https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

 

دڵێكى وام ئـــــەمـــن نـــــــاوێ بە نــــــاڵەى بێدڵان نەگرى
وەكو شەونم لەسەر خونچەى گوڵان و بولبولان نەگرى
وەكــــــــو بولبول نـــەبێتــــە عاشقى گــوڵ، دڵ بەكــــار نایە
ئـــــــــــەگەر شێتانە سبحەینان نەچێتە سەر چڵان نەگـــرى 
لـە بەهرەو شەوق و زەوق و خێرو خۆشى دورەماڵ كاول
دڵـــى وا بێ ئەویــــن جــــــارێك بەحــــاڵى عــــاشقان نەگــرى
شــــەوێ تـــــا ڕۆژ دەنــــاڵێنن لــــەگەڵ تــەیرى شەوا جوتـــن
دڵــى وام بــــــۆ چیە بــــۆ وان شەوێ تـــــا بـــەربەیــان نەگرى
شەوانـــە مـــەل دەخـــوێنن بــــۆ ئـــــەوانـــــەى دڵ بریندارن 
دڵـــــم نــــــاوێ بـــە دەنگى پڕ لــــەسۆزى وان شەوان نەگرى 
بـــە هات و چوونى شێت و پێتى دڵ با پێكەنین گەر، شەو
بــــە ئـــــامـــــۆژگــــارى زانــــایــــانى پیرو عـــاقــــڵان نــــەگـــرى 
لــــــە مـــــاڵێ قــەت شەوانـــە ئۆقرە ناگرێ ناسرەوێ تــــاوێ 
"ئیمامى" تــــا سبـەینێ زوو نـــەچــێتە نێو گـــوڵان نـــەگـــرى 
دڵى وام ناوێ



Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
شا هەمیشە ماتە، پیادە مەیلى جێى فەرزین ئەکا.

ئەبلە وا دایم لە عەیش و شادمانى و عیززەتا
ئەهلى عیرفان و کەمال ئێستاکە زارى و شین ئەکا

دوژمنە چەرخى فەلەک، بۆ پیاوى ساحێب عەقڵ و هۆش
ڕووى کەرەم دایم لە هەرزەو شێت و بێ تەمکین ئەکا

سەیرى کەن عاشق کە چەند شێتە ئومێدى مەرحەمەت
لەو نیگارەى، دڵ فریبەى، زاڵمەى بێ دین ئەکا

بێستوون وەختێ کە لالەى ئەحمەرى لێ سەوز ئەبێ
مەشقى لێوى شەککەرینى ناسکى شیرین ئەکا

عاشقى مەجنوون بە یادى دولبەرى لەیلا سیفەت
خوێنى دووچاوى بەخوڕ دێ دامەنى ڕەنگین ئەکا

قەد لە زیکرى خێرى تۆ غافڵ نیە (ئەحمەد) بە شەو
هەر بە ئومێدى ویسالت سەر لەسەر بالین ئەکا

ئەحمەد موختار جاف
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
 

 




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


 ئه مه ش ئه و بوکه باغانه یه که  له سه ر ریگای مه هاباد بوکان له ناو باغیک داندراوه بو دیتنی مسافیره کان!
ده ستی ئه م باغداره زه حمه تکیشه خوش بی که بوخوی ئه وانه ی دروست کردووه و پیان را ده گا!

ئه مه ش ئه و بوکه باغانه یه که  له سه ر ریگای مه هاباد بوکان له ناو باغیک داندراوه بو دیتنی مسافیره کان! ده ستی ئه م باغداره زه حمه تکیشه خوش بی که بوخوی ئه وانه ی دروست کردووه و پیان را ده گا!




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


 لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە

کە سادق بێ تولووعی ئافتابە

دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو
هەتاکەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە؟

بڵا بەو رۆژە نیلۆفەر بسووتێ
بە مەرگی من سەری زولفت وەلابە

لە عەکسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی رووتە هەم خوونابی نابە

وەرە بنوێنە خۆت، بمکووژە قوربان
بە دینێک کوشتنی عاشق سەوابە

وەرە بنواڕە بەزمی عالەمی دڵ
چ خۆش دەورێکە هۆشیاریی خەرابە

ئەگەرچی ناڵەیە هەر شەوق و زەوقە
ئەگەرچی گریەیە عەینی سەوابە

بە ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هەموو هەر نەغمەیی چەنگ و روبابە

بە چاو و گەردەن و روخساری ساقی
هەموو هەر شاهید و شەمع و شەرابە

کوتم با ‌قیمەتی وەسڵت بە دڵ بێ
بە ماچێکش لە زاری خۆت رەزابە

کەچی فەرمووی: دڵت نەشکێ وەفایی
ئەوە سەودایە، زەڕڕێکیش حیسابە

rojin_pishbini-روژین پیش بینی




Writing at:
Time: By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران