https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

لــــــــــه‌ گــــوێما ده‌نــــگی ده‌قـــولـبابی دڵ دێ
خه‌یــــــــاڵی یــــــــاره‌كه‌م میوانه‌ ئیمشـــــــــه‌و



Writing at: یکشنبه 25 تیر 1391Time:16:05 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


بێ قه باحه ت گه ر حه و اڵه ی تیری موژگانم ئه کا
مه نعی نا که م ، خۆشه فریادم ، به خۆش خوانم ئه کا

من که مه جبوورم ، به مه حکومی غو ڵامانی د ه ری
شۆرشی عیشقی روخی ، موحتاجی ده ربانم ئه کا

گه ر به تیری عیشوه جه ر گم پاره کا ، گاهێ به ناز
مالێ ئاوابێ به خه ند ه ی لێوی ده رمانم ئه کا

من شکاتی دڵ په رێشانیم له گێسووی خاوی یه
ئه و حه و اڵه ی مه حکه مه ی زوڵفی په رێشانم ئه کا

من به خۆشخوانی که مشهوورم له باغی عیشق دا
ئه و به سوخته ی بولبولی بێ نوطق و نادانم ئه کا

من له گۆشه ی مه در ه سه ی عیشقی مه ساێئل حه ل ده که م
ئه و به شاگردی خه لیفه ی ده رسی طیفلانم ئه کا

من به ئو مێدی عه قیقی لێوی حه ککاکی ئه که م
ئه و به طیفلی عاشقی نارنجی بوستانم ئه کا

با موشیری چاوه که ی پرسێ له خونکاری موژه ی
له شکر ی غه مزه ی له سه ر چی تیره بارانم ئه کا

گوڵشه نی حوسنی که چونکه ئاو ی ئه شکی دید ه مه
ختتی ڕه عدی ناڵه و و گریان و بارانم ئه کا

میم ده می و ئه لف بینی ، چیمه زوڵفی عه نبه ری
تا وه زیفه م بێ له ڕوویا ، به نده فرمانم ئه کا

وا مو شه وو ه ش بوو ، وه کوو حاڵم ، خه یاڵم (ناری) ا
هه ر و ه کوو و ه حشی ، به شه ر و ه حشه ت له دیوانم ئه کا

حه ز ره تی ناری



Writing at: جمعه 23 تیر 1391Time:09:12 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |



Writing at: پنج‌شنبه 22 تیر 1391Time:17:57 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


چاوه که م دیسان نیشانه ی تیری موژگانم مه که
حه یفه بێ سوچ و قه باحه ت ،تیره بارانم مه که

مه رهه می ده ردی گرانم وا له شیشه ی رووت دا
روو له من که ،رهنموونی ماڵی لوقمانم مه که

ده ردی من ده ردێ گرانه، ئه ی طه بیبی میهره بان
زه حمه تی ناحه ق مه کێشه ،تازه ده رمانم مه که

ڕه هزنی زولفت بفه رموو لێم گه ڕێ بێم و بڕۆم
بێ نه وام و ئاره زووی ئازار و لێدانم مه که

تاقه تی باری په رێشانی فیراقت موشکیله
دوور له ڕووی تۆ هه روه کوو زولفت په رێشانم مه که

بۆ ده که ی مه نعم له باغی وه صلی خۆت تو بیو خودا
شێت و سه ر گه ردان و وێڵی ده شت و مه یدانم مه که

دامه خه دوگمه ی یه خه ی سینه ت به سه ر په نجه ی حه یا
بێ وه فا : مه حرومی سه یری باغی سێوانم مه که

خاڵی شینت ده رخه تا بازاڕی شینم بێته وه
بۆ ڕه واجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مه که

زوڵمه تی زوڵفت ده سا لاده له سه ر کوڵمت ده مێ
بێ نه صیبی شه وق و شوعله ی ماهی تابانم مه که

من به شه ر عه ن موسته حه قم بۆ زه کاتی حوسنی تۆ
تۆ که صاحیب ده و ڵه تی ، بێ به ش له ئیحسانم مه که

پێ ی وو تم: ناری چه به حسی شه رع و راوو رێوی یه
گه ر به حاته م بم و راوه ی نیعمه ت و نانم مه که

 



Writing at: پنج‌شنبه 22 تیر 1391Time:17:52 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |



له‌و ده‌مه‌ی را دڵم لێی داوه‌ بۆ ژووان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم چاوی جوان
گه‌رچی خه‌ڵکی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نه‌دی تێر به‌ چاوم
هه‌تا لاوبووم چاوی جوانم لێ ون بوو
په‌چه‌و رووبه‌ند و چارشێوم دووژمن بوو
ئێسته‌ پیرم که‌و توومه‌ ئاویلکه‌
چاوی جوانم لێ وون ده‌کا چاویلکه‌

ما مۆستا هێمن



Writing at: پنج‌شنبه 22 تیر 1391Time:17:49 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


بـــــه‌ ئومێدی بــــــه‌هاری وه‌ســــڵه‌كه‌ی تـــــــۆ


لـــــــه‌ هه‌وری دیده‌ هـــه‌ر بارانه‌ ئیمشــــــــــه‌و



Writing at: پنج‌شنبه 22 تیر 1391Time:17:42 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌ !
ئه‌و بارانه‌ په‌ستم ده...‌کا
که‌ ڕه‌شه‌بای له‌گه‌ڵدابێ
په‌ست ده‌بم به‌و گوڵه‌ گه‌نمه‌ی
له‌گه‌ڵ ژه‌نگا
په‌نجه‌یان تێک هه‌ڵکێشابێ !
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات :
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌ !
بێ ڕه‌شه‌باو بێ ده‌نگ وه‌ره‌
ئه‌ی گوڵه‌گه‌نمی زێڕ کفتم :
* * *
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
هه‌روه‌ک له‌ناو دڵما ته‌نیای
سه‌رینه‌که‌م بۆ دوو که‌سه‌
دوو کورسی تامه‌زرۆم هه‌یه‌
دوو پیاڵه‌شم هه‌یه‌ بۆچای !
* * *
کاتێ به‌ ته‌نیا دێیته‌ لام
مه‌مکی دایکم
سواری پشتی چیاکان ده‌بێ
چیاکانیش دێن
ده‌رگه‌ی ژووره‌ خه‌مگینه‌که‌م ده‌که‌نه‌وه‌
ناوچه‌وانی ده‌رکراوم
ماچ ده‌که‌ن و ده‌یسڕنه‌وه‌



Writing at: پنج‌شنبه 22 تیر 1391Time:17:34 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


ئەترسم بمرم هەر بەم داخەوە

یانێ بە حەسرەت گوڵ ئەم باخەوە


Writing at: پنج‌شنبه 22 تیر 1391Time:15:58 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |



Writing at: پنج‌شنبه 22 تیر 1391Time:15:36 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


مه‌یخه‌ره‌ ژێر پێته‌وه‌ ،گه‌ر حه‌ز ئه‌که‌ی ژیر بێتـــــــــه‌وه‌
دڵ که‌ منداله‌ شه‌کر خه‌نده‌ی له‌بت چـــاری ئــــه‌کـــــــــا

مرغی دڵ برژا له‌به‌ر قرچه‌ی هه‌تاوی فرقـــــــــــــــنت
تاوه‌کو که‌ی داوی زوڵفیشت گرفتاری ئه‌کــــــــــــــــــــا

طوطی دوکانی حوسنت بلبلی طبعی منــــــــــــــــــــــی
خسته‌ نێو به‌ندی طماع و فێری بازاڕی ئـــــــــــه‌کـــــــا

مه‌ستی باده و چاوی ئه‌وم و پێم ئه‌لێ مه‌ستی مه‌یـــــــــه‌
سه‌یر که‌ن که‌ن بوختانی ناحه‌ق چۆن به‌له‌ب جاری ئه‌کا

بێره‌ مه‌یدانی فصاحت ئه‌سپی خــــــۆت لنگده‌ (حه‌ریــق)
تابزانم کێ به‌شعرت صحبت بازتی ئــــــــــــه‌کــــــــــــا

_______________________________

(1)لب : لێو ،واته‌ دڵم وه‌کو مندالێک وایه‌ هه‌رده‌م به‌دواتا ده‌گریێ تۆش گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌و دڵه‌م ژیر بێته‌وه‌ هیچی دیکه‌ نه‌گریێ ،مه‌یخه‌ره‌ ژێر پێته‌وه‌ و فه‌رامۆشی مه‌که‌ دڵی من به‌ خه‌نده‌ی لێوت ژیر ده‌بێته‌وه‌ .

(2) دڵ وه‌کو باڵنده‌یه‌ک وایه ئیستا لێت جیا بۆته‌وه‌ خه‌ریکه‌ له‌به‌ر قرچه‌ی گه‌رما ده‌برژێ له‌به‌ر گه‌رمی ،
تۆش هه‌تا که‌ی به‌ زوڵفه‌کانت داو بۆ ئه‌و دڵه‌ی باڵنده‌ی من ئه‌نه‌یته‌وه‌ .

(3) واته‌ من له‌ به‌ر دارگای جوانی تۆ دا شیعری جوان و دڵڕفێن ده‌لێم ، یاخود ده‌بێته‌ هـــۆی ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌کی جوان بلێم یاخود ده‌بێته‌ سه‌ر چاوه‌ی ئیلهامی من لــــه‌ هۆنراوه‌ گوتن ،به‌وه‌ش منی خسته‌ نێو به‌نده‌ی ته‌ماع و فێری کرین و فرۆشتنی کـــردم ، که‌واته‌ تۆ دوکاندارشـــتی جوان ده‌فرۆشی، منی کڕیار
به‌هۆنراوه‌ی جوان دڵفرێن

(4) مه‌ستی : خۆشه‌ویستی ،مه‌ی :شه‌راب ، بوختان قسه‌ی ناهه‌ق .
واته‌ من ئه‌شق و خۆشه‌ویستی جاوی ئه‌وم که‌چی ئه‌و پێم ده‌لێت مه‌ستی ئاره‌قی ، وه‌رن سه‌یر بکه‌ن
چـۆن به‌لێوه‌کانی ئــــه‌و بوختانه‌م پێ ده‌کات .

(5) فه‌ساحه‌ت:زمان پاراو، صحبت ‌ :گفتو گۆ ، بازی :ئینجا
واته‌ حه‌ریق وه‌ره‌ مه‌یدانی زمانی پاراوی ئه‌و ئه‌وه‌ی له‌ تواناتدا هه‌یه‌ بیکه‌ یاخود زمانی پاراوت بخه‌ گه‌ر ،
ئه‌ینجا بزانم کێ هه‌یه‌ سان له‌ شانی هۆنراوه‌ت بدات و وه‌کو تـــــــۆ هۆنراوه‌ی بڵێـــــت



Writing at: چهارشنبه 07 تیر 1391Time:16:44 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران