| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
"ئازاد یونسی" کوڕی"ئیبراهیم یونسی" ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کۆچکردووی کورد ، باسی بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێکی باوکی کرد .
به‌پێی هه‌واڵی"کوردپرێس" ، ئازاد یونسی وتی: ڕێوڕه‌سمی چله‌ی خوالێخۆشبوو"ئیبراهیم یونسی" له ڕۆژی16ی مارس له شاری"بانه" به‌ڕێوه ده‌چێت . ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی"نیگاه" له ئێران ، هه‌وڵیه‌تی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا یونسی بۆ به‌شداری له پێشانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کتێبی تاران ، سه‌رله‌نوێ له‌چاپ بداته‌وه . له‌م ئاراسته‌دا ، ئازاد یونسی ئاماژه‌ی کرده بڵاوکردنه‌وه‌ی دوو به‌رهه‌می بڵاونه‌کراوه‌ی باوکی و ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌رهه‌مه ئێستا له قۆناخی ئیداری دایه‌و به‌م زووانه ده‌گاته ده‌ستی هۆگرانی به‌رهه‌مه‌کانی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم یونسی .
"ئیرەج كاكی" بەرپرسی پێوەندی گشتیی بنكەی هونەری ستانی كوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: فیلمی "هەنار میوەی بەهەشتە" لە كۆڕەجێژنە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی جۆراوجۆر بەشدار بوو و توانی خەڵاتی جۆربەجۆر لەم كۆڕەجێژنە بگرێت .بۆنموونە دەكرێت ئاماژە بكەینە كۆڕەجێژنی ڕانیەی ئێراق، كۆڕەجێژنی سلێمانی ئێراق، كۆڕەجێژنی چاوی سێیەمی هیند، كۆڕە جێژنی كۆساڵان و" محەممەد سامان سۆلی" یش هونەرمەندی كاریكاتێریستی ئەم ستانەیە كە تائێستا لە كۆڕەجێژنی جۆراوجۆری ناوخۆیی و دەرەوەیی لەبەشی كاریكاتێر پلەی دەست كەوتووە. "تەیموور قادری" دەرهێنەری فیلمی چیرۆكیی " هەنار میوەی بەهەشتە" بەرهەمی بنكەی هونەری ستانی كوردستان و " محەممەد سامان سۆلی" كاریكاتێریستی بنكەی هونەریی كوردستان لە كۆتایی نۆیەمین جەژنی وێنەی ساڵی ئێران وەك سەركەوتوانی كۆڕەجێژنەكە دیاری كران.
گۆڤاری "هایا" که وه‌رزنامه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی، فێرکاری و توێژینه‌وه‌ییه، دواڕۆژانی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ هاته بازاڕه‌وه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس، له ژماره‌ی یه‌که‌می ئه‌م گۆڤاره‌دا ، بابه‌تگه‌لێک له "جه‌لال مه‌له‌کشا"، "عه‌تا نه‌هایی"، دوکتۆر "ئومید وه‌رزه‌نده"، "محه‌ممه‌د ساڵح سوزه‌نی"، "ڕه‌زا عه‌لی پوور"، "به‌یان عه‌زیزی"، "عادڵ قادری"، ناسر وه‌حیدی"، "عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی، دوکتۆر "مونسوور ساعی"، "محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی"، "ئه‌مین گه‌ردیگلانی" و "ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا زاده" ده‌بیندرێت. له یه‌که‌م ژماره‌ی ئه‌م وه‌رزنامه‌یه‌دا که پێشکه‌ش کراوه به خوالێخۆشبوو ئیبراهیم یونسی، بۆ یه‌که‌م جار وه‌رگیڕدراوی کوردیی به‌شيی یه‌که‌می ڕۆمانی ئولیت له 35 لاپه‌ڕه‌دا بڵاو بۆته‌وه. بابه‌ته‌کانی ئه‌م گۆڤاره به گشتی، ڕاپۆرت، وتار، ڕه‌خنه، چیرۆک و وتووێژ ده‌گرێته‌وه که شیعرێکیش به یادی دوکتۆر یونسی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمان و وه‌رگێران، وتارێک سه‌باره‌ت به گۆڤاره خۆجێیه‌کان، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له نووسینی دوکتۆر "ناسر فه‌کوهی" سه‌باره‌ت به شوناس و نه‌ته‌وه له‌و بابه‌تانه دێنه ئه‌ژمار. به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری "هایا" "ئازاد مه‌حموودی" و ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانیشی "مه‌هدی خون دڵ"، "ئیبراهیم محه‌ممه‌د حسێنی"، "حامد کۆنه‌پۆشی" "ئه‌نوه‌ر ڕۆشه‌ن" و "ڕه‌ئوف جیهانی"ن. نووسینگه‌ی ئه‌م گۆڤاره له مه‌ریواندایه. "هایا" دووه‌مین گۆڤاری شاری مه‌ریوان دێته ئه‌ژمار. وه‌رزنامه‌ی دیکه‌ی ئه‌م شاره "زرێبار"ه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "عادڵ محه‌ممه‌د پوور". "هایا" به تیراژی 2000 به‌رگ و به نرخی 2000 تمه‌ن بڵاو بۆته‌وه.
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بڵندی سینه‌مایی فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دیجیتاڵی هێندستان، به‌خشرایه فیلمی" كوێستانی قه‌ندیل" فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له دوانزه‌همین به‌شداری خۆیدا له فستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، له به‌شی كێبه‌ركێی فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دیجیتاڵی هێندستان خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت. له‌م فستیڤاڵه‌دا، سه‌دوسی فیلم له 55 ووڵاتی دونیا و له چه‌ند به‌شی جیاوازدا نمایش كران . فیلمی كوێستانی قه‌ندیل، له ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی و به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانی ،باسی چوارنه‌ته‌وه‌ی كورد و تورك و عه‌ره‌ب و فارس ده‌كات كه به درێژایی ده‌یان ساڵ له كوێستانی قه‌ندیل به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون. به چوار زمان قسه ئه‌كه‌ن و به یه‌ك زمان ئه‌گرین و ره‌نج ئه‌بینن،وه‌كیه‌ك هیلاكن،وه‌ك یه‌ك ماندوون و ... به یه‌ك زمان فرمێسك ئه‌رێژن! شانۆكاری ناسراوی كورد، دكتۆر قوتبه‌دین سادقی،سترانبێژی باكووری كوردستان جومه‌رد قاره‌مان و گۆرانیبێژ عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی،شێوه‌كاری عه‌ره‌ب خاتوو له‌میاحسێن و ئه‌كته‌ری میوان كامه‌ران ره‌ووف ،كه‌مال جه‌لال قادر و چه‌ندین ئه‌كته‌ری
نامە ای به خدا/ شیرکو بی‌کس پس از مرگ حلبچه شكایت‌نامه‌ای بلند به خدا نوشتم قبل از هر كسی پیش درختی خواندمش درخت گریست! در كنار او پرنده‌ای پستچی گفت: اما چه كسی نامه‌ات را می‌رساند؟ روی من حساب نكن من به عرش خدا نمی‌رسم! شباهنگام فرشته‌ی سیه‌پوشِ شعرم گفت: غم مخور من می‌برمش تا كهكشان اما قول نمی‌دهماو تحویلش بگیرد تو خود می‌دانی كه خداوند بزرگ را چه كس می‌بیند؟ گفتم: سپاسگزارم … پرواز كن! فرشته‌ی الهام شكایت‌نامه را با خود برد و پرید… فردا كه بازگشت مسئول درجه چهارِ دفترِ خدا «عبید» نامی زیر همان شكایت‌نامه با زبان عربی نوشته بود: اَبله! به عربی ترجمه‌اش كن این‌جا كسی كُردی نمی‌فهمد و به خدایش نمی‌رسانیم! نامە ای به خدا/ شیرکو بی‌کس
شێرکۆ بێکەس
نه ۆروز
ته‌شریفی نه‌وبه‌هاره که عاله‌م ده‌کا نوێ
پیاوێک لە خەو هەستاو لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستی بە خواردنی نانی بەیانی کرد پاشان چووە ژوورەکەی تا کلیلەکانی بەڕێت لەسەر مێزەكه بینی مێزەکەش و تەلەفزیۆنەکەش تۆزێکی زۆریان لەسەر بوو، چووە دەرەوە بێ ئەوەی کلیلەکانی بەرێت، بە خێزانەکەی وت: گیانەکەم کلیلەکانم لەسەر مێزەکەن بۆم بهێنە ئەویش چوو کلیلەکان بهێنێت بینی لەسەر ئەو مێزەی کە بە تۆز داپۆشرابوو بە پەنجەی دەست نووسراوە هاوسەرە ئازیزەکەم خۆشم ئەوێی! پاشان سەیری تەلەفزیۆنەکەی کرد بە هەمان شێوە لێی نووسرابوو خۆشم ئەوێی ئەی هاوبەشی ژیانم! ئافرەتەکەش کلیلەکانی برد بۆ هاوسەرەکەی و زەردەخەنەیەکی بۆ کرد کە مانای ئەوە بوو پەیامەکەت گەیشت و گرنگی بە خاوێنی ماڵەکەمان دەدەم!!ئەوە نیشانەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری پیاوەکە بوو کە بە شێوەیەکی ژیرانە توانی خێزانەکەی تێ بگەیەنێت بێ ئەوەی هەستی بریندار بکات ....خۆزگە چ پیاوانمان چ ژنانمان ئەو هەڵوێستەیان هەبووایە .
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**