| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بریتانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه باشترین جلوبه‌رگ كه سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشێت ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ن كه ته‌نها 60%ی له‌شی ئافره‌ت داده‌پۆشێت. رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی بریتانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه پیاوان سه‌رنجیان بۆ ئه‌و ئافره‌تانه ده‌ڕوات كه جلوبه‌رگی ته‌سك ده‌پۆشن به‌جۆرێك كه 40%ی له‌شی ده‌ربخات. رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كچان زۆرجار پرسیاری ئه‌وه‌یان لادروستده‌بێت، چ جۆره جلوبه‌رگێك ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی پیاوان، پۆشینی هه‌ندێك جلی زۆر كراوه‌و كورت ته‌نها سه‌رنجی پیاوانی خراپ‌و هه‌ڵه راده‌كێشێت، جلوبه‌رگی زۆر داخراویش هه‌ندێك جار نابێته جێگه‌ی سه‌رنجی پیاوان. بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش، 4 ئافره‌ت كه به‌شێوازی جۆراو جۆر جلوبه‌رگیان له‌به‌ركردبوو، له یانه‌یه‌كی شه‌وانه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ده‌ركه‌وت پیاوان زیاتر له‌و ئافره‌تانه نزیكده‌بنه‌وه كه 40%ی له‌ش‌و لاریان به‌ده‌ره‌وه‌یه. له کوردسات وه‌رگیراوه
فیلمی دیكۆمێنتاری 88 ده‌گاته كۆتایی وێنه‌گرتن
سهیل سخن پژوه، هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری ئێرانی به هاوكاری كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه ئێستا له كۆتایی وێنه‌گرتنی فیلمێكی دیكوَمێنتی‌و چیرۆكێكن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و له ئێستادا زۆربه‌ی كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه كۆتایهاتووه‌و واش بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری مۆنتاژكردنی له ستۆدیۆكانی تاران ده‌ستپێبكات. فیلمه‌كه ناوی 88ه‌و له به‌رهه‌مهێنان‌و سیناریۆو ده‌رهێنانی،"سهیل سخن پژوه"یه، كاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن سه‌روه‌ت حاجی‌و سه‌لام حاجی عه‌لی_ یه‌وه بۆكراوه‌و هه‌ركام له شێنێ حه‌یده‌ر، شه‌نگ ئیدریس، جلیل سه‌عید، كۆچه‌ر نوری، وه‌رزێر محه‌مه‌د، گۆڤار جه‌لیل، گیچه‌ند جه‌لیل، ژیار به‌رزان، شاملۆ ئیبراهیم، میریدیان سه‌لام ڕۆڵی خۆیان له فیلمه‌كه ده‌بینن. هه‌روه‌ك به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌م، ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د-ه‌و هاوكارانی پێكهینه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه، كۆسالاَن تۆفیق، سه‌ربه‌ست حه‌مه‌ساڵح. "88" به‌رهه‌مێكی دیكۆمێنتاری چیرۆكییه‌و ماوه‌ی فیلمه‌كه یه‌ك كاتژمێره‌و له شاری هه‌ڵه‌بجه وێنه‌گیراوه‌و كاری مۆسیقا ومۆنتاژی له ستۆدیۆكانی تاران بۆده‌كرێت. تێكڕای پێكهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ن واش بڕیاره له 16/3/2010ئه‌م فیلمه له شاری هه‌ڵه‌بجه نمایشبكرێت‌و له هه‌مانكاتدا ده‌درێته چه‌ند كه‌ناڵێكی بیانیی بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی. ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك سوپاسی هاوكاری فه‌ریدون جوانڕۆی، سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه، ئیبراهیم هه‌ورامانی، یادگاری هه‌ڵه‌بجه، ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی، دلێر یوسف، نووسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه، سوپاس بۆ خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه كرد كه هاوكاریانبوون له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه.
شه‌هرام عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری لاوی كورد به‌فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هیندستانی له یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له وڵاتی هیندستان به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با، شه‌هرام عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری گه‌نجی كوردستان به‌فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با، "Whisper With the Wind" خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هێندستان، واته "ده‌روازه‌ی زێوی هێندستان"ی له به‌شی كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی له یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له وڵاتی هێندستان به‌ده‌ستهێنا. خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هیندستان، خه‌ڵاتی ئه‌كادیمیای هونه‌رو سینه‌مای مۆمبای MAMI دێته ئه‌ژماردن. فیلمی سینه‌مایی سرته له‌گه‌ڵ با، له دوو سانسی جیاوازدا له رۆژانی 3و 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 به‌ئاماده‌بوونی شه‌هرام عه‌لیدی نمایش كرا‌و له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گران‌و بینه‌رانی به‌شداربوو له ڤیستیڤاڵدا پێشوازییه‌كی باشی لێكرا. له رێوره‌سمی كۆتایی ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری پێشكه‌ش به‌سینه‌ماكاری ناوداری یۆنانی "تێئۆ ئانجلیۆپلووس" كرا‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك ئه‌زموونی هونه‌ری به‌خشرایه ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی سینه‌مای هێندستان "ئامیتا پاچان". له جه‌ژنێك كه به‌رپرسانی ڤیستیڤاڵی فیلمی مۆمبای بۆ هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی ئه‌م فیستیڤاڵه گرتیان "تێئۆ ئانجلیۆپلووس" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شه‌هرام عه‌لیدی، وتی: كورد هه‌موو كاتێك له‌لای من خۆشه‌ویست بووه‌و سڵاوی تایبه‌تی من به‌كورده‌كان بگه‌یه‌نه. جێی ئاماژه پێدانه سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مۆمبای" هێندستان له ئه‌ستۆی "پۆل شرێیدێر" خوڵقێنه‌ری فیلمه سینه‌ماییه‌كانی "شۆفیری تاكسی" و "دوایین دڵه‌راوكێ مه‌سیح" بوو. یازده‌یه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆمبای له به‌شه‌كانی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی، كێبڕكێی سینه‌مای جیهان، نمایشی فیلمه‌كانی هێندستان، به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كان‌و هه‌روه‌ها به‌شی چاوخشاندنێك به به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره‌كانی دیكه، له رۆژانی 29 ئۆكتۆبر تا5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 له شاری مۆمبای له وڵاتی هێندستان به‌ڕێوه‌چوو له کوردسات وه‌رگیراوه
عادل هه ورامی
عادل هه ورامی ئه لبومی 2011 ♫♪1 - Adil Hewrami - Semai d esmalan Size: 12.47 MB ♫♪2 - Adil Hewrami - Zulaixa Size: 12.47 MB ♫♪3 - Adil Hewrami - Hewai k emalan Size: 15.55 MB ♫♪4 - Adil Hewrami - Ewarai g oizha Size: 11.36 MB ♫♪5 - Adil Hewrami - Sozi j azhn Size: 12.00 MB ♫♪6 - Adil Hewrami - Arwis x anaqin Size: 14.02 MB ♫♪7 - Adil Hewrami - Jafi Size: 10.85 MB ♫♪8 - Adil Hewrami - Sozek b o m awlawi Size: 10.42 MB ♫♪9 - Adil Hewrami - Slemani Size: 11.71 MB
عادل هه ورامی ئه لبومی 2009 ♫♪1 - Adil Hewrami - Shadalar Size: 4.42 MB ♫♪2 - Adil Hewrami - Tawan Size: 3.50 MB ♫♪3 - Adil Hewrami - Gul rezan Size: 4.41 MB ♫♪5 - Adil Hewrami - Keni Size: 4.04 MB ♫♪6 - Adil Hewrami - Shamal Size: 4.73 MB ♫♪7 - Adil Hewrami - Chnar Size: 2.84 MB ♫♪8 - Adil Hewrami - Sarel Size: 4.45 MB ♫♪9 - Adil Hewrami - Xal Size: 4.23 MB
عادل هه ورامی ئه لبومی 2006 ♫♪1 - Adil Hewrami - Newa Size: 3.85 MB ♫♪2 - Adil Hewrami - Mecnun Size: 4.33 MB ♫♪3 - Adil Hewrami - Leil Size: 5.21 MB ♫♪4 - Adil Hewrami - Derun Size: 4.52 MB ♫♪5 - Adil Hewrami - Hatini namekan Size: 4.14 MB ♫♪6 - Adil Hewrami - Shewi yelda Size: 4.53 MB ♫♪7 - Adil Hewrami - Chira Size: 3.18 MB ♫♪8 - Adil Hewrami - Eman eman Size: 3.85 MB ♫♪9 - Adil Hewrami - Seher Size: 4.63 MB
"په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌وین" دیوانێكی شیعریی چوار شاعیری لاوه
"په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌وین"، بۆ چوار شاعیری لاو چاپ و بڵاوكرده‌وه. سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه شاعیر و نووسه‌ر محه‌مه‌د پاكژ له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "ئه‌م دیوانه به‌رهه‌می هه‌ریه‌ك له شاعیرانی لاو یاری فه‌ره‌ریدون، هه‌رێم یاسین، هه‌ردی عه‌بدوڵڵا و شوان عه‌بدوله‌تیف له‌خۆگرتووه". گوتیشی "ئه‌م دیوانه 100 لاپه‌ڕه‌یه‌و به‌تیراژی 500 دانه‌و به‌قه‌باره‌ی نیو ئه‌ی فۆرِه، ناوه‌رۆكی شیعره‌كان خۆشه‌ویستی‌و نیشتمانی‌و مرۆڤایه‌تین، بۆردی پشتیوانی گه‌نجان وه‌كو ده‌ستگیرۆیی گه‌نجان ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه". ئه‌وه‌شی خسته روو "له‌م ماوه‌یه‌دا بۆردی پشتیوانی گه‌نجان هه‌ردوو پڕۆژه‌ی كڕینی كتێب بۆ كێبخانه‌ی كافێ ی سه‌رده‌م له‌هه‌ڵه‌بجه‌و كتێبخانه‌ی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندانان له‌سلێمانی دابینكرد، چاپكردنی ئه‌م دیوانه شیعریه‌ش بوه جێگه‌ی رێز‌و ره‌زامه‌ندی گه‌نجان". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "بۆردی پشتیوانی گه‌نجان منیان وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری سێ پڕۆژه‌كه ده‌ستنیشان كردووه". پیامنیر
هونه‌ری - دیاركردنی هه‌ڵبژێردراوانی حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن ـ هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی پێشبڕكێی له‌نده‌ن و بیرئانینی ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد یه‌ڵماز گۆنه‌ی، دیاركران. رێوڕه‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن به به‌شداری ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوان، ده‌رهێنه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ره‌كانی كورد و بیانی فیلمه‌كانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵ، له هۆڵی سینه‌مای "پیكچێر هاوس"ی شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن، هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی پێشبڕكێی سێیه‌مین بیرئانینی ده‌رهێنه‌ری كورد یه‌ڵماز گۆنه‌ی دیاركران و ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه كه بریتی بوون له: ماریا ئۆلسێن به‌رهه‌مهێنه‌ر، دیكۆمێنتساز رۆژنامه‌نووس له به‌ریتانیا، ڤیدا ساڵحی سیناریۆنووسی زنجیره دراما ته‌له‌فیزیۆنی و كورته فیلمه‌كان و به‌رپرسی كۆمپانیای سینه‌مایی "ستاك فیلمی سنه" له كوردستانی ئێران، نه‌زیره توران ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین كورته فیلم و ده‌رچووی توێژینه‌وه‌ی سینه‌ما و میدیا له كوردستانی توركیا، ئازاد ناسح عه‌لی (ئازاد كه‌ركووكی) ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین كورته فیلمی چیرۆكی و دۆكیۆمێنتی و زنجیره درامای ته‌له‌فیزیۆنی و ده‌رچووی سینه‌ما له زانكۆی فیلمی مۆسكۆ له هه‌رێمی كوردستان و شیار عه‌بدی ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین كورته فیلم له هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگی خۆیان له به‌شی پێشبڕكێی سێیه‌مین خولی بیرئانینی یه‌ڵماز گۆنه‌ی به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند: پله‌ی یه‌كه‌م: ـ كورته فیلمی "هه‌نار میوه‌ی به‌هه‌شت" له ده‌رهێنانی ته‌یموور قادری له كوردستانی ئێران، پله‌ی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاتی زێڕی پێبه‌خشرا. پله‌ی دووه‌م: ـ كورته فیلمی "پێنج به‌رد" له ده‌رهێنانی "كه‌نان تێكس" و "ریزا بارووت" له كوردستانی توركیا، پله‌ی دووه‌می به‌شی كێبڕكێی بیرئانینی یه‌ڵماز گۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاتی نوقره‌ی فیستیڤاڵی پێبه‌خشرا ـ پله‌ی سێیه‌م: كورته فیلمی "خاكی پاڵه‌وانه‌كان" له ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه له هه‌رێمی كوردستان، پله‌ی سێیه‌می ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاتی نوقره‌ی پێبه‌خشرا. خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران: ـ كورته فیلمی "ده‌نگی باران" له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعید په‌نا له كوردستانی ئێران، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی پێبه‌خشرا. ـ هه‌روه‌ها كورته فیلمی "برێشك" (سووتان) له ده‌رهێنانی سه‌ربه‌ست ره‌زا گه‌رمیانی له هه‌رێمی كوردستان، به هۆی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به ئافره‌تان، له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری فیستیڤاڵه‌وه رێزی لێ‌گیرا. له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ندا، 18 فیلمی سینه‌مایی، 30 فیلمی دۆكیۆمێنتاری، 20 كورته فیلم له به‌شی پێشبڕكێی و هه‌روه‌ها 36 كورته فیلم له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی (لاوه‌كی) له ده‌رهێنه‌رانی كورد و بیانی له هه‌رێمی كوردستان، عێراق، ئێران، توركیا، ئینگلته‌را، سوید، ئه‌ڵمانیا، سوریا، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، هۆڵه‌ندا، ئیتاڵیا، ئیمارات، نه‌رویژ، فه‌له‌ستین و ... نمایشكران. حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن و سێیه‌مین خولی پێشبڕكێی یه‌ڵماز گۆنه‌ی بۆ كورته فیلم، به نمایشكردنی 104 فیلمی سینه‌مایی، فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری، ئه‌نیمه‌یشێن و كورته فیلم به ناوه‌رۆكی چیرۆكی و دۆكیۆمێنته‌ری له ده‌رهێنه‌رانی كورد و بیانی له رۆژانی 17 تا 27 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2011 له سینه‌مای "هاكنی پیكچێر هاوس" و "ویستبۆرن ستۆدیۆ" له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها شاره‌وانی كێنزیگتێن و چێلسی خاتوو جۆلی میلز له رۆژئاوای له‌نده‌ن، رۆژی 25 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر له هۆڵی "ویستبۆرن ستۆدیۆ"ی شاری له‌نده‌ن ئاماده‌بوو و به‌فه‌ره‌می ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی له رۆژئاوای له‌نده‌ن كرده‌وه. پیامنیر
باغان
باغان ئه‌لبومی 2007 ♫♪ 1 - Baxan - Kes le ishq Size: 3.85 MB ♫♪2 - Baxan - To Size: 3.61 MB ♫♪3 - Baxan - Geryam Size: 3.60 MB ♫♪4 - Baxan - Valentine Size: 3.34 MB ♫♪5 - Baxan - Ke weku min Size: 5.38 MB ♫♪6 - Baxan - Chon dilm de Size: 4.14 MB ♫♪7 - Baxan - Shewane Size: 5.39 MB ♫♪8 - Baxan - Chaw Size: 3.51 MB
بهجهت یه حیا ئه‌لبومی 2011 ♫♪1 - Behjet Yehia - Min u Shaw Size: 4.47 MB ♫♪2 - Behjet Yehia - Bafre zamana Size: 5.55 MB ♫♪3 - Behjet Yehia - Pire maikhana Size: 5.66 MB ♫♪4 - Behjet Yehia - Minm rabere darun per eshan Size: 4.64 MB ♫♪5 - Behjet Yehia - Giryane ro7 Size: 4.98 MB ♫♪6 - Behjet Yehia - Min kure rojhalatm Size: 3.66 MB ♫♪7 - Behjet Yehia - Saleneka Size: 4.52 MB بهجهت یه حیا ئه‌لبومی 2006 ♫♪1 - Behjet Yehia - Fenabun Size: 5.51 MB ♫♪2 - Behjet Yehia - Dl sozekem Size: 5.82 MB ♫♪3 - Behjet Yehia - Tekyeiy ashqan Size: 5.53 MB ♫♪4 - Behjet Yehia - Ewin snuri nye Size: 5.51 MB ♫♪5 - Behjet Yehia - Gule jane Size: 5.91 MB ♫♪6 - Behjet Yehia - Ager bmrm Size: 6.77 MB ♫♪7 - Behjet Yehia - Shiniy ney Size: 6.83 MB بهجهت یحیا ئه‌لبومی 2007 ♫♪1 - Behjet Yehia - Were em shew Size: 6.64 MB ♫♪2 - Behjet Yehia - Spedey s ozeki m estane Size: 5.00 MB ♫♪3 - Behjet Yehia - Hetwan Size: 7.30 MB ♫♪4 - Behjet Yehia - Nemkrd o xeyi Size: 4.68 MB ♫♪5 - Behjet Yehia - Beyadi e we Size: 7.21 MB ♫♪6 - Behjet Yehia - Hali g ryan Size: 7.16 MB ♫♪7 - Behjet Yehia - Nameyi d aykek Size: 6.00 MB
نووسین به خه‌تی سۆرانی
Sorani Kurdish keyboard online بو نووسین به خه‌تی سۆرانی له سه‌ر لێنکی ژیره‌وه کلێک بکه‌ن!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm ده‌توانن ته‌خته کلێلی کوردی له‌م ماڵپه‌ڕه داگرن:
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**