| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
گۆڤاری "هایا" که وه‌رزنامه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی، فێرکاری و توێژینه‌وه‌ییه، دواڕۆژانی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ هاته بازاڕه‌وه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس، له ژماره‌ی یه‌که‌می ئه‌م گۆڤاره‌دا ، بابه‌تگه‌لێک له "جه‌لال مه‌له‌کشا"، "عه‌تا نه‌هایی"، دوکتۆر "ئومید وه‌رزه‌نده"، "محه‌ممه‌د ساڵح سوزه‌نی"، "ڕه‌زا عه‌لی پوور"، "به‌یان عه‌زیزی"، "عادڵ قادری"، ناسر وه‌حیدی"، "عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی، دوکتۆر "مونسوور ساعی"، "محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی"، "ئه‌مین گه‌ردیگلانی" و "ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا زاده" ده‌بیندرێت. له یه‌که‌م ژماره‌ی ئه‌م وهرزنامهیهدا که پێشکه‌ش کراوه به خوالێخۆشبوو ئیبراهیم یونسی، بۆ یه‌که‌م جار وه‌رگیڕدراوی کوردیی به‌شيی یه‌که‌می ڕۆمانی ئولیت له 35 لاپه‌ڕه‌دا بڵاو بۆته‌وه. بابه‌ته‌کانی ئه‌م گۆڤاره به گشتی، ڕاپۆرت، وتار، ڕه‌خنه، چیرۆک و وتووێژ ده‌گرێته‌وه که شیعرێکیش به یادی دوکتۆر یونسی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمان و وه‌رگێران، وتارێک سه‌باره‌ت به گۆڤاره خۆجێیه‌کان، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له نووسینی دوکتۆر "ناسر فه‌کوهی" سه‌باره‌ت به شوناس و نه‌ته‌وه له‌و بابه‌تانه دێنه ئه‌ژمار. به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری "هایا" "ئازاد مه‌حموودی" و ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانیشی "مه‌هدی خون دڵ"، "ئیبراهیم محه‌ممه‌د حسێنی"، "حامد کۆنه‌پۆشی" "ئه‌نوه‌ر ڕۆشه‌ن" و "ڕه‌ئوف جیهانی"ن. نووسینگه‌ی ئه‌م گۆڤاره له مه‌ریواندایه. "هایا" دووه‌مین گۆڤاری شاری مه‌ریوان دێته ئه‌ژمار. وه‌رزنامه‌ی دیکه‌ی ئه‌م شاره "زرێبار"ه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "عادڵ محه‌ممه‌د پوور". "هایا" به تیراژی 2000 به‌رگ و به نرخی 2000 تمه‌ن بڵاو بۆته‌وه.
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**