| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
فێرى وەفادارى راستەقینە ببە..
پاشایەك ڕاوێژكارەكانی خۆی بانگكردو داوای لێ‌كردن كە پەندو ئامۆژگاری زەمانە لە كۆنەوە تا ئێستا تۆمار بكەن، تا نەوەكانی دواڕۆژ سوودی لێ وەربگرن. دوو هاوڕێ رۆژێك لە رۆژان گەشتێك دەكەن , لەم گەشتە دا بیابانێكیان دەكەوێتە بەردەم دوای رۆیشتنێكی زۆر دەمەقاڵیان لەنێوان روودەدات , یەكێكیان توڕەدەبێت و زللەیەك لەئەوی تریان دەدات و ئازاری پێدەگات , ... ئەوەی ئازاری پێدەگات هیچ بەرپەرچی ناداتەوە جگە لەوەی بەگەورەیی لەسەرلمــەكە دەنوسێت ( ئەمرۆ خۆشەویسترین هاورێم ئازاری پێگەیاندم )...!!! چەند هەنگاوێكی تر رۆیشت لەناكاو ئەوەی ئازاری پێگەیشت خەریك بوو نغرۆی لمـی بیابان بێت هاورێكەی كەئازاری دابوو بەخێرایی دەستی گرت و دەربازی كرد ئەویش بێ ئەوەی سوپاسی بكات بەردیكی بینی و لەسەری داتاشی نوسی ( ئەمرۆ خۆشەویسترین هاورێم لەمردن دەربازی كردم )....!!!!! هاورێكەی لێپرسی : كاتێ ئازاری تۆم دا لەسەرلم نوسیت , كەچی كەدەربازم كردی لەنغرۆ بوون لەسەربەرد نوسینەكەت داتاشی هاورێ ئازاردرا و دەربازكراوەكە گووتی : كاتێ ئازارم پێگەیشت لەسەرلم نوسیم بۆئەوەی بایەك بێت نوسراوی سەرلمەكەی نەمێنێت بەڵام كاتێ خەریك بوو نغرۆبم تۆمنت دەربازكرد بۆیە لەسەربەرد نوسینەكەم داتاشی بۆئەوەی تادونیا ماوە ئەم دەست نووسە بمێنێ ...!!!!! ******************************* خۆشەویستان سەرنج بۆئەم چیرۆكە لە چەند خەسڵەتێكی جوانی مرۆڤایەتی یە ئەویش بریتین لـــە ( خۆشەویستی و لێبوردەیی و هاوكاری و پەیامی وەفا و هاوڕێیەتی راستەقینە ) یەادامه ... ![]() حه‌کیم غیاسه‌دین ئه‌بولفه‌تح عومه‌ر بن ئیبراهیم خه‌ییام نه‌یشابووری ساڵی439ی کۆچی هاته سه‌ر دونیا وپاش78ساڵ ژیان ساڵی517ی کۆچی له نه‌یشابوور ماڵاوایی له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه کرد. به پێی ڕاپۆری به‌شی ناوه‌ندی هه‌واڵ،وریایی و ئاوه‌زی باڵا و توانای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ییام له تافی تازه لاوی‌دا ئه‌وی گه‌یاندۆته پله... به‌رزه‌کانی زانستی جۆربه‌جۆری وه‌ک،فه‌لسه‌فه،ئه‌ستێره‌ناسی، کامکاران کامکاران بنەماڵەیەکی کوردن پێک ھاتوو لە حەفت برا و خوێشکێک کە لە بەناوبانگترین و پێشرەوترین تیپەکانی مووسیقان لە کوردستان و لە ئێرانیش دا. کۆی بەرھەمەکانیان ھەم گۆرانی کوردی لە خۆی گرتوە و ھەم مووسیقای سوننەتی فارسی کە بە مێلۆدییەکی زۆر جوان و بە ریتمێکی پڕ وزە وە لێدراو‌ن. گۆرانییە کوردییەکانیان دەوڵەمەندانە جۆراوجۆرن و بە قووڵی ریشەیان وا لە مێژووی کۆن و فەرھەنگی نەتەوە سەرفەراز و پڕھ...ەستەکەیان. باس لە چیرۆکە حیماسییەکان و جەنگەکان و عێشقە رۆمانتیکەکان دەکەن و چیرۆکی پاڵەوانانی نەتەوەیی و ئایینی دەگێڕنەوە کە ھەندێکیان دەگەڕنەوە بۆ ھەزاران ساڵ لەمەوبەر، بۆ سەردەمی مادەکان. کامکارەکان لە سەرانسەری جیھان دا کۆنسێرتیان پێشکەش کردووە. یەکێک لەوانە لە مەراسیمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بووە بە شیرین عیبادی لە سالی ٢٠٠٣ دا. میژووی تیپەکە کامکاران، بۆ ئەوەڵ جار، ساڵی ١٣٤٤ ک.ە لە سنە دا وەکوو تیپێکی بنەماڵەیی دەرکەوتن و گەلێک بەرنامەی جۆربەجۆریان لە باشگای ئەفسەران، مەدرەسەکان و تالارەکانی شاری سنە دا پێشکەش کرد. سەرپەرشتی ئەو تیپە سەرەتاییە مامۆستا حەسەن کامکار (باوکی بنەماڵە) بوو و بۆ خۆی بە ڤیۆڵۆن بەشداری دەکرد. دیکەی ئەندامان بریتی بوون لە: ھۆشەنگ (ئاکاردیۆن)، بیژەن (گۆرانیبێژ)، پەشەنگ (سەنتوور)، قەشەنگ (گۆرانیبێژ و ڤیۆڵۆن) و ئەرژەنگ (دومەک). ساڵی ١٣٤٨ کە مناڵەکانی بنەماڵە تۆزێک گەورەتر بوون، تیپەکەیشیان پتەوتر و یەکانگیرتر بوو و کۆنسێرتگەلێکیان لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ورمێ بەڕێوە برد. پاش ساڵی ١٣٥٠، ھەندێک لە ئەندامانی بنەماڵە، لەوانە ھۆشەنگ، بیژەن و ئەرسەلان، بۆ فێربوونی زانستییانەی مۆسیقا چوون بۆ تاران و لە زانکۆی ھونەرە جوانەکانی ئەوێ دا دەستیان بە خوێندن کرد (لەو سەردەمە دا، ئەرژەنگ نیگارکێشیی دەخوێند). دوای ماوەیێک، کامکاران لەگەڵ موحەممەد رەزا لوتفی، حسەین عەلیزادە، پەرویز مشکاتیان و چەند کەسێکی تر، دوو تیپی مۆسیقای شەیدا و عارفیان دەمەزراند. ئێستاکە ئەم دوو تیپە لە ناودارترین تیپەکانی مۆسیقای سوننەتیی ئێرانین و لەگەڵ شەجەریان و شارام نازری دا ھاوکاریان بووە. یەکەم کۆنسێرتەکانی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی "تیپی کامکاران" ەوە، لە سەرەتای سەردەمی پاش ئینقلابی ئێران، لە وەرزشگای ئازادی و تالاری وەحدەت لە تاران دا بەڕیوەچوو کە پێکھاتبوو لە سێ بەشی سەرەکی: مۆسیقای فارسی، تاکەژەنیی سەنتوور لە لایەن ئەردەوانەوە و مۆسیقای کوردی. لە ساڵی ١٣٦٨ ک.ە ئومێد لوتفیش، کوڕی قەشەنگ و موحەممەد رەزا لوتفی، کە تاری دەژەنی، ھاتە ناو تیپەکەوە. کامکاران، لەم کۆنسێرتگەلی دواییەی خۆیان دا، ھەندێک لە لاوانی بەھرەداریان لەگەڵ خۆیان ھاوڕێ کردووە. ئەندامانی گرووپ ھۆشەنگ کامکار بیژەن کامکار پەشەنگ کامکار قەشەنگ کامکار ئەرژەنگ کامکار ئەرسەلان کامکار ئەردەشیر کامکار ئەردەوان کامکار مریەم ئیبراھیم پوور سەبا کامکار ھانا کامکار نەیریز کامکار سیاوەش کامکار ئومێد لوتفی ------------------------------------ سەرچاوە : http://en.wikipedia.org/wiki/Main_Page توێژینەوەی نوێ لە سوید نیشان دەدات کە کەم خەوتن دەبێتە هۆی برسیەتی مرۆڤ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران، توێژەرانی سویدی بە توێژینەوە لەسەر مێشکی ژومارێک لەم کەسانە بەو ئەنجامە گەیشتن کە کەم خەوتن و یان نەخەوتن دەبێتە هۆی چالاک‌تر بوونی بەشێک لە مێشک کە پێوەندی بە خواردنه‌وه‌هەیە. دیتنی خۆراک یان وێنەی خۆراک لە کاتی بێ خەوی ، دەبێتە هۆی برسیەتیەکی زۆر و چوونه سه ری کێشی مرۆڤەکان.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕاده‌ی پێویست ناخه‌ون، زیاتر له مه‌ترسیی تووشبوون به زه‌ختی خوێندان.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌م ئه‌خه‌ون زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێنیان له‌سه‌ره له‌و پیاوانه‌ی به‌قووڵی ئه‌خه‌ون و ڕێژه‌ی ئه‌و جیاوازییه ئه‌گاته80%. توێژه‌ران ماوه‌ی خه‌وی قوڵیان لای پیاوان به هۆی پێوانه‌كردنی خێرایی شه‌پۆله‌كانی ده‌ماخه‌وه پێوا و بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوانه‌دای كه‌كه‌متر ئه‌خه‌ون خاوییه‌كی زۆر له شه‌پۆله‌كانی ده‌ماخیاندا هه‌یه. توێژینه‌وه‌كه ئه‌ڵێ ئه‌وانه‌ی به‌شێكی خه‌وی شه‌وانیان به قووڵی و ئارامی به‌سه‌ر نابه‌ن، شه‌پۆله‌كانی ده‌ماخیان خاو ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 784 پیاوی سه‌روو ته‌مه‌نی 65 ساڵ تاقیكراوه‌ته‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی له‌و جۆره دائه‌نرێ كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون ده‌ری ئه‌خات كه‌مخه‌وی ئه‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن. توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریان خستبوو خه‌وی خراپ وه‌ک به‌ئاگاهاتنی له‌ناكاو و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌كاتی خه‌ودا ئه‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن. |
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**