https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

فیلمی‌ دیكۆمێنتاری‌ 88 ده‌گاته‌ كۆتایی‌ وێنه‌گرتن

سهیل سخن پژوه‌، هونه‌رمه‌ندی‌ سینه‌ماكاری‌ ئێرانی‌ به‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئێستا له‌ كۆتایی وێنه‌گرتنی‌ فیلمێكی‌ دیكوَمێنتی‌‌و چیرۆكێكن

له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ ئێستادا زۆربه‌ی‌ كاری‌ وێنه‌گرتنی‌ فیلمه‌كه‌ كۆتایهاتووه‌و واش بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا كاری‌ مۆنتاژكردنی‌ له‌ ستۆدیۆكانی‌ تاران ده‌ستپێبكات.

 فیلمه‌كه‌ ناوی‌ 88ه‌و له‌ به‌رهه‌مهێنان‌و سیناریۆو ده‌رهێنانی‌،"سهیل سخن پژوه‌"یه‌، كاری‌ وێنه‌گرتنی‌ له‌ لایه‌ن سه‌روه‌ت حاجی‌‌و سه‌لام حاجی‌ عه‌لی‌_ یه‌وه‌ بۆكراوه‌و هه‌ركام له‌ شێنێ‌ حه‌یده‌ر، شه‌نگ ئیدریس، جلیل سه‌عید، كۆچه‌ر نوری‌، وه‌رزێر محه‌مه‌د، گۆڤار جه‌لیل، گیچه‌ند جه‌لیل، ژیار به‌رزان، شاملۆ ئیبراهیم، میریدیان سه‌لام ڕۆڵی‌ خۆیان له‌ فیلمه‌كه‌ ده‌بینن. هه‌روه‌ك به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رهه‌م، ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د-ه‌و هاوكارانی‌ پێكهینه‌ری‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌، كۆسالاَن تۆفیق، سه‌ربه‌ست حه‌مه‌ساڵح.
 
جێی‌ ئاماژه‌یه‌، "88"چیرۆكی‌ كچێكه‌ كه‌ دوای‌ چه‌ند ساڵێك دووری‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ ته‌واو له‌سه‌ر بۆردومانی‌ كیمیایی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌بكات، به‌لاَم له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ منداڵێك ده‌ناسێت‌و ئه‌و بۆ شوێنه‌ جیاجیاكانی‌ شاری‌ ده‌بات،  یاده‌وه‌ریه‌كانی‌ منداڵی‌ خۆی‌ وه‌بیردێَته‌وه‌ كه‌ له‌ بۆردومانی‌ كیمیایی_دا به‌شدار بووه‌، ئه‌و به‌ره‌به‌ره‌ سه‌رنجده‌دات كه‌ ئه‌و منداڵه‌، منداڵی‌ خۆیه‌تی‌ كه‌ له‌ ناخیدا زیندووبووه‌ته‌وه‌.

  "88" به‌رهه‌مێكی‌ دیكۆمێنتاری‌ چیرۆكییه‌‌و ماوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێره‌و له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وێنه‌گیراوه‌و كاری‌ مۆسیقا ومۆنتاژی‌ له‌ ستۆدیۆكانی‌ تاران بۆده‌كرێت.

تێكڕای‌ پێكهێنه‌رانی‌ ئه‌م فیلمه‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن واش بڕیاره‌ له‌ 16/3/2010ئه‌م فیلمه‌ له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نمایشبكرێت‌و له‌ هه‌مانكاتدا ده‌درێته‌ چه‌ند كه‌ناڵێكی‌ بیانیی‌ بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌. ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك سوپاسی‌ هاوكاری‌ فه‌ریدون جوانڕۆی‌، سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنبیری‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ئیبراهیم هه‌ورامانی‌، یادگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ته‌له‌فزیۆنی‌ سلێمانی‌، دلێر یوسف، نووسینگه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ سلێمانی‌، په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، سوپاس بۆ خه‌ڵكی‌ به‌ ئه‌مه‌كی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرد كه‌ هاوكاریانبوون له‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌.


ڕاگه‌یاندنی‌ فیلمی‌ 88

 




Writing at: دوشنبه 03 بهمن 1390
Time:14:52 By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران