ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
چاوهکهم زانیوته بۆچی خهو له چاوم ناکهوێ چونکه من پێشخزمهتم، پێشخزمهتان نانوون شهوێ ڕۆژ و شهو دایم لهبهر دیدهی خهیاڵم حازری سا چ فهرقێکی ههیه بۆ من ئیتر ئێره و ئهوێ بەس نییە لێرە دەوێرم جار بە جار باست بکەم نەمدەوێرا قەت لەبەر ئەغیار کە ناوت بەم لەوێ دڵ لەبەر زامی فیراقت دائیما زاری دەکا ڕۆژ بە ڕۆژ مەنعی دەکەم، باز دەردی سە ختە و ناسرەوێ عەقڵ و هۆشم داوە پێت، لێشی دەتۆرێی ماڵوێران دەوڵەتێکی مفت بێ ساحێبە بۆچی ناتەوێ گەر موخەییەر بم لە مابەینی بەهەشت و وەسڵی یار وەسڵی تۆ بۆ من جەهەننەم پڕ لە جەننەت نامەوێ ئەی ڕەقیب وێڵم لە دەستت لێرە بۆ لێم ناگەڕێی باوکەکوشتەت نیم ئەرێ هەی بەدمەزەب چیت لێم دەوێ؟ هەر وەکوو کۆهی دەماوەندی سەرم پڕ شۆڕشه قەت تەمی هیجران و غەم ساتێ لە دەوری ناڕەوێ گەردنی (کوردی) لە کێوی بێستوون موحکەمتره چونکە سەد ساڵە لەژێر بای غەمایە و نانەوێ
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**