| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
گوڵم! دڵم پـڕه له ده‌رد و کوڵ ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت ... ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێیه‌که‌م عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پـڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو و یاوی شه‌و ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت ... له شاری چاو له به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت بـڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزه‌م چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت که پـڕ به دڵ دژی گزه‌م؟! له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه له شاره‌که‌ت که‌مه‌ندی دووکه‌ڵه که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و تیشکی بێ‌گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه دێ به‌ره‌و دڵم ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئه‌یگوشم ده‌ستی چێوی‌یه له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر، باوی ڕێوی‌یه به هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل چلۆن ئه‌بێته جاڕه گوڵ له شاری تۆ، له بانی عه‌رشه قۆنده‌ره‌ی دڕا‌و شاره‌که‌ت ئاسکه جوانه‌که‌م! ته‌سکه بۆ ئه‌وین، بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟ منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم به داره ته‌رمی کووچه‌کانی شاره‌که‌ت ڕانه‌هاتووه له‌شم بناری پڕبه‌هاری دێ ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا له شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم
سوارە ئیلخانیزادە
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**