https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

11/Dec/10

تاران  10  كانوونی  یه‌كه‌م/  دیسه‌مبه‌ر (PNA) ـ گۆرانیبێژی ناوداری كورد شه‌هرام نازری، كۆنسێرتێك له‌ شاری قوونییه‌ له‌ توركیا ساز ده‌كات.

شه‌هرام  نازری  به‌ر  له‌ گه‌شته‌كه‌یان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، گوتی "له‌ رۆژانی 13 و 15 كانونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر له‌ شاری قوونییه‌ له‌ توركیا، كۆنسێرت ساز ده‌كه‌م و ئه‌م كۆنسێرته‌ وه‌كوو دیارییه‌كی بچووكه‌ بۆ شه‌یدایان و هۆگرانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا".

نازری  كه‌  به‌  شوالییه‌ی  ئاوازی  ئێران ناسراوه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ روو "ئه‌و كۆنسێرته‌ بێ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌مووانه‌، ئه‌و گۆرانییانه‌ی له‌و كۆنسێرته‌دا پێشكه‌شی ده‌كه‌ین هه‌موویان له‌سه‌ر شیعره‌كانی مه‌ولانا ئاماده‌ كراون و گۆرانییه‌كیش به‌ شیعری حافزی شیرازی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".

ئه‌و  هونه‌رمه‌ندانه‌ی  كه‌  وه‌كوو ژه‌نیار له‌و كۆنسێرته‌دا شه‌هرام نازری هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن بریتین له‌: سابیر نه‌زه‌رگاهی ـ تار، حوسێن په‌رنیا ـ سه‌نتوور، فه‌رید ئیلهامی ـ شوورئه‌نگیز، سه‌عید نایب محه‌مه‌دی ـ عوود، فه‌رهاد سه‌فه‌ری ـ ده‌ف و زروان، یوونس پاك نیژاد ـ كه‌مانچه‌، شه‌هرام مێهدی ـ ده‌ف.

ئه‌مساڵ  له‌  رێوڕه‌سمی  بیرئانینی شاعیر و عارفی ناودار مه‌ولانا كه‌ له‌ ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی نیایش له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، هه‌شت مه‌وله‌وی ناس، له‌وانه‌ شه‌هرام نازری وه‌ك مه‌وله‌وی ناسێك رێزی تایبه‌تی لێ گیرا.

نازری  له‌  زۆربه‌ی  به‌رهه‌مه‌كانیدا له‌ شیعره‌كانی شاعیرانی ناوداری

ئێرانی  مه‌ولانا،  سه‌عدی  و  حافز  كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌ و ساڵی 2006 به‌ هۆی 30 ساڵ ناساندنی مه‌ولانا به‌ رۆژئاوا "مه‌دالیای شوالیه‌"ی پێبه‌خشرا كه‌ گه‌وره‌ترین و به‌رزترین نیشانی فه‌رهه‌نگی فه‌ره‌نسایه‌.

مه‌دالیای  فه‌رهه‌نگی  فه‌ره‌نسا  به‌ ناوی "شوالیه‌ لۆژیۆن دۆنۆر" له‌گه‌ڵ دیپلۆمایه‌كی فه‌خری 12 لاپه‌ڕه‌یی له‌ لایه‌ن "ترا نۆڤا" راوێژكاری فه‌رهه‌نگی جاك شیراك سه‌رۆك كۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا له‌ ته‌لاری "هونه‌ر" (Theatre de la Ville) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین ته‌لاره‌كانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، به‌ نازری پێشكه‌ش كرا.

گۆرانیبێژی  ناوداری  كورد،  ته‌نیا  گۆرانیبێژی كورد و ئێرانییه‌ كه‌ به‌رزترین مه‌دالیای "لۆژیۆن دۆنۆر"ی وه‌رگرتووه‌. هه‌ڵبه‌ت له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌وه‌ پێشه‌وه‌ پێشكه‌شكردنی ئه‌م مه‌دالیایه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پێشووی فه‌ره‌نساوه‌ به‌م گۆرانیبێژه‌ په‌سند كرابوو.

مه‌دالیای  "لۆژیۆن  دۆنۆر"  سێ  ئاست  و پله‌ی هه‌یه‌ ، شه‌هرام نازری به‌رزترین پله‌ واته‌ "شوالیه‌ لۆژیۆن دۆنۆر"ی پێبه‌خشرا.

نازری  به‌  شێوه‌یه‌كی  به‌رده‌وام شیعره‌كانی مه‌ولانای له‌ موزیكی ئێراندا به‌كار هێناوه‌و ساڵی 2007 بۆ پێشكه‌ش كردنی گۆرانی و پارچه‌ موزیك به‌ بۆنه‌ی ساڵی مه‌ولاناوه‌، موزیكزانی ژماره‌ 1ی ئێران بووه‌ و له‌ رێوڕه‌سمه‌كان و فیستیڤاڵه‌ جۆراوجۆره‌كاندا له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رنامه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌.

پیامنێر

 




Writing at: دوشنبه 03 بهمن 1390
Time:14:58 By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران