| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە کە سادق بێ تولووعی ئافتابە
دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو
هەتاکەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە؟
بڵا بەو رۆژە نیلۆفەر بسووتێ
بە مەرگی من سەری زولفت وەلابە
لە عەکسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی رووتە هەم خوونابی نابە
وەرە بنوێنە خۆت، بمکووژە قوربان
بە دینێک کوشتنی عاشق سەوابە
وەرە بنواڕە بەزمی عالەمی دڵ
چ خۆش دەورێکە هۆشیاریی خەرابە
ئەگەرچی ناڵەیە هەر شەوق و زەوقە
ئەگەرچی گریەیە عەینی سەوابە
بە ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هەموو هەر نەغمەیی چەنگ و روبابە
بە چاو و گەردەن و روخساری ساقی
هەموو هەر شاهید و شەمع و شەرابە
کوتم با قیمەتی وەسڵت بە دڵ بێ
بە ماچێکش لە زاری خۆت رەزابە
کەچی فەرمووی: دڵت نەشکێ وەفایی
ئەوە سەودایە، زەڕڕێکیش حیسابە
"حەزرەتی وەفایی"
![]() تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم ؟!
خۆم گومانم هه‌یه که هه‌م یا نیم ؟!
مامۆستا هێمن
![]()
باوه‌شێن
گوتم ده‌ردی ئه‌وینت، دڵ‌ته‌زێنه گوتی ئه‌و ده‌رده بۆ شیعرت، هه‌وێنه گوتم ڕێژنه‌ی قژت، سایه‌ی سه‌رم بێ گوتی ئه‌و سێبه‌ره، عیلله‌ت په‌ڕێنه گوتم چاوی له به‌ر هه‌ڵنایه هه‌نیه‌ت گوتی جه‌زبه‌ی هه‌یه، چاو هه‌ڵمه‌هێنه گوتم تیری موژه‌ت، عاشق ده‌پێکێ گوتی ئه‌و تیره، هه‌ر عاشق به خوێنه گوتم ئه‌و چاوه بازانه‌ت منی کوشت گوتی نێچیره عه‌شقی ئه‌و شه‌هێنه گوتم وه‌ک چی ده‌چێ ئه‌و کوڵمه سووره‌ت گوتی قیبله‌ی دڵه، سه‌ر دانه‌وێنه گوتم عه‌تری هه‌ناسه‌ت، مه‌ستی کردم گوتی ئه‌و عه‌تره، باده‌ی خه‌م‌ڕه‌وێنه گوتم لێوت، وه‌کوو غونچه‌ی گوڵانه گوتی غونچه له کوێ وا دڵ‌ڕفێنه؟ گوتم وه‌ک به‌ندی هه‌وری لاره ده‌نگت گوتی ئه‌و ده‌نگه، به‌ندی دڵ‌پسێنه گوتم تا ده‌ست هه‌ڵێنی، به‌رزه باڵات گوتی ناگاتێ ده‌ستت، سه‌ر هه‌ڵێنه گوتم بۆم ده‌رخه، سێوی باغی سینگت گوتی ده‌رنایه وا زوو له‌و که‌لێنه گوتم کۆن بوو له دڵما ڕه‌نجی دووریت گوتی شیعرێکی تازه‌م، بۆ وه‌خوێنه گوتم گۆوه‌نده، بریا تۆم ده‌گه‌ڵ بای گوتی یادێکی من، تاسه شکێنه گوتم دامناوه ئه‌مشه‌و بێمه ژوانێ گوتی نابیسی هه‌رگیز ئه‌م به‌ڵێنه گوتم خۆزگه له ئامێزم ده‌گرتی گوتی خه‌ونێکی خۆشه، مه‌یڕه‌وێنه گوتم خۆ که‌عبه که‌ج نابێ به ماچێ گوتی زیاتر له‌وه، پێ هه‌ڵمه‌هێنه گوتم ئاهی "وه‌فا" ده‌ت‌پێکێ ئاخر گوتی چه‌ند خۆشه بای ئه‌و باوه‌شێنه
هەوری پاییز/مامۆستا گۆران وتنی"مەرزیەی ڕەزازی"
له ده‌ریاوه قه‌تاری هه‌وری بارشت که‌وته دووی پێشه‌نگ به سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه،ک‌ش و بێ ده‌نگ به سه‌ر پایزی زه‌ردا با به خوڕ بگری، به کوڵ بگری، له سه‌ر ئاخر گه‌ڵا،ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری، به خوڕ بگری،به کوڵ بگری،به سه‌ر ده‌شت و ده‌ری وشکا به سه‌ر داری گه‌ڵا زه‌ردا، به سه‌ر پووشا،به سه‌ر دڕکا، به سه‌ر سه‌رچاوه‌یی کزرا،به سه‌ر زیخی چه‌می دێما، به سه‌ر هه‌ر وشکی پێکا وا له هاوینی گه‌رم جێ ما به‌ڵی بگری،به کوڵ بگری،هه‌تا ئاخر دڵۆپ بگری، به گریه‌ی هه‌وری پایز با نوقم بێ سینه‌ی کزری! به‌فر ئاسۆی بڵند بگرێته چوارچێوه‌ی بلوورینی، له چه‌م هه‌ڵسێ خوڕه‌و هاژه‌ی شه‌پۆلی ئاوی خوێنینی! دڵۆپی سارد‌و فێنک با له سه‌ر دار‌و ده‌وه‌ن بڕژێ، په‌پووله‌ی زه‌ردی ئاڵتوونی له سه‌ر لق هه‌ڵوه‌رێ، بپژێ به‌ڵێ! بگری هه‌ور،بارانی پایز بێ وچان بگری، له سه‌ر باغچه‌ی گوڵێ وا سیس ئه‌بێ ئاخر چڵی عومری! بگرمێنێ،ته‌پ و نم دابکا،بیکاته شه‌ست،هه‌رگیز، نه‌وه‌ستێ قوڵپی گریانی،نه‌وه‌ستێ هه‌وره‌که‌ی پایز، ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاکاوه، له حاڵی گیان که‌نشتایه، نیشانه‌ی ماته‌می پایز له فرمێسکی درشتایه یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەو
کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو بنووسن بە خوێن جەرگی سەر کردووم کە من بە تیری دەستی(شەم) مردووم چونکە ئەو(شەمە) تاتاری چینە لە دەشت بێزارەو و چیا نشینە بەڵکوو هەڵکەوێ لە راگۆزارێ رێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ بزانێ کوشتەی دەستی خۆیەتی لە خاکا مەیلی رەنگ و بۆیەتی جوابی پرسیاری گۆریشم وایە یاری مەحشەرم شەری لەیلایە هۆنراوەی"وەلی دێوانە" وەرگێرانی"مامۆستا پیرەمێرد" وتنی"مامۆستا کەریم کابان" چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند نه‌ک نمه‌کگیر بم، به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، هیچ نه‌مدواند
گوڵ به‌تۆزی پێته‌وه لاف و گه‌زافی لێ ئه‌دا
وا شوکر سۆزه‌ی نه‌سیمت هات ئه‌ویشی لێ ستاند
نه‌شته‌ری موژگانی تۆ هاتوه‌ته سه‌ر سه‌فحه‌ی دڵم
هه‌ر خه‌تێ بوو غه‌یری خه‌تتی سه‌بزی تۆ پاکی کڕاند
له‌شکری ئاهم له‌گه‌ڵ جه‌یشی حه‌به‌ش ده‌عوا ئه‌کا
حیره‌تم ماوه که چۆن ئه‌و دلبه‌ره دڵمی رفاند؟!
بۆ گوڵی رووت هاتم و په‌رچه‌م ئه‌بینم بۆیه وا
ماهی نه‌ورۆزم به شیوه‌ن، وه‌ک موحه‌ڕڕه‌م خۆی نواند
تۆ له‌ئه‌وه‌ڵ گۆی وه‌فات هێنایه ناو مه‌یدانه‌وه
ئێستا چه‌وگانی خیلافت پشتی سه‌د وه‌عده‌ی شکاند
تو خوا قه‌ت غیره‌ته بۆ تۆ ئه‌رێ سه‌روی ره‌وان؟
گوڵ به بێ تۆ وا له‌باغا خێوه‌تی خۆی لێ چه‌قاند
با وجود ئینساف بده‌م چاکه، گوڵیش موشتاقته
هه‌ر له شه‌وقی تۆیه، سه‌رپۆش و گریبانی دڕاند
هه‌ر که‌سێ مایل به بیرێکه و ته‌ریقێکی هه‌یه
تۆ به‌شوعله‌ی غه‌م (حه‌ریق)یی وا وه‌جاغت هه‌ڵگراند
![]()
گوڵم! دڵم پـڕه له ده‌رد و کوڵ ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت ... ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێیه‌که‌م عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پـڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو و یاوی شه‌و ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت ... له شاری چاو له به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت بـڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزه‌م چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت که پـڕ به دڵ دژی گزه‌م؟! له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه له شاره‌که‌ت که‌مه‌ندی دووکه‌ڵه که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و تیشکی بێ‌گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه دێ به‌ره‌و دڵم ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئه‌یگوشم ده‌ستی چێوی‌یه له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر، باوی ڕێوی‌یه به هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل چلۆن ئه‌بێته جاڕه گوڵ له شاری تۆ، له بانی عه‌رشه قۆنده‌ره‌ی دڕا‌و شاره‌که‌ت ئاسکه جوانه‌که‌م! ته‌سکه بۆ ئه‌وین، بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟ منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم به داره ته‌رمی کووچه‌کانی شاره‌که‌ت ڕانه‌هاتووه له‌شم بناری پڕبه‌هاری دێ ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا له شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم
سوارە ئیلخانیزادە تابـــی سەر کوڵمت بوو کـــەوا زوڵفی بە بادا یــا ڕۆژی ویساڵت شـەوی هیجرانی وەلادا..؟
خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر یاخـــۆ حەبەشی زادە لـە نێو ئابـــی بەقادا..؟
خوێنین خگەرن تالیبی ئـــەو زادە دووعـــالەم ئــەو جەوهەروە بۆ هیچە بە دوو عالەمی نادا
هەر تـــارە کەوا مەسکەنی بــارێ دڵ و روحە سەد روحـــی بەبادا کە بە دا‌و پەرچەمی بادا
بــــازاری شکا وەك دڵــــی زارم گــــوڵ و نافە تـــاتــای سەری زوڵفی کە بەسەر عاریزیدا دا
ئەو زارە کەوا هەر بە تەبەسسوم هـەیە حاڵی پیرێکە دەڵـــــێ گــــا لە بەقـــــا گـا لە فەنادا
حەیرەت زەدەیی نێرگس و ئەبرۆ(وەفــــــایی) کـــافرنییە وا مەست و لـــە میحرابی دووعادا
شاعیری گەورەی کورد (میرزا عبدالرحیمی سابڵاغی) ناسراو بە (وەفـــــــــــــــــــــایی)
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**