https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather


ئەلا ئەی ساقیی مەستان بە حەققی پیری مەیخانە
بە گەردش بێنە جامی مەی بە یادی چاوی جانانە

ئەمان ئەی موتریبی مەجلیس بە حەققی تاری رووحانی
بڵا بێ نەغمەکەی سازت کە ئاوی ئاوری هیجرانە

ئەتۆ ئەی رووحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب
پەیاپەی لێدە چەنگ‌ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە

بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زولفم لە گەردەن کە
بە سەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بووم بە نیشانە

ئەگەر شەوقی جەمالی تۆ نییە من مەست و حەیرانم
لەبەرچی بۆتە بولبول گوڵ، چرا بۆچ بۆتە پەروانە؟

لە شەوقی تۆیە سەرمەستە، بە زەوقی تۆیە پابەستە
ئەگەر عاریف لە کەعبەی‌دا، ئەگەر کافر لە بوتخانە

لە شیرینی جەمالی تۆیە رۆژی روونی لەیلایە
ئەگەر فەرهادی سەرگەردان، ئەگەر مەجنوونی دێوانە

دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێ‌هۆش و هۆشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە

دە هەر حەڵقێکیدا سەد دڵ، گرفتارە دەناڵێنێ
سەری زولفی پەرێشانت مەگەر زنجیری شاهانە؟

هەناسەی عاشقان با نەدگرێ، بێ مروەتی تا کەی؟
بترسێ ئەی گوڵی نازك‌بەدەن لەو بایی زریانە

ئەگەر زولفت وەکوو من عاشقی رووی تۆ نییە بۆ‌چی
سەراپا تێکچوو، کەوتۆتە بەرپێت،دەست و دامانە؟

ترازا دوگمەکەی سینەی، بەیاری زولفی هات غەمزە
بەیان بەربوو‌ لە لای چین، باخەبەر بن! تیرە بارانە

وەفایی بۆ گوڵێکی سەروباڵا شێت و شەیدایە
وەکوو قومری دەناڵێنێ وەکوو بولبول غەزەل‌خوانە

وه فایی ....
 




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


وەرە بنــــواڕە بەزمی عالەمــــی دڵ
چ خۆش دەورێکە هۆشـــیاری خراپە
ئەگەرچی ناڵەیە، هەر شەوق وزەوقە
ئەگەرچی گریەیە، عەیــــنی صەوابە
بە ناڵیـــنی دڵی سوتاوی عاشــــق
هەمو هەر نەغمەیی چەنگ و ڕوبابە

(وەفایی)
 




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


مامۆستا سەیید کامیل ئیمامی
سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمان پەروەر ‌ ناسراو بە ئاوات ساڵی‌ ١٩٠٣ لە گوندی‌ زەنبیل
سەر بە شاری‌ بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە‌. ئەم شاعیرە کوڕی‌ سەید عەبدولحەکیم کوڕی‌ سەید عەبدولکەریمی‌ زەنبیلە کە لە رێبەڕانی‌ تەریقەتی‌ نەقشبەندی‌ و قادری‌ بوون.

ئەم ‌شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێ‌دا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای‌ زۆر مامۆستای‌ ئایینی‌ ناسراوی‌ ناوچەکەی‌ خوێندویەتی‌ و بۆ ماوەیەکیش لە لای‌ مامی‌ واتە حاجی‌ بابەشێخ وەزیری‌ کۆماری‌ کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی‌. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی‌ نیشتمانپەروەر چالاکی‌ ھەبووە ، ساڵی‌ ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی‌ نیشتمانپەروەرانەی‌ گیراوە و بۆ ماوەی‌ دوو ساڵ‌ لە بەندیخانەکانی‌ بۆکان و سەقز و ورمێ‌ و مەھاباد دەستبەسەر بوە. سەید کامیل ئیمامی‌ شاعیر لەگەڵ‌ زۆربەی‌ شاعیر و ھونەرمەندی‌ ئەو کاتە دۆستایەتی‌ نزیکی‌ ھەبووە وەک سوارە ئیلخانی‌زادە‌، ھەژار موکریانی، عەباس حەقیقی‌ ھەر وەھا لەگەڵ‌ ھونەرمەندی‌ ناسراوی‌ کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی‌ نزیکی‌ ھەبووە. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە رۆژی‌ ٢٧/٧/١٩٨٩ کۆچی‌ دوایی‌ کردوە و دیوانێکی‌ شیعری‌ لە پاش بەجێماوە




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |



پیرمێردێك له‌ كه‌نار رووباریك دانیشتبوو سه‌یری جوانی رووباری ده‌كرد و هه‌ستیكی زۆر خۆشی هه‌بوو .له‌ناكاو بینی دووپشكیك وا خه‌ریكه‌ بخنكیت ،پیرمیرد ده‌ستی برد بۆ دووپشك بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری بكات به‌لام دووپشك ده‌ستی پیره‌ی گه‌زی و پیره‌میرد.پیره‌میرد جاریكی تر ده‌ستی برد بۆ دووپشكه‌كه‌ به‌لام جاریكی تر دووپشكه‌كه‌ ده‌ستی پیره‌میرده‌كه‌ی گه‌زی .پیاویك كه‌ له‌نزیك پیره‌میرد دانیشتبوو... گوتی :بۆ تیناگه‌ی ئه‌مه‌ دووپشكه‌ ده‌ستت ده‌گه‌زی هه‌رجه‌نده‌ ده‌ستی بۆ ببه‌ی
پیره‌میرد جاریكی تر ده‌ستی برد بۆ دووپشكه‌كه‌و ئه‌مجاره‌ دووپشكی رزگاركرد.

دواتر پیره‌میرده‌كه‌ سه‌یری كابرایی كرد و وتی كوری خۆم هه‌رچه‌نده‌ تۆ ویستت یارمه‌تی پیشكه‌شی كه‌سیكی تر بكه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بریندارت بكات و ئازارت بدات به‌لام نابیت ئه‌وه‌ ببیته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی تۆ له‌ هه‌ولدان راوه‌ستی چونكه‌ كاری باش جیگایی خۆی ده‌گریت




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


روژيكيان كومەليك لە بوق(قورباق)برياريان دا كە بيشبركييەك بكەن,كە بريتى بوو لە
گەيشتن بە لوتكە شاخيك(جيا).
بويە ژمارەيەكى زور كوبوونەوە بو بەشدارى كردن و هەنديكى تر بو سەيركردنى.
بيشبركيكە دەستى بيكرد..............
راستى هيجيان باوەرى نەدەكرد كە هيج كاميان بتوانيت سەر بكەويتە لوتكەى جياكە.
...
"ئوو ئەوە كاريكى زور قورسە"
"هيج كاميان ناتوانن بكەنە لوتكەى جياكە"
"هيج ئەگەريك نييە بو سەركەوتنيان"
________________________________________
هەموويان دەستيان كرد بە جوولە بەرەو لوتكەكە,زور هەوليان دا بەلام هەموويان ماندوو بوون و گەرانەوە خوارەوەو جگە لە قورباقيكى بجوك,روشت ,روشت ,روشت تا گەيشتە لوتكەى جياكە,بويە بوقەكانى تر دەيان ويست بزانن ج هيزيك هەبوو لەبشت سەركەوتنى,و دەيان ويست بزانن نهينى سەركەوتنى جييە؟
لە كوتايدا بويان دەركەوت كە ئەم بوقە توانى بيستنى نييە!!!!!!!!!!!!
_______________________________________________________
هيج كاتيك گوى مەدەرە قسە روخينەرەكانى كەسانى تر كاتيك بو ئامانجيك هەولدەدەيت.جونكە ئەوان دەيانەويت خەونە جوانەكانت لەدەست بدەيت.

بويە بەرزتر لەو بوقە بير بكەرەوە,هەر كاتيك كەسانيك بييان ووتيت :كە تو ناتوانيت سەركەوتووبيت.
توو بلى:

من لەگەل خواى خوم دەتوانم هەموو كاريك بكەمادامه ...




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


له‌ كاتێكدا كه‌ منداڵ بووم ده‌ستی چه‌پم حه‌زی ئه‌كرد وه‌ك ده‌ستی منداڵی پۆشته‌ی دراوسێمان .... سه‌عاتێكی تیا بێ , ئه‌ویش ڕكم ئه‌گرت دایكم ناچار گازی ئه‌گرت له‌ مه‌چه‌كم به‌ جێگه‌ی ـ ددان سه‌عاتێكی بۆ ئه‌كردم!!!
ئای . . . كه‌ دڵخۆشی ئه‌كردم !
كه‌ گه‌وره‌ بووم ده‌ستی چه‌پم زۆر سه‌عاتی راسته‌قینه‌ی جوانی . . بینی به‌ڵام هیچیان وه‌ك سه‌عاتیجێگه‌ دانی دایكم . .له‌ سه‌ر قۆڵ و ده‌ستم وه‌ها دڵخۆشیان نه‌كردم .

شێرکۆ بێکه‌س
 




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


فێرى وەفادارى راستەقینە ببە..

ئەم پیاوە گەورەو بەتەمەنەى لەوێنەکەدا دیارە بەم جۆرە هەموو بەیانیەک لەگەل خێزانەکەیدا نانى بەیانى لە خەڵوەتگەى پیرى دەخوات هەرچەن تەمەنى هەردوکیان هەشتا ساڵى تێ پەراندوە

وێنەگرەکە لەم مامە پیرەیە دەپرسێ : هۆکارى ئەوەى خێزانەکەت لە خەڵوەتگەى پیرى دەمێنێتەوە چیە؟
... مامە پیرەش لە وەڵامدا دەڵێ : خێزانەکەم ماوەیەکە لێرە دەمێنێتەوە چونکە توشى نەخۆشى لەبیرچونەوە بوە و هیچ کەس ناناسێتەوە
وێنەگرکە پرسى : ئایا خێزانەکەت نارەحەت نابێ ئەگەر تۆ سەردانى نەکەیت؟
مامە پیرە : ئەو ئێستا نازانێ من کێم نام ناسێتەوە !!
زیاتر لە پێنج ساڵ دەبێ ئەم نەخۆشیەى گرتوەو نام ناسێتەوە...!!
وێنەگرکە بە سەرسورمانەوە دەپرسێ : پێنج ساڵە ئەو تۆ ناناسێتەوە کەچى تۆ هەموو بەیانیەک ئەچیت بۆ لاى تا نانى بەیانى پێکەوە بخۆن !!
مامە پیرەکە بە زەردەخەنەوە دەستى وێنەگرەکەى گرت و پێى وت : راستە ئێستا ئەو نازانێ من کێم بەڵام خۆ من دەزانم ئەو کێ یە ئەوە شەست ساڵ دەبێ ئەو خێزانى منە..

ئەوە پێى دەوترێ وەفادارى..
وێنەیەک کە پێوستە هەموو هاوسەرەکان لێوەى فێر ببن وشایەنى ئەوەیە هەموان بەرێزەوە لێى بروانین
****
ماناى راستەقینەى هاوسەردارى خۆشەویستى و بەزەى و بۆیەک ژیانە




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


ئەمــــــه چێـــــــرۆك نــــــى يه ... !!
شوفێـرێـكى تەكسى دەگێـرێـتەوه كه رۆژێـك له رۆژه گەرمەكانى هاوين ... كاتژمير دووى نيوەرۆ له شەقامدا دەرۆيشت, ئافرەتێـكى بەسالاچووى بينى له بەر دەرگاى مزگەوتێـك دانيشتبوو .. پياوەكه دەلێـت زۆر سەرسام بووم كه بەو گەرمايه و لەم كاته لەوێ دانيشتووه
و دەلێـت: لێ ى نزيك بوومەوه و ووتم : دايه خان وەره با بتگەيێـنم ...!
ئافرەتەكه ووتى: نا, چاوەروانى كورى خۆم دەك...ەم ئێـستا دێـتەوه ...
ئافرةتةكه بارچه كاغەزێـكى لەدەست دا بوو .. و ووتى: كورەكەم ووتى هەر كەسێـك قسەى لەگەلتا كرد ... ئەم كاغەزەى نيشانده ...
بياوەكه دەلێـت: كاتێ كاغەزەكەم بينى لەسەرى نووسراوبوو " تكايه ئەم "پێـرەژنه" بگەيێـنه نزيكترين خانەى پەككەوتەكان (دار العجزە) ... !!!
خواية كيان ئةوانة هيدايةت بدةيت كة لةكةل دايك و باوكيان خرابن...ديارة نازانن ئةوانيش رؤزيك ديت بيري بة رؤكيان دةكريت




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


جارێکیان پێغه‌مبه‌ر (صل الله عليه وسلم) بانگی صه‌حابه‌کانی کرد وتی وه‌رن هه‌موو قورئانتان بۆ ئه‌خوێنم ، وتیان باشه‌ پێغه‌مبه‌ر (صل الله عليه وسلم) بۆ وا ئه‌ليت ؟ وتی رۆشتین پێغه‌مبه‌ر سێ جار سوره‌تی (الاخلاص)ى بۆ خوێندین ئیتر رۆشت ، دوایی فه‌رمووى هه‌رکه‌سێ ٣ جار سوره‌تى ( الاخلاص ) بیخوێنێت ئه‌وه‌ خێری خه‌تمێکی ئه‌گاتێ
که‌واته‌ بیخوێنه‌:

بسم الله الرحمن الرحيم
قل هو ...الله احد ۞ الله الصمد ۞ لم يلد ولم يولد ۞ ولم يكن له كفوا احد
صدق الله العظيم

بسم الله الرحمن الرحيم
قل هو الله احد ۞ الله الصمد ۞ لم يلد ولم يولد ۞ ولم يكن له كفوا احد
صدق الله العظيم

بسم الله الرحمن الرحيم
قل هو الله احد ۞ الله الصمد ۞ لم يلد ولم يولد ۞ ولم يكن له كفوا احد
صدق الله العظيم




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


پاشایەك ڕاوێژكارەكانی خۆی بانگكردو داوای لێكردن كە پەندو ئامۆژگاری زەمانە لە كۆنەوە تا ئێستا تۆمار بكەن، تا نەوەكانی دواڕۆژ سوودی لێ وەربگرن.

ئەوانیش دوای هەوڵدانێكی زۆرو كارێكی بەردەوام توانیان چەندین بەرگ لە كتێبی گەورە بنووسنەوەو پەندو حیكمەتەكانی تێدا تۆمار بكەن،
... دوای ئەوەی پادشا چاوی بە كتێبە گەورەكان كەوت، ڕاوێژكارەكانی بانگكردو پێشنیاری بۆ كردن كە ئەو كتێبانە زۆر گەورەن‌و خەڵكی ئارەزووی خوێندنەوەی ناكەن‌و نایخوێننەوە!!

لەبەرئەوە داوای لێكردن كە كورتی بكەنەوە، ڕاوێژكارانیش دەستیان بە كورتكردنەوەی كردو لە كۆتاییدا لە دوو توێی كتێبێکدا كۆیان كردەوە!
بەڵام دیسان پادشا بە زۆری زانی‌و پەسەندی نەكرد، ئەوانیش كورتیان كردەوە، بۆ پارچە نووسراوێكی كورت، دیسان ئەویشی هەر بە دڵ نەبوو!

دواتر كورتیان كردەوە بۆ یەك لاپەڕە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر بە درێژی زانی!!
لە كۆتاییدا ڕاوێژكاران هەمو پەندو حیكمەتەكانیان لە یەك ڕستەدا كۆكردەوە، كە پادشا زۆری بە دڵ بوو!

(هیچ شتێك بە خۆڕایی دەست ناكەوێت)!

پادشا پێی گوتن: دەستان خۆش ئەمە ئەو پەندو حیكمەتەیە، كە پێویستە بۆ نەوەكانمانی بە جێبهێڵین!!




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران