| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
"کیش و دیش" ناوی تێلە شانۆیەکە کە بۆماوەی 45 دەققە لە سیمای ناوەندی مەهاباد، بەرهەم دێت.
ئەم شانۆیە لەلایەن شەهرام میکائیلی بەرهەم دێت. چیرۆکی ئەم شانۆیە بەم شێوەیە کە ، "عەبدولعەزیز خان" پاڵەوانی یەکێک لە ئەفسانەکانی مێژووی و فولکلۆری ناوچە بەمەبەستی بەردەوامی ئاشتی و دۆستایەتی لەنێوان دوو هۆز، زەماوەندی خستوەتە ڕێ و دەیەوێ کوڕی گەورەی بکات بە زاوا بەڵام لە ڕووداوێک دا کوڕەکەی لە ئەسپەکەی دادەکەوێت و دەمرێ. خان بۆ پاراستنی ئابڕۆی، بەدوور لە چاوی میوانەکان داوا لە کوڕە دووەمییەکەی دەکات ببێتە زاوا کە ئەویش کاتی ڕاو دەکوژرێت. عەبدولعەزیز خان نیگەران و پەرێشان دەچێتە کێوی داسنی و ماردین دەکاتە بەرپرسی ئەوە کە لە سەیدەوان کۆڕی سێهەمی داوا بکات ببێ بە زاوا، خان چاوەڕوانی هاتنەوەی سێدەوان دەکات تا ئابڕۆی باوکی بپارێزی بەڵام کەسانێکی دیکە بەناکاو دێن بۆ لای خان و دەڵێن دەبێ ئە م چیرۆکە لێرەدا بوەستێنێ و لەدرێژەدا سێدەوان واتە کوڕی سێهەمی خان‌یش دەکوژرێ بەڵام "مسیۆ" و "وان" بە خان دەڵێن کە "سەیدەوان" زیندووە و لە کۆمپانیەکەی ئەوان دایە و خەریکی تێپەڕ کردنی خولی سەرەتایی بۆ بوونەپاڵەوانی جیهانە. خان لەگەڵ مسیۆ تێک هەڵدەچێت و لە ئەنجام دا سەردەکەوێت.
radio sorsn
[16:10] 11/Dec/14 (PNA) ـ نووسه‌ری ناسراوی كرماشانی مه‌نسوور یاقووتی، كاری نووسینی چه‌ندین كتێبی نوێی كۆتایی پێهێناوه و نیازی بڵاوكردنه‌وه‌یانی هه‌یه. له‌م رۆژانه دوایی نووسه‌ری ناوداری كرماشانی مه‌نسوور یاقووتی كاری نووسینی دوو كتێبی نوێ به ناوه‌كانی "بنیادهای داستان نویسی" واته "بنه‌ماكانی چیرۆك نووسین" و "عبور از پرچین" واته "په‌ڕینه‌وه له په‌رچین" به زمانی فارسی ته‌واو كرد. كتێبی "بنه‌ماكانی چیرۆك نووسین" سه‌باره‌ت به تیۆری رۆمان نووسراوه، هه‌روه‌ها كتێبی "په‌ڕینه‌وه له په‌رچین" بریتییه له كۆمه‌ڵه وتاره‌كانی یاقووتی له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا. له‌و كتێبه‌دا ره‌خنه‌ی رۆمان گه‌لێكی وه‌كوو "مادام بواری"، "هاوسه‌ری ئاهوو خانم" و وتارێك سه‌باره‌ت به شاعیری ناوداری ئێرانی مێهدی ئه‌خه‌وان سالیس نووسراوه. مه‌نسوور یاقووتی له‌م رۆژانه مۆڵه‌تی چاپ كردنی چیرۆكێكی درێژی به ناوی "زیر تیغ" واته "له‌ژێر تیغدا" له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئێران وه‌رگرت. ئه‌م چیرۆكه 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه و ناوه‌رۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی نه‌شر ئه‌فراز چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه. یاقووتی هه‌روه‌ها دوو كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیكه‌ی به ناوه‌كانی "شه‌ڕ" و "په‌پووله له‌سه‌ر خاك" له‌م دواییانه‌دا نووسیوه. هه‌روه‌ها زیاتر له 10 كتێبی ئه‌م نووسه‌ره له لایه‌ن ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئێران بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت چاپ كردن ئاراسته كراون. مه‌نسوور یاقووتی له ساڵًی 1948 له یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌ی كرماشان له كوردستانی ئێران هاتۆته دنیا، هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی فارسی نووسیوه. به‌رهه‌مێكی به ناوی كۆمه‌ڵه چیرۆكی "پیاوانی سبه‌ی" خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ساڵی له لایه‌ن ده‌سته‌ی كتێبی منداڵ له ئێران پێ به‌خشرا. له ماوه‌ی ساڵانی كار و چالاكی و خزمه‌تی خۆیدا له بواری ئه‌ده‌بیاتدا چه‌ندین به‌رهه‌می زۆر به نرخی نووسیوه و به چاپ گه‌یاندووه كه بریتین له: كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانی "برین"، "گوڵ خاس"، "منداڵیی من"، "چیرۆكه‌كانی دۆڵی ئاهوو"، "له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گوندی خۆمان" و "تووشای باڵنده‌ی نامۆی زاگرۆس". هه‌روه‌ها چه‌ندین چیرۆكی درێژی نووسیوه به ناوه‌كانی: "پاجوش" "له‌ژێر هه‌تاودا"، "چرایه‌ك له‌سه‌ر ماینه كێ‌و"، "ئه‌فسانه‌كانی سیڕه‌نگ"، رۆمانه‌كانی "جووتیاران"، "ئه‌فسانه‌گه‌لێك له گوندنشینه كورده‌كان"، "ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستایه‌ك". له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا كتێبێكی به ناوی "روانینێك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان" نووسیوه و به‌رهه‌مێكی به ناوی "هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه" له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا نووسیوه كه سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا له نێو نووسه‌ران و چالاكانی بواری ئه‌ده‌بیات و هۆگرانی خوێندنه‌وه‌ی كتێب پێگه‌یه‌كی دیار و باشیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه. پیامنیر
[18:27] 11/Dec/15 PNA ـ دوو كۆڕی شیعری بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وانی كوردستانی توركیا، له شاره‌كانی مه‌ریوان و ورمێ به‌ڕێوه‌چوو. به بۆنه‌ی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری وانی توركیا و بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه، شه‌وه شیعرێك له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی زانكۆی په‌یامی نوور له شاری مه‌ریوان ساز كرا. ئه‌م شه‌وه شیعره به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا زیاتر له 15 تێكستی شیعری له لایه‌ن شاعیرانی كورد و چالاكانی بواری زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی خوێندرایه‌وه. ئه‌م شه‌وه شیعره له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هۆزان سه‌ر به زانكۆی په‌یامی نووری ناوه‌ندی مه‌ریوان بۆ هاوده‌ردی كردن له‌گه‌ڵ كه‌س و كار و پاشماوه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان ساز كرا. هه‌روه‌ها ئێواره شیعرێك بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی وان، له‌ژێر ناونیشانی "وان ده‌ڵت ئیدی ترپه‌ی نایه"، له لایه‌ن ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌حمه‌د خانی له شاری ورمێ ساز كرا. ئه‌م رێوڕه‌سمه به ئاماده‌بوونی ده‌یان شاعیر و نووسه‌ری كورد له شوێنی ئه‌نستیتۆی ئه‌حمه‌د خانی له شاری ورمێ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا چه‌ندین به‌رهه‌م له لایه‌ن شاعیران و هونه‌رمه‌ندان بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرا. له‌و ئێواره شیعره‌دا چه‌ندین تێكستی شیعر كوردیی له لایه‌ن ئایهان حوسێنی، عه‌زیز نیعمه‌تی، گوڵاڵه ستاوه‌ند، محمه‌مه‌د سه‌فایی، فه‌خره‌دین به‌رزنجی، ره‌حیم حه‌لاج خوێندرایه‌وه. ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌حمه‌د خانی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیار "وه‌جدی حاته‌می" ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه له شاری ورمێ خه‌ریكی كار و چالاكییه و له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویه‌تی به ده‌یان كۆر و كۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه و زانستیی له بواره‌كانی كه‌لتوور، زمان، فه‌رهه‌نگ، ئه‌ده‌بیات، هونه‌ر و مێژووی كورد ساز بكات. پیامنیر (PNA) ـ پێشانگای تاكه‌كه‌سی هێڵكاری، له به‌رهه‌مه‌كانی محه‌مه‌د جه‌لال وه‌ند، له شاری پیرانشار به‌ڕێوه‌چوو. پێشانگایه‌كی تاكه‌كه‌سی هێڵكاری به خامه‌ی ره‌ش له به‌رهه‌مه‌كانی شێوه‌كاری ناسراوی ناوچه‌ی پیرانشار محه‌مه‌د جه‌لال وه‌ند، له هۆڵی نیگارخانه‌ی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی و ئیرشادی پیرانشار به‌ڕێوه‌چوو. له‌م پێشانگایه‌دا كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام بوو، به رێژه‌ی 70 به‌رهه‌م له باشترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره به قه‌باره‌ی جۆراوجۆر نمایش كرا كه له بابه‌ته‌كانی سه‌ربه‌ست و كۆمه‌ڵایه‌تیدا خوڵقابوون. ئه‌و پێشانگایه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هونه‌ری هێڵكاری و دابینكردنی ئه‌نگێزه و ناساندنی ئه‌و هونه‌ره‌ی بواری شێوه‌كاری له نێو هۆگران و لایه‌نگرانی هونه‌ره‌كانی به‌شی به‌رجه‌سته‌ییدا، به هاوكاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی و ئیرشادی شارستانی پیرانشار ساز كرا. شێوه‌كار له‌و تابلۆ شێوه‌كاریانه‌دا به ته‌كنیكێكی شیاو و شێواز و ستایلی تایبه‌ت به خۆی، له رێگای به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خامه‌ی ره‌ش، به‌رهه‌مه‌كانی خوڵقاندووه. تابڵۆكانی ئه‌م پێشانگایه رامانی جیاواز و مانای جۆراوجۆریان هه‌بوو، كه له لایه‌ن بینه‌ران و هۆگرانی هونه‌ری شێوه‌كاری پێشوازی لێكرا. محه‌مه‌د جه‌لال وه‌ند ئێستا له شاری تارانی پایته‌خت خه‌ریكی ته‌واوكردنی خوله‌كانی پسپۆڕانه‌ی هێڵكاری به خامه‌ی ره‌ش. پیامنیر 11/Dec/10 تاران 10 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر (PNA) ـ گۆرانیبێژی ناوداری كورد شه‌هرام نازری، كۆنسێرتێك له شاری قوونییه له توركیا ساز ده‌كات. شه‌هرام نازری به‌ر له گه‌شته‌كه‌یان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، گوتی "له رۆژانی 13 و 15 كانونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر له شاری قوونییه له توركیا، كۆنسێرت ساز ده‌كه‌م و ئه‌م كۆنسێرته وه‌كوو دیارییه‌كی بچووكه بۆ شه‌یدایان و هۆگرانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا". نازری كه به شوالییه‌ی ئاوازی ئێران ناسراوه، ئه‌وه‌شی خسته روو "ئه‌و كۆنسێرته بێ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌مووانه، ئه‌و گۆرانییانه‌ی له‌و كۆنسێرته‌دا پێشكه‌شی ده‌كه‌ین هه‌موویان له‌سه‌ر شیعره‌كانی مه‌ولانا ئاماده كراون و گۆرانییه‌كیش به شیعری حافزی شیرازی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین". ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه وه‌كوو ژه‌نیار له‌و كۆنسێرته‌دا شه‌هرام نازری هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن بریتین له: سابیر نه‌زه‌رگاهی ـ تار، حوسێن په‌رنیا ـ سه‌نتوور، فه‌رید ئیلهامی ـ شوورئه‌نگیز، سه‌عید نایب محه‌مه‌دی ـ عوود، فه‌رهاد سه‌فه‌ری ـ ده‌ف و زروان، یوونس پاك نیژاد ـ كه‌مانچه، شه‌هرام مێهدی ـ ده‌ف. ئه‌مساڵ له رێوڕه‌سمی بیرئانینی شاعیر و عارفی ناودار مه‌ولانا كه له ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی نیایش له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، هه‌شت مه‌وله‌وی ناس، له‌وانه شه‌هرام نازری وه‌ك مه‌وله‌وی ناسێك رێزی تایبه‌تی لێ گیرا. نازری له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا له شیعره‌كانی شاعیرانی ناوداری ئێرانی مه‌ولانا، سه‌عدی و حافز كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ساڵی 2006 به هۆی 30 ساڵ ناساندنی مه‌ولانا به رۆژئاوا "مه‌دالیای شوالیه"ی پێبه‌خشرا كه گه‌وره‌ترین و به‌رزترین نیشانی فه‌رهه‌نگی فه‌ره‌نسایه. مه‌دالیای فه‌رهه‌نگی فه‌ره‌نسا به ناوی "شوالیه لۆژیۆن دۆنۆر" له‌گه‌ڵ دیپلۆمایه‌كی فه‌خری 12 لاپه‌ڕه‌یی له لایه‌ن "ترا نۆڤا" راوێژكاری فه‌رهه‌نگی جاك شیراك سه‌رۆك كۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا له ته‌لاری "هونه‌ر" (Theatre de la Ville) كه یه‌كێكه له كۆنترین ته‌لاره‌كانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، به نازری پێشكه‌ش كرا. گۆرانیبێژی ناوداری كورد، ته‌نیا گۆرانیبێژی كورد و ئێرانییه كه به‌رزترین مه‌دالیای "لۆژیۆن دۆنۆر"ی وه‌رگرتووه. هه‌ڵبه‌ت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌وه پێشه‌وه پێشكه‌شكردنی ئه‌م مه‌دالیایه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پێشووی فه‌ره‌نساوه به‌م گۆرانیبێژه په‌سند كرابوو. مه‌دالیای "لۆژیۆن دۆنۆر" سێ ئاست و پله‌ی هه‌یه ، شه‌هرام نازری به‌رزترین پله واته "شوالیه لۆژیۆن دۆنۆر"ی پێبه‌خشرا. نازری به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شیعره‌كانی مه‌ولانای له موزیكی ئێران‌دا به‌كار هێناوه‌و ساڵی 2007 بۆ پێشكه‌ش كردنی گۆرانی و پارچه موزیك به بۆنه‌ی ساڵی مه‌ولاناوه، موزیكزانی ژماره 1ی ئێران بووه و له رێوڕه‌سمه‌كان و فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رنامه‌ی پێشكه‌ش كردووه. پیامنێر
كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له سنه 11/Dec/10 (PNA) ـ پێشانگای تاكه‌كه‌سی وێنه‌ی فۆتۆگرافی فۆتۆگرافه‌ری كورد مێهدی ته‌وه‌كولی له شاری سنه كرایه‌وه. پێشانگایه‌كی تاكه‌كه‌سی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ژیانی هونه‌رمه‌ندانه له لایه‌ن وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ری لاوی سنه‌یی مێهدی ته‌وه‌كولی، له نیگارخانه‌ی ئیرشاد له شاری سنه كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌م پێشانگایه‌دا به رێژه‌ی 30 به‌رهه‌می وێنه‌ی فۆتۆگرافی به شێوه‌ی ره‌ش و سپی به بابه‌تی به‌ڵگه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان، وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ر و جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆستی ناوچه‌ی سنه نمایش كرا. ئه‌مه به هه‌شته‌مین پێشانگای تاكه‌كه‌سی وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر ته‌وه‌كولی دێته ئه‌ژماردن و فۆتۆگرافه‌ر له ماوه‌ی 3 ساڵدا به وێنه‌گرتن له ژیانی كه‌سانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی خولقاندوه. سه‌رجه‌می وێنه‌كانی ئه‌و پێشانگایه تایبه‌تن به ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه له‌گه‌ڵ ره‌نج و سه‌ختییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، درێژه به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن و به جۆرێكی هونه‌رمه‌ندانه ده‌ژین. مێهدی ته‌وه‌كولی ساڵی 1989 له شاری سنه له دایك بووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی گرافیكی له زانكۆی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر له شاری هه‌مه‌دان وه‌رگرتووه. ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خه‌ریكی كار كردنه له بواری هونه‌ری وێنه‌گریی فۆتۆگرافی و ئه‌و هونه‌ری له‌ژێر چاودێری فۆتۆگرافه‌ری ناوداری كورد مه‌سعوود موراد سه‌لیمی فێر بووه. تا ئێستا زیاتر له 20 پێشانگای گروپی كردۆته‌وه و هه‌شت پێشانگای تاكه‌كه‌سی له كار و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له شاره‌كانی تاران، سنه، ورمێ، سه‌قز، هه‌مه‌دان و هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان و له شاری تۆرێنتۆ له كه‌نه‌دا كردۆته‌وه. پیامنێر
1/Dec/10
(PNA) ـ به به‌شداری 52 فیلمی سینه‌مایی، فیلمی دیكۆمێنتاری و كورته فیلم، شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سینه‌مای دهۆك سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هاوبه‌شی كۆمپانیای سینه‌مایی "میتۆس فیلم"ی ئه‌ڵمانی، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌مه‌د ئه‌كتاش و به یارمه‌تی چه‌ندین ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له ئه‌ورووپا و هه‌رێمی كورستان له رۆژانی 12 تا 17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2011 به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵدا 19 فیلمی سینه‌مایی، نۆ فیلمی دۆكیۆمێنتاری، 24 كورته فیلم له سینه‌ماكارانی كورد له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی بیانی ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان. به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵه له شاره‌كانی به‌رلین و دهۆك، پردێكی هونه‌رییه له نێوان شارێك له ئه‌ڵمانیا و شارێك له هه‌رێمی كورستان. فیلمه سینه‌ماییه‌كان كه له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك نمایش ده‌كرێن، بریتین له: فیلمی سینه‌مایی "كوڕ" له ده‌رهێنانی ئاتیلا چه‌نگیز، فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، فیلمی سینه‌مایی "له پاش رووخان" له ده‌رهێنانی "هونه‌ر سه‌لیم"، فیلمی سینه‌مایی "شوێنێك بۆ یاری" (كیك ئۆف) له ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كۆركی، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی، فیلمی سینه‌مایی "باهۆز" له ده‌رهێنانی كازم ئۆز، فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی، فیلمی سینه‌مایی "چه‌رخ" له ده‌رهێنانی چێپۆ گێوێز، فیلمی سینه‌مایی "بۆنی سێ‌و" له ده‌رهێنانی راڤین عه‌ساف، فیلمی سینه‌مایی "دۆز" له ده‌رهێنانی ڤیان مایی، فیلمی سینه‌مایی "وڵاتی ئه‌فسانه" له ده‌رهێنانی ره‌حیم زه‌بیحی، فیلمی سینه‌مایی "كاتێك له ئازادی" له ده‌رهێنانی ئاڕش ریاحی، فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌ن، فیلمی سینه‌مایی "گوڵی شانس" له ده‌رهێنانی عایشێ پۆلات، فیلمی سینه‌مایی "مناڵانی دیاربه‌كر" له ده‌رهێنانی میراز بێزار، فیلمی سینه‌مایی "پاریس له تاراوگه" له ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د زیره‌ك، فیلمی سینه‌مایی "رۆژنامه" له ده‌رهێنانی سێدات یێڵماز، فیلمی سینه‌مایی "سێبه‌ری گوڵه" له ده‌رهێنانی مه‌سعوود عارف و فیلمی سینه‌مایی "به‌خێربێن" له ده‌رهێنانی فلیپ لۆریت. له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی دهۆك ـ به‌رڵین و له به‌شی دۆكیۆمێنته‌ری ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا نۆ فیلم پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌وانه: فیلمی "دایكانی من" له ده‌رهێنانی ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی، فیلمی "بێریڤان ـ حه‌ماسه‌ی به‌رخۆدان" له ده‌رهێنانی ئایدین ئۆراك، فیلمی "هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه" له ده‌رهێنانی تۆلین داگ، فیلمی "دایكی من خوازیاری ئاشتییه" له ده‌رهێنانی عه‌زیز جاپكورت، فیلمی "به‌ندیخانه‌ی ژماره 5 له دیاربه‌كر" له ده‌رهێنانی جیان دێمیرێل، فیلمی "سه‌ید له رێگای حه‌قیقه‌تدا" له ده‌رهێنانی ئۆزكان كۆجوك، فیلمی "شێوه‌خان" له ده‌رهێنانی كازم ئۆز، فیلمی "رێگای دیاربه‌كر" له ده‌رهێنانی زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د و فیلمی "یه‌زیدی" له ده‌رهێنانی ئانجا بریین. هه‌روه‌ها 24 كورته فیلم له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێن، له‌وانه: كورته فیلمی "ماڵی مێرووله" له ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا، كورته فیلمی "له با بپرسن" له ده‌رهێنانی به‌تین قوبادی، كورته فیلمی "بابه چاویش" له ده‌رهێنانی ئاسۆ حاجی، كورته فیلمی "بووكێك" له ده‌رهێنانی هاله ئه‌سوه‌ر، كورته فیلمی "زه‌ماوه‌ندی گوڵه" له ده‌رهێنانی به‌كر مه‌عرووف، كورته فیلمی "په‌نیر" له ده‌رهێنانی حوسێن ته‌باك، كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "چوونه‌ی سه‌رێ و هاتنه خوارێ" له ده‌رهێنانی سۆلین یۆسف، كورته فیلمی "ماڵ" له ده‌رهێنانی حوسێن ته‌باك، كورته فیلمی "پارچه پارچه كرا‌و" له ده‌رهێنانی سه‌فین تاكی، كورته فیلمی "له سێبه‌ری كاتدا" له ده‌رهێنانی كاردۆ مه‌نسوور، كورته فیلمی "وڵاتی هێریۆس" له ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه، كورته فیلمی "بۆ ئێوه" له ده‌رهێنانی سۆلین یۆسف، كورته فیلمی "وه‌ره به‌ربانگه" له ده‌رهێنانی ئارین عێنان ئه‌رسه‌لان، كورته فیلمی "چیرۆكی ته‌له‌فون" له ده‌رهێنانی بنویسا بێریڤان، كورته فیلمی "رۆژی چواره‌م" له ده‌رهێنانی هه‌وراز محه‌مه‌د، كورته فیلمی "سی و با" له ده‌رهێنانی ئارین عێنان ئه‌رسه‌لان، كورته فیلمی "شۆڕش و شیرین" له ده‌رهێنانی كاترین گه‌به، كورته فیلمی "ده‌نگی باران" له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌نا، كورته فیلمی "ئه‌وانی تر" له ده‌رهێنانی هیشام زه‌مان، كورته فیلمی "شاری خه‌یاڵاوی" له ده‌رهێنانی سه‌عید فیرات ئۆكجوگلۆ، كورته فیلمی "Toros Canavari" له ده‌رهێنانی فیرات یاووز، كورته فیلمی "ترۆما" له ده‌رهێنانی جوان سه‌عید ئه‌حمه‌د، كورته فیلمی "ده‌نگه نه‌بیسراوه‌كان" له ده‌رهێنانی فه‌رزین كه‌ریم و كورته فیلمی "له دوو ئاسمان" له ده‌رهێنانی زه‌ین ئه‌كیوول. شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك سه‌ره‌تا له رۆژانی 11 تا 18 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2011، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌رڵین كلاوس وۆوێریت Klaus Wowereit له شاری به‌رڵین له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو و ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه‌یه له رۆژانی 12 تا 17ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ری له شاری دهۆكیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پیامنێر
(PNA) ـ هوشه‌نگ كامكار موزیكزانی ناوداری كورد و سه‌رپه‌ره‌شتی گرووپی موزیكی كامكاران، پۆئێم سه‌مفۆنیایه‌كی بۆ هه‌ڵه‌بجه بڵاوكرده‌وه. پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه به ئاوازدانه‌ری هووشه‌نگ كامكار و به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان بیژه‌ن كامكار، ئه‌رسه‌لان كامكار و گۆرانیبێژی ناوداری لوڕستانی ئیره‌ج ره‌حمانپوور و به شیعری به سۆزی محه‌مه‌د عه‌لی چاووشی له ئه‌لبوومێكدا به ناونیشانی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه" به یارمه‌تی و پشتیوانی بانكی گه‌شتیاری ئێران، له لایه‌ن كۆمپانیای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاوای باربه‌د له تاران و شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران كه‌وته بازاڕه‌وه. موزیكزانی كورد هوشه‌نگ كامكار ئاوازدانه‌ری ئه‌لبوومی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه" له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامێنر سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه گوتی "وه‌كوو موزیكزانێكی كورد و ئێرانی له كاره‌ساته‌كانی وه‌كوو شه‌ڕی رژێمی به‌عس له شاری خوڕه‌مشه‌هر و بۆردوومانی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه كه به جورئه‌ته‌وه ده‌توانین ناویان بنێین كاره‌ساتی جیهان، خۆم به به‌رپرسیار زانی كه هه‌ر چییه‌ك له توانای موزیكیمدا هه‌بێت بۆ زیندوو راگرتنی بیره‌وه‌ری ئه‌وان له دڵدا نه ته‌نیا له ئێران به‌ڵكوو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به شێوه‌ی پۆئێم سه‌مفۆنیا به‌رهه‌مێك ئاماده بكه‌م". سه‌باره‌ت به ئامانجی سازكردنی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه گوتیشی "كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕاستی دڵته‌زێنترین تراژیدیای مێژووی مرۆڤایه‌تییه و به رووداوێكی گه‌وره و تاوانێكی جیهانی دێته ئه‌ژمار، كه دڵی هه‌ر مرۆڤێكی شه‌ڕافه‌تمه‌ند دێنێته ئێش. به داخه‌وه له تۆماركردن و راگرتنی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا هه‌نگاوێكی جیدی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ش ئه‌نجام نه‌دراوه". ئه‌وه‌شی خسته روو "منداڵان و ئافره‌تان و پیاوانی بێ‌تاوان به بێ هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی خۆپاراستن له ژێر بۆردوومانی كیمیایی سه‌دام له شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا گیانیان سپارد، دایكیان و باوكانێك كه به كۆرپه شیرخۆره‌كه‌یانی خۆیان له ئامێزگرتبوو كه‌وتبوونه سه‌ر زه‌وی و گیانیان سپارد. نووسینی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی تۆماركردنی گۆشه‌یه‌ك له‌و كاره‌ساته‌یه كه له كۆتایی وه‌رزی زستانی ساڵی پار كۆتایی پێهات". موزیكزانی كورد سه‌باره‌ت به وشه‌ی "پۆئێم سه‌مفۆنیا" رایگه‌یاند "پۆئێم سه‌مفۆنیا به‌رهه‌مێكی كورته و ناونیشانداره كه بۆ ئۆركسترای سه‌مفۆنیك له مۆمانێكدا به پێی چیرۆك یا ناونیشانێكی تایبه‌ت له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر و پێكه‌وه گرێ‌دراو نووسراوه كه به پێچه‌وانه‌ی سه‌مفۆنیایه كه چه‌ندین مۆمانی جیاواز و جۆراوجۆری له خۆگرتووه. به‌شه جۆراوجۆره‌كان حاڵه‌تی جیاوازیان هه‌یه كه هه‌ر كامه‌یان تێمێكی تایبه‌ت به پێی عینوان یا چیرۆكێكی دیاریكراو تایبه‌ته و به شێوازی جۆراوجۆر دووپات ده‌بێته‌وه، گۆڕانكاری و ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردادێت و په‌ره‌ده‌ستێنێ". كامكار سه‌باره‌ت به به‌شه‌كانی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه روونیكرده‌وه "ئه‌م پۆئێم سه‌مفۆنیایه له چه‌ندین به‌شدا سازكراوه كه پێكه‌وه تێكهه‌ڵكێشراون، له به‌شی یه‌كه‌مدا داڕشتنی پلان و پیلانی شه‌ڕه له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌شی دووه‌م بۆردوومانی كیمیاییه، به‌شی سێیه‌م كه له ناوه‌ندی پۆئێم سه‌مفۆنیاكه‌دایه شین‌گێڕی و خه‌ماوییه كه له دوایین به‌شیدا ئازادی و هێوا به گوێی بیسه‌ر ده‌گات". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرد "تێمه‌كانی فۆلكلۆریكی موزیكی كوردی به شێوه‌ی جۆراوجۆر كه گۆڕانكاریان به‌سه‌رداهاتووه ته‌واوی به‌شه‌كانی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه‌یان له خۆگرتووه، به تایبه‌ت مێلۆدی زۆر كۆنی هه‌ورامی كه ناوه‌رۆك و ناخی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه و به به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م سه‌مفۆنیایه یه‌كگرتوویی مێلۆدیك و بنه‌مای ره‌سه‌نی پێداوه". هوشه‌نگ كامكار ئاوازدانه‌ری ئه‌لبوومی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه" له كۆتاییدا گوتی "ئه‌م ئه‌لبوومه له لایه‌نی ئۆركستراسیۆن و هه‌ڵبژاردنی ئامێره‌كان و هارمۆنی و شێوازی نووسینی كۆنتێرپووان و گه‌شه‌پێدانی مۆتیڤیك و هه‌روه‌ها فۆرمی گشتی به‌رهه‌مه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی پێشووم جیاوازی هه‌یه و له لایه‌نی موزیكه‌وه هه‌نگاوگه‌لێكی به‌ره‌و پێشه‌وه هاویشتووه". هونه‌رمه‌ندان و ستافی ته‌كنیكی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه" بریتین له: ئاوازدانه‌ر: هووشه‌نگ كامكار، گۆرانیبێژان: بیژه‌ن كامكار، ئه‌رسه‌لان كامكار و ئیره‌ج ره‌حمانپوور، شاعیر: محه‌مه‌د عه‌لی چاووشی. ژه‌نیاره‌كان: بیژه‌ن كامكار ـ ژه‌نیاری ده‌ف و ئامێره كوتراوه‌كان، ئه‌رسه‌لان كامكار ـ ژه‌نیاری عوود و شاهۆ عه‌نده‌لیبی ـ ژه‌نیاری نه‌ی، به‌شداری هه‌ندێك له ژه‌نیارانی ئۆركسترای سه‌مفۆنیكی تاران و ئۆركسترای موزیكی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، گرووپی كۆڕال: بیژه‌ن كامكار، ئه‌رسه‌لان كامكار، ئه‌رده‌شیر كامكار، قه‌شه‌نگ كامكار، هانا كامكار، سه‌با كامكار و مریه‌م ئیبراهیم پوور، وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر: هانا كامكار، ستۆدیۆی تۆماركردنی موزیك: ستۆدیۆ بێل، ده‌نگهه‌ڵگر: ئۆمید نیك‌بین، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م: كۆمپانیای ئاوای باربه‌د، به‌رهه‌مهێنه‌ر: بانكی گردشگری واته گه‌شتیاری ئێران. پیامنێر
به‌شداری شانۆگه‌رییه‌كی سه‌عید خه‌یروڵلاهی له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر
11/Dec/07 (PNA) ـ شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "یه‌ك ته‌ن باڵی په‌روانه" له ده‌رهێنانی شانۆكاری كورد سه‌عید خه‌یروڵلاهی، به‌شداری له 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له شاری تاران ده‌كات. شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "یه‌ك ته‌ن باڵی په‌روانه" له ده‌رهێنانی شانۆكاری كورد سه‌عید خه‌یروڵلاهی، به‌رهه‌می گرووپی شانۆی "رێڕا"ی Rira شاری دێهڵۆڕان له پارێزگای ئیلام له به‌شی پێشبڕكێی شانۆگه‌رییه سه‌رشه‌قامه‌كانی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له شاری تاران نمایش ده‌كرێت. ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر كه بریتین له: خاتوو مریه‌م موعته‌ریف، حوسێن رازی و ئه‌فشین خورشیدی فه‌ر، دوای بینینی 42 شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قام له سه‌رتاسه‌ری ئێران، نۆ شانۆگه‌ریان بۆ به‌شداری له به‌شی پێشبڕكێی شانۆگه‌رییه سه‌رشه‌قامه‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له شاری تاران ده‌ستنیشانكردووه كه شانۆگه‌ری "یه‌ك ته‌ن باڵی په‌روانه" یه‌كێكه له‌و شانۆگه‌ریانه. 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر به به‌شداری به‌رهه‌می شانۆیی شانۆكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و وڵاتانی بیانی له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 1 -11ی كانونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 2012 له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شانۆكاری كوردی دێهلۆڕانی سه‌عید خه‌یروڵلاهی ساڵی پار به شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "دیو چراغ جادو" واته "دێوی چرای سێحراویی" The Ghoul of the Magic Lantern له نووسینی شانۆكاری ئیلامی خاتوو "مه‌رزییه نه‌سروڵڵاهی"، له به‌شی "شانۆگه‌رییه‌كانی سه‌رشه‌قام"ی 29مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر به‌شداری كرد و ئه‌م شانۆگه‌رییه له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای شانۆی شاری تاران و پاركی "باغی هونه‌ر"ی ئه‌م شاره نمایشكرا. شانۆكاری كورد سه‌عید خه‌یروڵاهی ساڵی 1980 له شاری "دێهلۆڕان"ی پارێزگای ئیلام له دایكبووه. 15 رۆژ دوای له دایك بوونی شه‌ڕی ئێران و رژیمی به‌عس ده‌ست پێده‌كات و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری "ئابدانان" كه ته‌واوی دانیشتۆكانی كوردن، سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن. تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له ئۆردوگای ئاواره‌كان وانه ده‌خوێنێت و هه‌ر له‌وێش ژیای ئاسایی به سه‌ر ده‌بات و ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری دێهلۆڕان. خه‌یروڵاهی ده‌رچووی لقی ئارشیتێكته له كۆلێژی ته‌كنیكی ـ ئه‌ندازیاری زانكۆی كرماشان. له ساڵی 2000 ده‌ستی به نووسین و ده‌رهێنه‌ری شانۆ كردووه و تاكوو ئێستا چه‌ندین شانۆنامه‌ی نووسیوه و هه‌روه‌ها بۆخۆشی ده‌رهێنه‌ری كردووه، له‌وانه: "دایناسۆر كێیه"، "رۆسته‌م و سۆهراب"، "خوێندكار كێیه"، "چریكه"، "خواوه‌ند"، "هاملێتی ئه‌تۆمی"، "بێتوو ئه‌م كلیله ون بێت"، "خوابه‌س"، كه‌ژاڵ"، داشل جۆكیۆ"، "ناودار"، "چریكه"، "خوێندنه‌وه‌ی هاملێت به تامی شه‌ڕه‌وه"، شانۆگه‌ری "ڤلادیمیر و ئستراگۆن هه‌ر دووكیان زیندوون" و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رهه‌می شانۆیی دیكه. سه‌عید خه‌یروڵاهی له زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌كانی شانۆیی ئێران به‌شداریی كردووه، له‌وانه: 8 خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی فه‌جر له شاری تاران، 6 خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان، 3 خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی خوێندكارانی ئێران له شاری تاران، فیستیڤاڵی شانۆی مانگ و 3 خولی فیستیڤاڵی شانۆی تاك، چه‌ندین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌یی و پارێزگایی شانۆ و هه‌روه‌ها چه‌ندین فیستیڤاڵی شانۆیی دیكه. پیامنێر
بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی شمشاڵی قاله مه‌ڕه له رادیۆ په‌یامی تاران
(PNA) ـ نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه، پارچه موزیكی "هاته‌وه خانزاده‌خان" به ده‌نگی شمشاڵی شمشاڵژه‌نی كورد قاله مه‌ڕه و به دابه‌شكردنی موزیكی ع.ج. سه‌گرمه له رادیۆ په‌یامی تاران بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م پارچه موزیكه نیوه‌ڕۆی 11/Dec/06 كاتژمێر 12:40 خوله‌ك، بۆ یه‌كه‌م جار له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی رادیۆ په‌یامی تاران په‌خش و بڵاوكرایه‌وه. گۆرانی "هاته‌وه خانزاده‌خان" ئاواز و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆره كه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك له ساڵانی 40كان له رادیۆ پێشكه‌شی كردووه. له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و له كاتی گه‌شتی هونه‌رمه‌ندی میللی و شمشاڵژه‌نی ناوداری كوردستان قادر عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به قاله مه‌ڕه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پیره‌مێرد له شاری سلێمانی، له‌سه‌ر داوای هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری كورد مه‌زهه‌ر خالقی و موزیكزان عه‌بدوڵڵا جه‌ماڵ سه‌گرمه چه‌ند پارچه موزیكی به شمشاڵه‌كه‌ی له شوێنی ئه‌نستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد تۆمار كرد. دواتر موزیكزان عه‌بدوڵڵا جه‌ماڵ سه‌گرمه كاری دابه‌شكردنی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و پارچه موزیك و ئاوازانه‌ی قاله مه‌ڕه ئه‌نجامدا كه بوونه جوانترین به‌رهه‌می موزیكی ره‌سه‌نی كوردی كه نوێ كرابوونه‌وه و به ده‌یان جار له كه‌ناڵه‌كانی رادیۆ و ته‌فه‌فیزیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرایه‌وه. سۆزی ده‌نگ و نه‌وای شمشاڵه‌كه‌ی قاله مه‌ڕه له‌م گۆرانییه‌دا زۆر به جوانی خۆ ده‌نوێنێ و به تایبه‌ت ئامێری پیانۆ به سه‌ركه‌وتوویی شمشاڵه‌كه هاوڕێیه‌تی ده‌كات و به گشتی گۆرانییه‌كی زۆر جوان و دڵنشینه. قاله مه‌ڕه له ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تی هونه‌ری خۆیدا له زۆربه‌ی فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی بواری هونه‌ری موزیك له ئێران به‌شداریی كردووه و له نێو هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ئێران‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و گوێگرانی موزیكی هه‌ر له كورد، فارس و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران شه‌یدای ده‌نگی شمشاڵه‌كه‌ی بوون و هه‌ر به‌م بیانووه‌شه‌وه رادیۆ په‌یامی تاران كه رادیۆكی سه‌ركه‌وتووی شاری تارانه و رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری ئێران گوێبیستی ده‌بن، بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌نگی شمشاڵی ئه‌م مویزكژه‌نه بڵاوكرده‌وه. پێشتریش گۆرانی "كه ئه‌و جوانه" به ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی رادیۆكانی ئێران‌دا له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی رادیۆ په‌یامی تاران بڵاوكرابۆوه. ئه‌و گۆرانییه ئاوازی عه‌لی مه‌ردان و هۆنراوه‌ی نه‌جمه‌دین مه‌لا كه موزیكژه‌ن ئه‌رده‌شێر كامكار موزیكی بۆ دابه‌شكردووه و ساڵی 2006 له ئه‌لبومی "ئه‌مشه‌و" به هاوكاری ئه‌ندامانی گرووپی موزیكی كامكاران و به ده‌نگی گۆرانیبێژ عه‌دنان كه‌ریم له لایه‌ن به‌شی به‌رهه‌مهێنانی رادیۆ نه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه. قاله مه‌ڕه شه‌وی پێنجشه‌ممه 21 ئایار/ مایو 2009 خوله‌ك به كاتی تاران له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له ماڵی خۆی له شه‌قامی مامۆستا هێمن له كۆڵانی لاچین 15 له شاری بۆكان كۆچی دوایی كرد، ته‌رمه‌كه‌ی به‌پێی وه‌سیه‌تی خۆی و به بڕیاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ته‌نیشت گۆری حه‌سه‌ن زیره‌ك له داوێنی ناڵه‌شكێنه به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا. پیامنێر
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**