| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
[16:10] 11/Dec/14 (PNA) ـ نووسه‌ری ناسراوی كرماشانی مه‌نسوور یاقووتی، كاری نووسینی چه‌ندین كتێبی نوێی كۆتایی پێهێناوه و نیازی بڵاوكردنه‌وه‌یانی هه‌یه. له‌م رۆژانه دوایی نووسه‌ری ناوداری كرماشانی مه‌نسوور یاقووتی كاری نووسینی دوو كتێبی نوێ به ناوه‌كانی "بنیادهای داستان نویسی" واته "بنه‌ماكانی چیرۆك نووسین" و "عبور از پرچین" واته "په‌ڕینه‌وه له په‌رچین" به زمانی فارسی ته‌واو كرد. كتێبی "بنه‌ماكانی چیرۆك نووسین" سه‌باره‌ت به تیۆری رۆمان نووسراوه، هه‌روه‌ها كتێبی "په‌ڕینه‌وه له په‌رچین" بریتییه له كۆمه‌ڵه وتاره‌كانی یاقووتی له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا. له‌و كتێبه‌دا ره‌خنه‌ی رۆمان گه‌لێكی وه‌كوو "مادام بواری"، "هاوسه‌ری ئاهوو خانم" و وتارێك سه‌باره‌ت به شاعیری ناوداری ئێرانی مێهدی ئه‌خه‌وان سالیس نووسراوه. مه‌نسوور یاقووتی له‌م رۆژانه مۆڵه‌تی چاپ كردنی چیرۆكێكی درێژی به ناوی "زیر تیغ" واته "له‌ژێر تیغدا" له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئێران وه‌رگرت. ئه‌م چیرۆكه 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه و ناوه‌رۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی نه‌شر ئه‌فراز چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه. یاقووتی هه‌روه‌ها دوو كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیكه‌ی به ناوه‌كانی "شه‌ڕ" و "په‌پووله له‌سه‌ر خاك" له‌م دواییانه‌دا نووسیوه. هه‌روه‌ها زیاتر له 10 كتێبی ئه‌م نووسه‌ره له لایه‌ن ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئێران بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت چاپ كردن ئاراسته كراون. مه‌نسوور یاقووتی له ساڵًی 1948 له یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌ی كرماشان له كوردستانی ئێران هاتۆته دنیا، هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی فارسی نووسیوه. به‌رهه‌مێكی به ناوی كۆمه‌ڵه چیرۆكی "پیاوانی سبه‌ی" خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ساڵی له لایه‌ن ده‌سته‌ی كتێبی منداڵ له ئێران پێ به‌خشرا. له ماوه‌ی ساڵانی كار و چالاكی و خزمه‌تی خۆیدا له بواری ئه‌ده‌بیاتدا چه‌ندین به‌رهه‌می زۆر به نرخی نووسیوه و به چاپ گه‌یاندووه كه بریتین له: كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانی "برین"، "گوڵ خاس"، "منداڵیی من"، "چیرۆكه‌كانی دۆڵی ئاهوو"، "له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گوندی خۆمان" و "تووشای باڵنده‌ی نامۆی زاگرۆس". هه‌روه‌ها چه‌ندین چیرۆكی درێژی نووسیوه به ناوه‌كانی: "پاجوش" "له‌ژێر هه‌تاودا"، "چرایه‌ك له‌سه‌ر ماینه كێ‌و"، "ئه‌فسانه‌كانی سیڕه‌نگ"، رۆمانه‌كانی "جووتیاران"، "ئه‌فسانه‌گه‌لێك له گوندنشینه كورده‌كان"، "ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستایه‌ك". له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا كتێبێكی به ناوی "روانینێك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان" نووسیوه و به‌رهه‌مێكی به ناوی "هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه" له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا نووسیوه كه سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا له نێو نووسه‌ران و چالاكانی بواری ئه‌ده‌بیات و هۆگرانی خوێندنه‌وه‌ی كتێب پێگه‌یه‌كی دیار و باشیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه. پیامنیر
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**