https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

له‌ کونجی بێ که‌سیدا فه‌ردم ئه‌مڕۆ
زه‌لیل و زار و بێ هاوده‌ردم ئه‌مڕۆ

......گه‌واهی لافی عیشقی تۆیه‌ قوربان
سروشکی سوور و ره‌نگی زه‌ردم ئه‌مڕۆ

له‌ سۆزی عیشقی سه‌ردی میهری تۆیه‌
ده‌روون گه‌رم و هه‌ناسه‌ سه‌ردم ئه‌مڕۆ

وه‌کوو ته‌یرێکی گوم بووبێ جه‌ناحی
هێلانه‌واز و هه‌رداوهه‌ردم ئه‌مڕۆ

مه‌گه‌ر سۆزه‌ی نه‌سیمی وه‌سڵی ئه‌و بێ
موحه‌تته‌ر کا دڵه‌ی پڕ ده‌ردم ئه‌مڕۆ

له‌ عه‌رسه‌ی وه‌سفی ئه‌و مه‌حبوبه‌ له‌نگه‌
خه‌یاڵی وه‌ک سواری جه‌ردم ئه‌مڕۆ

له‌ بۆ وه‌سڵی جه‌مالی یاری کوردی
ئه‌گه‌ر رۆحم نه‌ده‌م نامه‌ردم ئه‌مرۆ

مسته‌فا به‌گی ساحێبقڕان(کوردی)



Writing at: یکشنبه 23 بهمن 1390Time:08:44 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


چه‌پگه‌ڕی‌ گه‌ردوون گه‌ڕان كوشتمی‌
نــه‌زان پــه‌رسـتیی‌ بـۆ نـان كـوشـتـمی‌
هــه‌ر چـه‌وســانــه‌وه‌ی‌ بــێ‌ حـه‌ســانــه‌وه‌
ئــه‌ی‌ مـردن لـه‌كوێـی‌ ژیـان كوشتـمی

هه‌ژار



Writing at: یکشنبه 23 بهمن 1390Time:08:42 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


ماهی من

تا له‌ من ئه‌و زوڵفه‌ ڕێی بۆسه‌ و که‌ناری گرتووه‌
ناو ده‌مم بێ شوبهه‌ تامی زه‌هری ماری گرتووه‌

خۆش له‌سه‌ر سینه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ دوو گۆی سه‌ر به‌ مۆر
مات و حه‌یرانم که‌ عه‌رعه‌ر که‌ی هه‌ناری گرتووه‌!

ئه‌ژده‌های زوڵفی له‌ ده‌وری گه‌نجی حوسنی حاریسه‌
حه‌ڵقه‌ حه‌ڵقه‌، چین به‌ چین، سه‌ر تا به‌ خواری گرتووه‌

ماهی من ته‌نها مه‌هێکه‌ صه‌د نوجوومی مه‌حو کرد
یاری من ته‌نها گوڵێکه‌ صه‌د هه‌زاری گرتووه‌

دامه‌نی پاکی مه‌داری دائیره‌ی خامه‌ک نییه‌
خوێنی مه‌قتولانه‌ وا دامێنی یاری گرتووه‌

گه‌رد و بادی هیجری تۆ وا عاله‌می لێ کردمه‌ تۆز
نه‌ک دوو چاوم، به‌ڵکه‌ حه‌تتا دڵ غوباری گرتووه‌

شه‌ربه‌تی عوننابی لێوی شه‌ککه‌ر و بادامی چاو،
سه‌روی قه‌ددت ڕاسته‌ ئه‌نواعی ثیماری گرتووه‌

له‌علی شه‌ککه‌رباری تۆ تێراوه‌، شه‌ککه‌ر باریه‌
لێوی میحنه‌ت‌باری من بێ ئاوه‌، باری گرتووه‌

پڕجه‌فایه‌، بێ وه‌فایه‌، زود جه‌نگه‌، دێر صوڵح
صه‌د درێخ و حه‌یفه‌ طه‌بعی ڕۆزگاری گرتووه‌

یادی (کانی دمدم) و سه‌رچاوه‌که‌ی (مێگوڕ) ده‌کا
(به‌کره‌جۆ)ی چاوم که‌ شێوه‌ی (سه‌رچنار)ی گرتووه‌

بێ مه‌حابا ئاو ده‌ڕێژێ گه‌ھ به‌ فه‌ور و گه‌ھ به‌ ده‌ور
چاوی من موددێکه‌ شێوه‌ی ئابشاری گرتووه‌

شه‌معی به‌زمی من که‌وا سوتاوه‌، زه‌رد و ئه‌شک ڕێژ
قه‌ت نییه‌ فه‌ردێک نه‌ڵێ ڕه‌نگی مه‌زاری گرتووه‌

مودده‌عی زه‌جرم ده‌کات و، پێم ده‌ڵێ: صه‌برت ببێ
که‌ر به‌ له‌عنه‌ت بێ که‌ که‌ی عاشق قه‌راری گرتووه‌!

(نالی) وا دائیم که‌ مه‌شغوڵی فوغان و ناڵه‌یه‌
باعیثی هیجرانی یاره‌ دڵ شه‌راری گرتووه‌


نالی



Writing at: یکشنبه 23 بهمن 1390Time:08:30 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


تاوانی بێ هێزی

له‌ کۆ ئه‌سرین ده‌بارێنم له‌بۆ کوردی په‌راکه‌نده‌
له‌ گه‌رمێن غه‌رقی ئاره‌ق بووم و چاوم هه‌ر له‌ سامڕه‌نده‌

منی زنجیر پسێن لێره‌ ئه‌سیری بسکی جوانێکم
زه‌مانه‌ گه‌رچی ئاڵۆز و په‌شێوه‌، که‌ڵ به‌ موو به‌نده‌

گوتی : ئێواره‌ بازاڕێ وه‌ره‌ ماچت ده‌مێ، نه‌مویست
هه‌ڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم به‌ ده‌سته‌نده‌

دڵم سه‌د هێندی دیکانه‌ به‌ ناز بشکێنی ، ده‌نگ ناکه‌م
چ سوودێکی هه‌یه‌ ، کێ یه‌ بپرسێ داد و گازنده‌ !؟

جیهان و هه‌رچی خێر و خۆشی یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردانه‌
به‌ قانوونی ته‌بیعه‌ت پاشه‌رۆکخۆره‌ ئه‌وی گه‌نده‌

ئه‌گه‌ر تاوانی بێ هێزی نی یه‌ بۆچی له‌ دنیا دا
به‌شی من ماته‌م و شینه‌، به‌شی خه‌ڵکی زه‌ماوه‌نده‌ ؟

به‌ مردووییش نیشانه‌ی گولله‌یه‌ ئه‌و که‌لله‌ پڕ شۆره‌
ئه‌وێستاش ده‌رسی سه‌ربازی ده‌ڵێ ئه‌و شاعیره‌ ڕه‌نده‌

سه‌ری ته‌عزیم له‌به‌ر تۆ دانه‌واندن فه‌خره‌ بۆ هێمن
بژی حاجی که‌ کێوی هیمه‌تت سه‌د هێندی ئه‌لوه‌نده‌

هیمن



Writing at: یکشنبه 23 بهمن 1390Time:08:27 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


گۆران لە ساڵی ١٩٠٤ یان لە ١٩٠٥دا لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. لای باوکی قورئان ‌و سەرەتای خوێندنی خوێندووە. پاشانیش لە مزگەوتی پاشا‌ی ھەڵەبجە بووە بە فەقێ. لە دوا ساڵەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم ‌و سەرەتای ھاتنی ئینگلیزدا، بۆ ماوەیەک ھەڵەبجە چۆڵ دەبێت ‌و خەڵک ڕوودەکەنە لادێکانی دەوروپشت. ماڵی باوکی گۆرانیش لە بەھاری ١٩١٩ەوە تا پاییزی ئەو ساڵە ڕوودەکەن چەمی بیارە ‌و لەوێ لە باخێکدا ھەوار دەخەون ‌و بۆ پایز ئەگەرێنەوە بۆ ھەڵەبجە. کە یەکەم قوتابخانەی زمانی تورک لە ھەڵەبجە دانرا، بۆ پۆلی یەکەم وەرگیراوە. وەک گۆران خۆی گێڕاویەتەوە چوونی بۆ قوتابخانە پچڕپچڕ بووە. پۆلی چوارەمی لە سەردەمی داگیرکرانی ھەڵەبجەدا لەلایەن ئینگلیز‌ەوە تەواو کردووە.

لە ١٩١٩دا سلێمان بەگی باوکی گۆران کۆچی دوایی دەکات. پاشان لە ١٩٢١دا موحەممەد بەگی برای، بە ھاندانی مستەفا سائیب، لەگەڵ عەبولواحید نووریی خاڵۆزایدا دەیاننێرێت بۆ قوتابجانەی عیلمییەی کەرکووک بۆ خوێندن. بەڵام ھەر لەو ساڵەدا موحەممەد بەگی برایشی دەکوژرێ. ئیتر گۆران کەسی وەھای نامێنێ گوزەرانی خوێندنی خۆی ‌و ژیانی دایکی ببات بەڕێوە، لەبەرئەوە دەست لە خوێندن ھەڵئەگرێت ‌و لە ساڵی ١٩٢٢ەوە تا ساڵی ١٩٢٥ گەلێ دەست تەنگی ئەچێژێ.گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٥دا بە مامۆستایی لە قوتابخانەی ھەڵەبجە دامەزراوە ‌و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوە.
چالاکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی

پاش ١٩٣٧ ماوەیەک بێکار ئەمێنیتە و دواییش بە یارمەتیی تۆفیق وەھبی گوێزراوەتەوە بۆ دایەرەی ئەشغاڵ بەشی «کاروباری ڕێگاوبان» ‌و تا گیرانی یەکەمی لە ١٩٥١دا لەو بەشەدا ئەمێنێتەوە. لەو بەینەدا چەند ساڵێک لەگەڵ چەند ڕۆشنبیرێکی تری کورددا دەچێ بۆ یافا لە فەلەستین و لە ئێستگەی ڕادیۆی ڕۆژھەڵاتی نزیک بە مەبەستی بەشداری لە خەباتدا لە دژی فاشیزم، بەشی کوردستان دەکەنەوە.

لە تشرینی دووەمی ١٩٥٢دا لە بەندیخانەی یەکەمی دێتەدەر و دەچێ بۆ سلێمانی ‌و دەبێ بە بەرپرسی ڕۆژنامەی ژین. تا ئەیلوولی ١٩٥٤ لەسەر ئەم کارە ئەمێنێتەوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤دا بۆ جاری دووھەم لەگەڵ کۆمەڵێ لە ئاشتی خوازانی سلێمانی دەگیرێ و فەرمانی ساڵێ بەند و ساڵێ خستنە ژێر چاودێریی پۆلیسی بەسەردا ئەدرێ. ماوەی بەندکردنەکەی لە سلێمانی، کەرکووک، کوت، بەعقووبە ‌و نوگرە سەلمان ‌و ماوەی چاودێرییەکەشی لە بەدرە بەسەردەبا. لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٦ دا ئەم فەرمانی بەندکردنەی تەواو دەکات و ئازاد دەکرێت ‌و دەچێتە بەغدا و چەند ڕۆژێک لەوێ لە یەکێک لە پڕوژە میریەکانی خانوودا ئەبێت بە چاوەشی کرێکار.

کاتێک کە ئیسرائیل ھێرش دەباتە سەر میسر، دوای ڕاس بوونەوەی عەرەبەکان لە ئیسرائیل، بڕێک لە کوردەکانیش بە ناوی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵیان پەیمانی برایەتی دەبەسن. گۆرانیش لەوانەی و دەیگرن و لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٥٦دا دادگای عورفی لە کەرکووک فەرمانی سێ ساڵ بەندی بە بارمتە دانانی ھەزار دیناری کاتی دەسەپێنێت بەسەریدا، ئەویش بەوەی کە تا سێ ساڵ ورتەوی لە دەم دەرنەیەت ‌و کردەوەی ‌وای لێ نەوەشێتەوە میری پێی دڵگران ببێ. گۆران نە ھەزار دینارەکەی ئەبێ ‌و ئە ئەشیەوێ گفتی وەھا بە میری بدات، بۆیە ئەخرێتەوە بەندیخانە ‌و تا ١٠ی ئابی ١٩٥٨ پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی گەلاوێژ لە زینداندا ئازاد دەکرێت. گۆران ئەم ماوەیەی بەندیخانەی کەرکووک و بەعقووبە بەسەربردووە.

پاش بەربوونی لە زیندان ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و پاش ئەوە بە ماوەیەک لەگەڵ شاندێکی میللی سەر لە یەکێتیی سۆڤیەت و چین ‌و کۆریای باکوور ئەدا.

لە سەرەتای ١٩٥٩دا سەرپەرشتیی گۆڤاری شەفەق ئەگرێتە دەست و بە ناوی بەیان دەردەکات. لە ئیسکانی سلێمانیش دایدەمەزرێنێت و تا ناوەڕاستی ١٩٦٠ کاری تێدا دەکات. ئەنجا بەبیانووی ئەوەوە کە گوایە بێپرس کاری بەجێھێشتووە – کار بەجێھێشتنەکەی بۆ چوون بوە بۆ شەقڵاوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی دووھەمی مامۆستایانی کورددا – لەسەر کار لای ‌دەبەن.

لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٠دا دێتە بەغدا و ئەبێ بە یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی کوردیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا و بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئازادی.
چالاکییە ئەدەبییەکان

یەکەمین کۆمەڵە شێعری گۆران بە ناوی «بەھەشت و یادگار» لە ١٩٥٠ لەسەر ئەرکی عەلائەدینی سەجادی لە بەغدا لە چاپ دراوە. ناوەڕۆکی ئەم بەشی دیوانەی ھەروەکو خۆی لە سەرەتای کۆمەڵە شێعرێکیدا ئاماژەی پێ کردووە «سەرانسەر لەگەڵ بابەتەکانی جوانی و دڵداری خەریکە» و مامۆستا پێشکەشی دەکات بەو «شۆخ و نازدارانە کە جوانییان وەک تێغ نابڕێ، وەک چرا پێش چاو ڕووناک ئەکاتەوە».

لە ساڵی ١٩٥٤دا لە چاپخانەی ژین قەسیدە درێژەکەی «پەیامی کورد بۆ میھرەجانی چوارەمی گەنجان و قوتابییان لە بوخاریست» لە چاپ دەدات.

لە ١٩٥٨دا گۆران بەنیاز بووە کۆمەڵەشێعرێک بە ناوی «سروشت و دەروون» لە چاپ دا کە دوای خستنە ژێر چاپی تەواوی نەکرد کە پاشان لە لایەن «ھۆگر»ی کوڕی و براکانی لە ١٩٦٨دا بە ناوی «سروشت و دەروون لە گەڵ ئۆپەرێتی ئەنجامی یاران» لە چاپ دراوە.

گۆران زۆر باش ئاگاداری نوێ بوونەوەی ئەدەبیاتی گەلانی تر وەک تورک و ئینگلیزی بووە چون نەویستووە لە ئەدەبیاتی ڕۆژ دوور کەوێتەوە دەستی داوەتە وەرگێڕان. گۆران یەکەم شاعیری کورد بووە کە شێوازی کۆنی عەرووزی بەلا دەنێت و شیعری کوردی دەگەڕێنێتەوە بۆ شێوازی ھیجای کوردی. باوڕی وابووە کە ئەبێت شێعری کوردی لە عەرووزەوە بگرێتەوە بۆ سەر کێشی پەنجە(ھیجا)ی کوردی. ئەو کێشەی کە فلکلۆری کوردی و شیعری ھەورامی لە سەردەمی ئەردەڵانییەکان پی ھۆنراوەتەوە. ھەر لەم بارەوە دوای شیکردنەوەی مانای شیعر لە زمان چەند ناوداری جیھانی، پاشان ئەلێت: «.. بە دروستیش سەرنج بدەین ئەبینین، کە لە گشت زمانەکانی رووی زەویدا شیعرێک، بە شیعر دانرابێ و پشتاوپشت ھەتا ئێستا بە جێ ھێڵرابێ ھەر ئەو شیعرانەن، کە بە پێی تابەتێتی و پێوانەی نەتەوەی عائیدی خۆیان وەزنێک تایبەتییان ھەیە. تەنانەت قافیەش لەناو ھەندێ نەتەوەدا بە پێویستی بنجی(ئەسڵی)دائەنرێ بۆ شیعر، ئەگەرچی شیعری ئەم نەتەوانە ھەرگیز وەک ھی ئەوانی تر نەیتوانیوە بە کێوی ناوبانگی ئیتاتیکی بە ناوی شیعری پەخشانەوە، ناو بە ناو ئایا بخوێنینەوە.» ئەو نوێ خوازیە دەبێت بە ھۆی ئاڵگوڕێکی نوێ لە دنیای ئێستای شیعری کوردیدا.

گۆران بێجگە لە شیعر دەستێکی بەرزیشی لە بواری پەخشاندا بووە. پەخشانی گۆران ڕەنگدانەوەی سەردەمی ژیانی خۆیەتی و خۆیشی بەردەوام نەبووە لە سەریان و لە ڕاستیدا ئەو گرنگییەی بە شیعرەکانی داوە و ھەوڵی تازە کردنەوەی تێدا داوە بەو شێوەیە لە پەخشانەکاندا کاری نەکردووە.

لە کاتی ژیانیدا سێ دیوانە شیعری «بەھەشت و یادگار» و «فرمێسک و ھونەر» و «پەیامی کورد» ھەروەھا لە ١٩٥٣ و ١٩٦١دا ھەڵبژاردەیەکی چیرۆکی بێگانە و ھێندێ سەرنجی رەخنەگرانەی بە چاپ گەیاندووە بەڵام گۆران زۆر بە ئاوات بوو تا پێش مەرگی دیوانە شێعرەکەی لە چاپ بدرێت. لە ١٩٧٨ لیژنەیەک پێکھاتوو لە محەممەدی مەلاکەریم، دوکتۆر عێزەدین مستەفا، کاکەی فەلاح ، حەمەکەریم فەتحوڵڵا، جەلال دەباغ و ھۆگر گۆران و ھێرۆ گۆران و ئەژی گۆران بۆ کۆ کردنەوەی بەرھەم و شێعرەکانی کە زۆربەی لە گۆڤار و رۆژنامە کوردییەکانی دەرەوە و ناوەوەی عێراق بڵاو کرابوونەوە، وەک گۆڤاری ھاوار لە سووریا و ڕۆژنامەی ژیانەوە و دەنگی داس و ژین و ئازادی و گۆڤاری گەلاوێژ و دەنگی گێتی تازە و ھیوا و شەفەق و بەیان و بڵێسە و رووناھی و نامیلکەی دیاریی لاوان و یادگاری لاوانی عێراق ئەکەونە تەقالادان و بەم بۆنەیەوە ئاگاداری و بانگەوازێک بو ئەدەب دوستان لە ڕۆژنامەی «بیری نوێ» ژمارەی ٢٧٧ و «پاشکۆی عێراق» ژمارەکانی ١٢و١٣ بڵاو ئەکەنەوە. لە ئاکامدا دیوانەکەی لە ساڵی ١٩٨٠ ئەکۆیتە بەر چاوی خوێنەران و ھۆگرانی شێعری کوردی.
کۆتاییی ژیانی

لە سەرەتای ١٩٦٢دا دەردەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە. نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام پاش وادە. پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەر دەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ ئێراق. پاش گەڕانەوەی بە ماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرھەڵدەداتەوە. لەبەر ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ ژیانی کۆتایی پێدێت.
بەرھەمەکان

بەھەشت و یادگار، بەغدا، ١٩٥٠
فرمێسک و ھونەر، بەغدا، ١٩٦٨
سروشت و دەروون، سلێمانی، ١٩٦٩
لاوک و پەیام، سلێمانی، ١٩٦٩
دیوانی گۆران، بەغدا، ١٩٨٠

ئومێد ئاشنا کتێبی «نووسین و پەخشان و وەرگێڕاوەکانی گۆران»ی کۆکردووەتەوە و پێشەکیی بۆ نووسیوە و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ھەولێر چاپی کردووە.
سەرچاوەکان

شیعر و ئەدەبیاتی کوردی ، بەرگی دووەم ، ڕەفیق حیلمی
نامەیەکی تایبەتی کاک ئەژی گۆران بۆ ئامادەکاری “دیوانی گۆران”
ئاگاداریەکانی تایبەتی محەمەدی مەلا کەریم

www.nusin.net



Writing at: شنبه 22 بهمن 1390Time:16:24 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


(مەحوی) ناوی مەلا موحەممەد كوڕی مەلا عوسمانی باڵخییەلە نەوەی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕەش) , باپیریشی وەكو باوكی , ناوی مەلا عوسمان بووە , وەكو شێخ مارفی نۆدی لەگەڵ دروست كردنی سلێمانیدا هاتۆتە شاری نوێوە , (باڵخ) یش دێیەكە لە ناوچەی (ماوەت) لە شارستانی سلێمانی , مێژونوسی كورد , (موحەممەد ئەمین زەكی بەگ) دەڵێ‌ لە ساڵی 1252 ی.ك (1836-1837 ی.ز) دا لە دایك بووە , مامۆستا (عەلائەددین سەججادییش) دەڵێ‌ لە 1830 (1246 ی.ك) دا لە دایك بووە , و (كاكەی فەلاحیش) دەڵێ‌ لە 1247 ی.ك (1831-1832 ی.ز) دا لە دایك بووە , باوكی خەلیفەی شێخ عوسمان سیراجوددینی تەوێڵەی بووە, حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن و ماوەیەك لای باوكی خوێندوییەتی , بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغیش و لای مەلا عەبدوڵای پیرەباب خوێندویەتی , پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای مەلا ناودارەكانی ئەو ناوچەیە خوێندویەتی , ئەوجا چوە بۆ بەغداد و بوە بە فەقێ‌ زانای بە ناوبانگی كورد مفتی زەهاوی و ئیجازەی مەلایەتی لای ئەو وەرگرتووە , دیسان مامۆستا عەلائەددین سەججادی دەڵێ‌ پاش ئیجازە وەرگرتنی لە 1859 ی.ز دا بووە بە مەلای مزگەوتی ئیمامی ئەزەم لە بەغداد , بەڵام لە 1862 دا بەغدای بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بوە بە ئەندامی دادگا . لە 1868 دا بە هۆی مردنی باوكییەوە دەستی لە كاری میری كێشاوەتەوە و بۆەتەوە بە مەلا و دەستی كردەوە بە دەرز وتنەوە بە فەقێیان,مەلا حەسەنی كوڕی مەلا عەلیی قزڵجی و مەلا مەحمودی مەزناوەیی و مەلا سەعید ئەفەندیی نایب ئۆغڵیی كەركوك و مەلا عەزیزی موفتی سلێمانی لە ناوبانگترین فەقێكانی بوون , هەر بە ڕێچكەی باوكیا تەریقەی گرتوەتەبەر و بووە بە خەلیفەی شێخ بەهائوددینی كوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە.وەكو مامۆستا شێخ موحەمەدی خاڵیش لە (مفتی زەهاوی) یەكەیدا نوسیویەتی , مەحوی لە ساڵی 1291ی.ك (1874-1875ی.ز)دا لەگەڵ چەند مەلایەك لە سلێمانییەوە نەفی كراون بۆ بەغداد ,ناوبراو هیچی تری لە بارەی ئەم نەفی كردنە و هۆیەكەی و چۆنیەتی گەڕانەوەی مەحوییەوە لەوەو پاش بۆ سلێمانی , نەنوسیوە. مەحوی , لە 1883دا بەپێی قسەی مامۆستا سەججادی چووە بۆ حەج و لەوێوە چوە بۆ ئەستەموڵ و ڕێگەی پیاوماقوڵانی كوردەوە لە ئەستەم بووڵ چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمید عوسمانی كەوتوە , سوڵتان ڕێزێكی زۆری لێگرتووە و فەرمانی داوە خانەقایەكیان لە سولەیمانی بۆ كردۆتەوە كە ئێستا بە (خانەقای مەحوی) بەناوبانگە , مەعاشێكیشی بەناوی خزمەتكردنی هەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە , دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی, تا مردنی لە سەرەتای شەشەڵانی 1334 (تشرینی یەكەمی 1906)دا.
خانەقای مەحوی

ساڵی ١٨٨٣ چووە بۆ حەج، لە هاتنەوەیدا چووە بۆ ئەستەنبوڵ کە ئەو کاتە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بوو، لە ڕێگەی پیاوە کوردەکانەوە لە ئەستەنبوڵ بە دیداری سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەم ئەگات، و سوڵتان زۆر عیلم و تەسەوفی مەحوی بە دڵ ئەبێت، هەر لەبەرئەمەش بڕیار ئەدات خانەقایەکی بۆ بکرێتەوە لە سلێمانی، کە بە خانەقای مەحوی ناسرا. و مەحوی لە دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی و لە خانەقاکەی بەردەوام دەبێت لە وانە ووتنەوە زانست و ڕابەریکردنی خەڵک لە تەسەووفدا.

مەحوی لە خانەقاکەیدا کاتەکانی بۆ سێ بەش دابەش دەکات، بەشێکی بۆ وانەووتنەوە و بەشێکی بۆ دانیشتن لەگەڵ خەڵک و ئامۆژگاری کردنیان و بە شێکی تری بۆ نوێژ و یادی خوا و بیرکردنەوە.
کەسایەتی مەحوی

مەحوی پیاوێکی باڵابەرز و سوور وسپی و چاوگەورە بووە، رێشێکی درێژی هەبووە و بە نەرمی و هێمنی قسەی کردووە، مێزەری سپی و کەواو سەڵتەی لەبەرکردووە، و هەر لە سەرەتای ژیانییەوە خولیای گۆشەگیری بووە و گەرمی هەست و سۆزەکانی دەرگای شیعری بۆ ئاوەڵا کرد، هەروەها ئەو ژینگە و خێزانەی مەحوی تیا پەروەردە بووە کردوویەتی بە شاعیرێکی تەسەووف، هەروەها شاعیرێکی وەردەکاربوو و تەواوکردنی هەندێک لە قەسیدەکانی لە مانگێکەوە تا ساڵێکی خایاندووە.
ناوەڕۆک و ڕووخساری هۆنراوەکانی

شیعرەکانی مەحوی لەسەر مانا و بیرکردنەوەیەکی تەواو قوڵ ئەوەستێت و بەگشتی هۆنراوەکانی لەسەر چەندین تەوەری جیاواز ئەدوێت، لەوانە شانازی کردن بە نەتەوەی کورد و زمانی کوردییەوە لە هەندێک لە شیعرەکانیدا، هەروەها هەڵوێستی توندی شاعیر بەرامبەر ستەمکار و زۆرداران لە شیعرەکانیدا ڕەنگ ئەداتەوە لەگەڵ بەگژداچوونی ئەوانەی بازرگانی بەسەر ئایینەوە ئەکەن، زۆرترین بەشی شیعرەکانی لە چوارچێوەی جوانی و خۆشەویستی و عەشق دەسوڕێتەوە هەروەها چەندیین شیعری هەیە لە بواری ڕاستی پەرستی و فەلسەفەدا و لە ستایشی ئایینی و تەسەووفدا.

مەحوى وەکو شاعیرانى سەردەمى و پێشووتر لەخۆى کێشى عەرووزى عەرەبى بەکارهێناوە، هەروەها یەکێتى قافییە پاراستووە، بەواتایەک کە سەرانسەرى هۆنراوەکە لەسەر یەک قافیەیە. بەهۆى ئەوەى زمانى کوردى لەو سەردەمەدا هێز و تینى ئێستاى نەبووە، مەحوى وشەى فارسى و عەرەبى زۆر بەکارهێناوە، هەروەها وشەکارى و وردەکارى زۆرى بەکارهێناوە و بەدواى وشە دەربڕینى گراندا گەڕاوە.

لە هەمان کاتدا مەحووی لەگەڵ زمانی کوردیدا بە زمانی فارسی و عەرەبی چەندین هۆنراوەی نووسیوە.
چەند نموونەیەک لە هۆنراوەکانی
غەزەلیات

بەشی زۆری شیعرەکانی مەحوی لە چوارچێوەی غەزەلیاتدایە و ئەم پارچە شیعرەی خوارەوە نموونەیەکە لەو شیعرانە؛
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم!         بە شەمعێکــــی وەهــا چــــاری شەوێکـــی وا نەکەم، چ بکەم!
لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هـەر داغــی ســەودایە         دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم!
لەگەڵ دەستــی مەلا ڕێ ناکــەوێ زوننــاری زوڵفـــــی یار         وەکو “شێخ” ئیختیــــاری مەزهەبی “تەرسا” نەکەم، چ بکەم!
لە ڕێی ئەو شۆخـــەدا خۆم کردە خاک و پێـــی نەنا پێما         دەسا خاکـــــی هەموو عالەم بەســــەر خۆما نەکەم، چ بکەم!
دەمێکە شــــاری پڕ شــۆری مەحەببەت مات و خامۆشــە         بە قانوونـــــی تەجەننون شۆڕشـــــێ ئینـــشا نەکەم، چ بکەم!
لە چاوانـــم نەمـــا بۆ گریـــە، نۆبـــەی سەجدە بەردەریـــە         سیــا ساڵـــم نەبـــارە، نوێــــــژی ئیستیســقا نەکەم، چ بکەم!
لەسەر تۆم دوشـمنە دنیــــــا، قەزیـــەم “مانــع الجمـع”ە         کە تەرکــی تۆ نەکــەم، تەرکــی هەموو دنیـــا نەکەم، چ بکەم!
بەجێ ماوم لە یاران، نا بە جـــێ ماوم، ئەجــەل زوو بە         بە مــردن لەم قوســووری ژیــنە ئیستیــــــعفا نەکەم، چ بکەم!
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشــــر ئەدا وادەی لیــقا مەحــوی!         هەتــــــــا قامــی قیــــــامەت، ئاهـ و واوەیـــــلا نەکەم، چ بکەم!
ئایینی

ئەم چەند دێڕەی خوارەوە نموونەیەکن لە هۆنراوە ئایینییەکانی مەحوی و بەشێکن لە قەسیدەی بەحری نوور کە ستایشی پیغەمبەری ئیسلامی تێدادەکات و قەسیدەکە خۆی لە ١٢٤ دێڕ پێک هاتووە.
“و صلى الله على” ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە         کە دەرکی غــەوری ناکا “غیــــر علـــــم الله سبـــــحان”ە
“و صلی الله علی” ئەو زاتی پاکی قودســــــــی ئایاتە         کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابـــــی حەیــــی مەننانــــــە
“و صلی الله علی” ئەو حەزرەتـــــــەی ساحێب کەماڵاتە         کە ئەعلا و موعجیزەی، قوربانی بم من، نووری قورئانـــە
لە تاریکـــی شـــــەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعێــــکی دا         هەزار و سێ ســــەد و بیســــت و دووە، دنیا چراخانـــــە
چرایەک نووری بێچــــوونی مومیـــــددی بێ، دەبێ وا بێ         چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مــــــانە
“تعالی الله” بە دوو دەهـ بوو کە هەردوو عالەمی داگرت         بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شــــــــانە
لەگەڵ ئەم ئیحتیـــــشامە زوهـــــدی دنیایــــی تەماشا کە         کە یەک لەت نانی جۆ بوو قوتی، یا خورما دوو سێ دانە
فەلەک جاهێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ         تەنازوول کا عولـــــــووی هیممەتـــــی بۆ دەنکــــــە زیزانــــــە
موهیممێ غەیری زاتـــی حەی لە هیممەتیــــا نیە، ئیللا         لەبەر ئەم ئوممەتە بێ هیممەتــــــــە دائیـــــــم بە ئەحزانە
لەبارەی مەحووییەوە ووتراوە

مەحوی یەکێک لە دیارترین و ناسراوترین هۆنراوەنووسانی کوردە و کەم تا زۆر نووسەر و ڕەخنەگر و شاعیرانی کورد لە بارەیانەوە نووسیوە هەروەها زۆر لە شاعیران لە هۆنراوەکانیاندا بە شانی مەحوویدا هەڵیانداوە، لەوانە؛ سالمی ساحێبقڕان و مەلا موحەممەد خاکی و حاجی قادری کۆیی و مەلا کاکە حەمەی ناری و سەیید ئەحمەدی نەقییبی و فەوزی و عەلی کەمال باپیر ئاغا و حەمدی و زۆر لە شاعیر و نووسەر و ڕەخنەگرەکانی تر ستایشی مەحوی و شیعرە قوڵەکانیان کردووە.

وەک نموونەیەک لەسەر ئەو هۆنراوەنەی لەسەر مەحوی نووسراون، ئەم دووپارچە هۆنراوەیەی خوارەوەن، کە پارچەی یەکەمیان شێخ ئەحمەد شێخ غەنی ناسراو بە فەوزی نووسیویەتی؛
گەرچی نالی و کوردی و سالم لە دەوری “ماضی”یا         خاوەنی دیوانی عالی بوون لە شیعری کوردییا
گۆیی سەبقەت هەر لە ئاوا مابوو “مەحوی” پێی گەیشت         خستیەوە مەیدان بە جێی هێشتن لە عەسری “ثانی”یا

پارچە هۆنراوەی دووەم، عەلی کەمال باپیر ئاغا نووسیویەتی؛
چونکە بەندەی حەزرەتی “مەحوی”م و شاگردی ئەوم         وائەزانم واریسی تەختی شاهی کەیخوسرەوم
داخەکەم ئەولادەکانی دەرحەقی من بێ وەفان         وا ئەزانن بەندە مردووم یاخۆ سەرمەستی خەوم
دیوانی مەحوی

دیوانی مەحوی، کۆمەڵە شیعرەکانی مەحوی لە خۆ دەگرێت، هاوکات لەگەڵ زۆر لەو ووتار و بابەت و شیعرانەی لە بارەی مەحوویەوە نوسراوەن وەک پاشبەند لە کتێبەکەدا هەن، و شیعرەکانی مەحوی دابەشکراوە بۆ غەزلیات و شیعری ئایینی و چوار خشتەکییەکان و تاکەکان و بەشی عەرەبی و بەشی فارسی هاوکات هەر یەکێک لەم پۆڵێنانە بە پێی ڕیزبەندی ئەلفبێی کۆتایی دێڕە هۆنراوەکان ڕیزبەند کراون.

ئەو سەرچاوانەی دیوانەکانی مەحوویان لێ وەرگیراوە لە سەرەتادا نوسراوەکانی دەستی شێخ مەلا عومەری مەحوی کوڕی شاعیر و هەندێک دەستنووسی تری بنەماڵەکەیان بوون و پاشان شیخ موحەممەدی مەحوی بە بەراوردکردنی دیوانەکەی چاپی ١٩٢٢ لەگەڵ دەستنووسەکاندا دیوانەکەی نووسیوەتەوە و لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٦١دا لەگەڵ گۆران و کاکەی فەلاحدا ڕاستیان کردۆتەوە و خستویانەتە سەر ڕێنووسی نوێی کورد.

اشان هەریەک لە مەلا عەبدولکەریم مودەریس و محەمەدی کوڕی شیعرەکانیان لێکداوەتەوە و هەروەها بە هاوکاری کاکەی فەلاح و شێخ موحەممەد مەحوی دیوانەکەیان بە شێوەیەکی جوان بە چاپ گەیاندووە.
کۆچی دوایی

مەحوی لە تشرینی یەکەمی ١٩٠٦دا ژیانی دوایی ھات و لە یەکێک لە ژوورەکانی خانەقاکەیدا بە خاک سپێردرا.
سەرچاوەکان

ژیانی مەحوی: یانەی كوردسایت
دیوانی مەحوی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی؛ مەلا عەبولکەریمی مودەریس و موحەممەدی مەلا کەریم
چەند سەرنجێک لەسەر شیعرەکانی مەحوی، لێکۆڵینەوەی؛ کاکە فەلاح
مێژووی ئەدەبی کوردی، عەلائەدین سوجادی
خۆلاسەی تاریخی کورد و کوردستان، موحەممەد ئەمین زەکی بەگ

www.nusin.net



Writing at: شنبه 22 بهمن 1390Time:16:13 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار(١٩٢٠ – ٢١ی شوباتی ١٩٩٠)

لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕپیتە. ھەژار برای گەورەی سادق شەرەفکەندی سکرتێریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.ناوی «عەبدولڕەحمانی شەرفکەندی»یە و کوڕی حاجی مەلا محەمەد بووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا لە مەھاباد دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی ، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لەسەر ھەستی بووە. ھەژار لە کۆماری کوردستان‌دا دەوری ھەبووە و لەگەڵ ھێمن لە لایەن کۆمارەوە بە «شاعیری نەتەوەیی کوردستان» دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەھاباد لە ئازاری‌ ١٩٤٧دا مەجبوور بە جێ‌ھێشتنی وڵاتی ئە‌بێ و ماوەی ٣٠ ساڵ لە باشووری کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە. لە پایزی ١٩٤٧ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل بوو، دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی و لە ساڵی ١٩٦١دا، ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە. کاتێک ڕێککەوتتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتیشدا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی ١٩٧٢دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.

لەدوای بە ئاکام نەگەشتنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆشتە شاری کەرەجی ئێران و تا کۆتایی ژیانی (ساڵی ١٩٩٠) لەوێ مایەوە. ھەژار لە ژیانیدا گەلێ تاڵی و ئاوارەیی کێشاوە. دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و له گورستان (باغ فردوس)ی شاری مه هاباد نیژرا.
بەرھەمەکان
بە کوردی

بەیتی سەرە مەڕ، لە ١٩٥٧ لە شام چاپیکردووە
چێشتی مجێور، یادداشتەکانی خۆیەتی
ئاڵە کۆک
بەیتی سەرە مەڕ
مەم و زین، ھەر بە ھۆنراوە لە کورمانجییە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی
بۆ کوردستان، دیوانی ھەژار، ١٩٦٥
شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
چوارینەکانی خەیام
مێژووی ئەردەڵان
یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە، نووسینی عەلی شەریعەتی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
دایە، باوە، کێ خراوە؟
شەرحی دیوانی مەلای جزیری
بیرەوەریەکانی ژیان
قورئان بە کوردی
ھۆزی لە بیرکراوی گاوان، نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد، لە عەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی
فەرەنگی ھەنبانە بۆرینە «کوردی بە کوردی و فارسی» ، تاران، ١٩٩٠
دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوە

بە فارسی

تاریخ سلیمانیه (مێژووی سلێمانی)
روابط فرهنگی ایران و مصر (پەیوەندیە کولتورییەکانی نێوان ئێران و میسر)
قانون در طب،نوسراوەی ئیبن سینا لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی

نموونەی ھۆنراوەکانی ھەژار
ھەرکوردم
بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم         لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم         کۆشکم دەقات بێ وێرانە ماڵ بم
ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان         یان زەنجیر لە مل ‌لە سووچی زیندان
ساغ بم جحێل بم بگرم گوێ سوانان         یان زار و نزار لە نەخۆشـخانان
دانیشم لە سەر تەختی خونکاری         یـان لە کۆڵانان بکـەم ھـەژاری
کوردم و لە ڕێی خاکی کوردستان         سەرلەپێناوم گیان لە سەر دەستان
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم         بە کوردی دەدەم وەرامی قــەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە         لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە

www.nusin.net



Writing at: شنبه 22 بهمن 1390Time:15:29 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


من و پنجێک گیا

هەموو جارێ ،

کە بەهار دێ ،

بە دیار پنجێک گیای سەوزەوە

بە ئەسپایی هەڵدەتروشکێم.

سەرنج دەدەم

گەڵاکانی پاراوترن لە ساڵی پار .

دەحەپەسێم !

چما منیش پنجێک گیا نیم ؟

ئەدی بۆچی

ساڵەو ساڵ، بەهارەو بەهار ،

سەوزاییەکەم دادەمرکێ و

زێتر دەکشێم بەرەو کەنار ؟

عەبدوڵا پەشێو



Writing at: شنبه 22 بهمن 1390Time:12:16 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


لەودەمەی دا/ مامۆستا هێمن

لەو دەمەیدا پیاڵــــە دەدرێن لـــە پیاڵە
لەو دەمەیدا لێــــــوتان بەبادە ئاڵـــــــە
لەو دەمەیدا کــۆڕی شادی دەبەستــــن
لەو دەمەیدا سەرخۆش‌ومەستی مەستن
لەو دەمەیدا کە دەگــــرن بەز و گــەروان
لەو دەمەیدا دەست دەگێـــڕن لە بەروان
لەو دەمەیدا دەست لە بەژنان وەردێنــن
لەو دەمەیدا بەرکۆژە دەتـــــــــرازێنن

لەو دەمەیدا گەڕی ڕەشبەڵەک گەرمە
لەو دەمەیدا دەگوشن کام پەنجە نەرمە
لەو دەمەیدا دۆ دەکەونە خۆ ڕانان
لەو دەمەیدا کە دە گوشن کوڵمەی ڕانان
لەو دەمەیدا تامەزرۆن لە ژێژوانان
لەو دەمەیدا بە خۆوە دەگوشن جوانان
لەو دەمەیدا گڕ دەگرێ مەیلە و تاسە
لەو دەمەیدا تێک هەڵدەنگ بون هەناسە
لەو دەمەیدا کە دەمژن شەکرە لێوان
لەو دەمەیدا نەبێ لەمپەر و نێوان
لەو دەمەیدا پۆلی بێریان ڕادەبرن
لەو دەمەیدا کیژ چاوتان لێ دادەگرن
لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا ماملێ دەڵی قەتارێ
یادم بکەن یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕیگەی خەبات
یادی منی بێبەش لەخۆشی و شادی
یادی منی سەودا سەری ئازادی
 



Writing at: شنبه 22 بهمن 1390Time:01:16 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


ایسنا: آزاد يونسي ـ پسر ابراهيم يونسي ـ با اعلام اين خبر گفت: ابراهيم يونسي كه مدتي بود در بستر بيماري بود، حدود ساعت 3 بعدازظهر امروز (چهارشنبه، نوزدهم بهمن‌ماه) در سن هشتادوپنج‌سالگي از دنيا رفت.

او همچنين درباره‌ي مراسم خاك‌سپاري اين نويسنده و مترجم پيشكسوت عنوان كرد، يونسي طبق خواسته‌ي خودش در زادگاهش، بانه، به خاك سپرده خواهد شد.

پسر ابراهيم يونسي گفت كه فردا صبح راهي بانه مي‌شوند و سه روز آ‌ن‌جا هستند و بعد مراسمي در تهران خواهند داشت.

ابراهيم يونسي متولد خردادماه سال 1305 در بانه‌ي كردستان بود و از جمله تأليف‌ها و ترجمه‌هايش اين عنوان‌ها هستند:

حوزه‌ي زبان‌شناسي و ادبيات: جنبه‌هاي رمان اي. ام. فورستر، سيري در نقد ادب روس و دفتر يادداشت‌هاي روزانه يك نويسنده فئودور داستايوسكي.

داستان و رمان: گورستان غريبان، دلداده‌ها، فردا، مادرم دو بار گريست، كج‌كلاه و كولي، داداشيرين، شكفتن باغ، خوش آمدي، دعا براي آرمن.

ترجمه ادبيات: دن كيشوت، سه تفنگدار، پشه‌ي بيني‌دراز، سگ شمال، آرزو‌هاي بزرگ، اسپارتاكوس، خياط جادوشده، سه رفيق، طوفان، آشيان عقاب، يك جفت چشم آبي و اگر بيل استريت زبان داشت.

تاريخ و سياست: صهيونيسم، تجارت اسلحه، آمريكاي ديگر، جنبش ملي كرد، روابط ايران و تركيه و مسأله‌ي كرد.

«زمستان بي‌بهار» هم كتابي است كه در سال 1382 به قلم او منتشر شد. اين كتاب شامل خاطرات يونسي از كودكي تا آزادي از زندان است. در كتاب «يكي از ما» نيز امير حاجي‌صادقي در قالب گفت‌وگو به بيان زندگي و ديدگاه‌هاي يونسي پرداخته است.

نام یونسی برای علاقمندان ادبیات داستانی، با کتابها، داستانها و خاطرات بسیاری گره خورده، چنان که گویی اعلام بازنشستگی او اشاره به پایان یک دوره دارد، دوره‎ای طلایی در ترجمه که با نام‎های معتبری همچون، رضا سید حسینی، مصطفی رحیمی، نجف دریابندری، ابوالحسن نجفی، ابراهیم یونسی و… که تعدادی از آنها متأسفانه دیگر در میان ما نیستند. اما کتاب‎ها و ترجمه‎هاشان هست که تأییدی بر این واقعیتند که این نسل طلایی نقش بسیار مهم و سازنده‎ای در پیشرفت کیفیت ترجمه آثار ادبی داشتند و از آن سیمای کاری حرفه‎ای ودر عین حال هنری به نمایش گذاشتند. نسلی که اغلب قریب به دو دهه  بعد از ارائه ترجمه‎های صادق هدایت از آثار مدرن و پیشروی نیمه اول قرن بیستم (مسخ و دیوار و…) و ترسیم سیمایی متفاوت از ادبیات داستانی و همچنین کیفیت ترجمه‎ی آن،  به خوبی این میراث را درک کرده، پیش برده و به نسل‎های بعدی مترجمان منتقل کردند.

ابراهیم یونسی از جمله‎ی کسانی‎ست که دین بسیار زیادی برگردن ادبیات داستانی معاصر ایران دارد، نه فقط برای ترجمه‎های بسیار خوب و فراوانش از رمانهای بزرگ و مطرح ادبیات جهان، بلکه بیش از همه به دلیل ترجمه و تألیف  کتاب هنر داستان‎نویسی که در زمان خود و تا قریب به ربع قرن یگانه کتاب جامع آموزش داستان‎نویسی در این دیار بود و بسیاری نویسندگان نسل‎های اخیر برای نخستین بار با این کتاب بود که با وجوه نویسندگی داستان آشنا شدند و بسیار آموختند. اثری که کتاب بالینی بسیاری از همین نویسندگان بود و بارها و بارها آن را خواندند.

ابراهیم یونسی اگرچه در طول زندگی پربارش بیشتر به عنوان مترجم شناخته شد، اما در عین حال نویسنده‎ای در خور اعتنا نیز بود، هرچند که در قیاس موقعیت ممتاز او در میان مترجمان، موقعیتش در میان نویسندگان بدین پایه برجسته نبود، اما جا دارد که آثار او بیشتر مورد توجه قرار بگیرد که نگرفت!

در عالم ترجمه اما یونسی اگر به همان تریسترام شندی بسنده کرده بود، و این همه آثار سترگ و شاخص از نویسندگانی چون  دیکنز، داستایوسکی، تامس هاردی و … ترجمه نکرده بود، بازهم به واسطه حسن انتخاب و کیفیت ترجمه‎اش از این شاهکار ادبی، جاداشت نامش در میان مترجمان با اعتبار و بزرگ ایرانی آورده شود. با این حال او سالهای سال (تزدیک به شش دهه) به کار نوشتن و ترجمه پرداخت و آثار ارزنده‎ای را نیز به فارسی برگرداند و از این منظر دین بزرگی برگردن علاقمندان آثار داستانی داشت.

اما در این میان یونسی خدمات‎ بزرگ و ارزنده دیگری هم به علاقمندان ادبیات داستانی و به ویژه آنها که به خود داستان‎نویسی علاقمند  بودند داشته، که چیزی نیست جز ترجمه کتاب کلاسیکی و معتبر در آموزش رمان‎نویسی همانند «جنبه‎های رمان» اثر ادوارد مورگان فوستر(۱۳۵۲)، و مهم‎تر از آن  ترجمه و تألیف کتابی بود به نام «هنر داستان‎نویسی» که در عین جامعیت، از زبانی قابل فهم برای مخاطب نیز برخوردار و در در نوع خود نخستین کتاب‎های آموزش داستان‎نویسی  به زبان فارسی به‎شمار می‎رفت‎، آن هم  در سال‎هایی که خلائی جدی در زمینه  احساس می‎شد،  یونسی این کتاب را در زندان و در سی و سه چهار سالگی با استفاده از منابع خارجی و با ترجمه و تدوین آنها  نوشت، خود نیز در مقدمه هنر داستان‎نویسی اشاره کرده که این کتاب « بیشتر تدوین نظریات گروهی از سخنشناسانی است که بررسی عقاید و آراء‎شان در کار داستان نویسی مورد قبول و اعتنای نویسندگان بنام است.» به هر حال هنر داستان‎نویسی که در سال ۱۳۴۱توسط انتشارات امیر کبیر به بازارآمد خیلی زود  به کتاب بالینی اغلب علاقمندان داستان‎نویسی در دو دهه چهل و پنجاه بدل شد. بعد از او بود که دیگران نیز به فکر نوشتن چنین آثاری افتادند، رضا براهنی مقالاتش در فردوسی را در کتاب قصه نویسی (۱۳۴۸) جمع‎آوری کرد. اما این کتاب اگر چه دارای بحث‎های جالبی‎ست، اما فاقد یکپارچگی و جامعیت بود و بیشتر به درد نقد داستان می‎خورد تا آموزش داستان‎نویسی.

در دهه شصت اما جمال میرصادقی «عتاصر داستان» را ارائه داد که رقیبی جدیب رای کتاب یونسی یود به ویژه اینکه بیش از بیست سال از انتشار هنر داستان نویسی می‎گذشت وتا اندازه ای رنگ و بوی گهنگی گرفته بود. برخلاف یونسی میرصادقی بعد از انتشار عناصر داستان پابه پای زمان کتاب خود را ویرایش و حک و اصلاح کرد، فصولی بدان افزود و حتی برای جامعیت کار کتابهای دیگری هم نوشت.

هرچند که بسیاری براین باورند در این روزگاربه دلیل تنوع بسیار منابع آموزش  داستان نویسی و همچنین تغییر تحولات حوزه داستان و رمان، هنر داستان نویسی دیگر ازآن لطف تازگی برخوردار نیست و به جهت شیوه‎ها و رویکردهای نو ومدرن در داستان‎نویسی‎ که در این کتاب از آنها خبری نیست، اعتبار خود را از دست داده است. شاید لازم بود، به مانند اغلب کتاب‎های آموزش که نویسندگان‎شان بعد از مدتی به فکر به روز کردن و اصلاح آنها می‎افتند، بهتر بود یونسی هم در دهه گذشته یک بازنگری اساسی در کتاب کرده، فصول جدیدی ترجمه و بر آن می‎افزود و همچنین کهنگی ها را نیز از متن آن می‎زدود.  البته یونسی تمایلی به آن نشان نداد و کتاب به همان صورت سابق کماکان منتشر شده و در بازار است.

اما با این حال به جهت  زبان راحت همه فهم کتاب و نگاه کلاسه‎بندی شده به اساسی‎ترین وجوه داستان‎نویسی، باز هم می‎توان «هنر داستان‎نویسی» را کاری خواندنی و سودمند برای درک مقدمات و اصول اولیه و اساسی داستان‎نویسی محسوب کرده و به عنوان نخستین گام برای آشنایی با داستان‎نویسی به علاقمندان معرفی کرد.

بیوگرافی ابراهیم یونسی:

ابراهیم یونسی یه سال ۱۳۰۵ در بانه متولد شده، در جوانی برای تحصیل به دانشگاه سوربن فرانسه و دکتری اقتصاد گرفت و سپس به ایران آمد و به ارتش پیوست و در ارتش هم یک پایش را از دست داد. او با وجود اینکه در فرانسه تحصیل کرد و با این زبان آشنایی داشت، مترجم زبان انگلیسی شناخته می‎شد و ظاهرا از میان بیش از هفتاد تا هشتاد اثری که با نام خود و یا نام مستعار سیروان آزاد ترجمه کرده تنها یک عنوان آن از زبان فرانسه برگردانده شده است!

همانند بسیاری از جوانان اهل کتاب آن روزگار به حزب توده متمایل شد و به همین دلیل هم گرفتار زندان شد. از افسران بازمانده شبکه نظامی حزب توده ایران در سالهای پیش از کودتای ۲۸ مرداد بود و پس از کودتا نیز در زندان ماند. ظاهرا ابتدا قرار بود او نیز همراه آن عده از افسران توده‎ای که توسط دولت کودتا تیربارن شدند، به جوخه‎ی اعدام سپرده شود. اما به دلیل از دست دادن پایش با یک درجه تخفیف به زندان محکوم و سالها در زندان بود. «هنر داستان‌نویسی» محصول همین دوران بود که با ترجمه برخی منابع آموزش داستان‎نویسی و تدوین و تألیف آنها در یک کتاب  مستقل به سال ۱۳۴۱ منتشر شد. هنر داستان‎نویسی به دلیل آنکه تا آن زمان نمونه مشابهی به زبان فارسی نداشت با استقبال علاقمندان داستان‎نویسی روبرو و بارها تجدید چاپ شد. و تا سالها یکی از منابع مهم آموزش داستان‌نویسی درایران بود. او علاوه بر ترجمه به داستان‎نویسی هم روی آورد و تاکنون آثار گوناگونی را منتشر کرده است. داستانهای او دارای خصلت‎های بومی هستند و در روستاها و شهرهای مرزی کردستان می‎گذرند.

بعد از سالهای زندان در مرکز آمار استخدام شد(۱۳۴۴)، در میانه دهه پنجاه از جمله  کسانی بود که کمیته دفاع از حقوق بشر را در ایران بنا گذاشت. در سالهای پس از انقلاب  توسط دولت مهندس بازرگان به عنوان نخستین استاندار کردستان برگزیده شد.

یونسی ازجمله کردهایی بود که به کار فرهنگی در میان کردها ایمان داشت، وقتی که می‎توانست برای ترجمه آثار ادبی صرف شود، به پای ترجمه کتابهای زیادی در زمینه مسائل مختلف کردها گذاشته که نشان از حساسیت‎هایش دارد. در طول زندگی برای احقاق حقوق کردهای ایران  کوشیده است. او همچنین زمانی تقاضای تاسیس «نهضت ملی کرد» به وزارت ارشاد داد که ظاهرا به نتیجه‎ای نرسید.

در اوایل نهمین دهه زندگی خود نیز همچنان به ترجمه ادامه ‎داد تا اینکه سرانجام در ۸۴سالگی قلم را بر زمین گذاشت و اعلام بازنشستگی کرد.  رُمان «اگر بیل استریت زبان داشت» نوشته جیمز بالدوین، «شکفتن در باغ» به قلم خودش و همچنین گزارش های دوران خبرنگاری تروتسکی در بالکان از جمله واپسین کارهای او در حوره ترجمه و داستان‎نویسی‎ست. خاطرات خود نوشت او نیز با عنوان‌ «زمستان بی‌بهار» به زیور چاپ آراسته شده است.

آثار داستانی:

۱٫ دلداده‌ها

۲٫  رویا به‌ رویا

۳٫ ز

۴٫ مادرم دو بار گریست

۵ . کج کلاه و کولی

۶ . گورستان غریبان

۷٫ زمستان بی‌بهار

۸٫ شکفتن در باغ

۹٫ دادا شیرین

۱۱‌ – اندوه شب بی پایان

۱۲٫ دعا برای آرمن

عمده ترجمه‎ها:

  1. ادبیات آفریقا
  2. تاریخ ادبیات یونان – رز هربرت جنینگز
  3. تکیه‌گاه – درایز تودور
  4. قیام شیخ سعید پیران – اولسن رابرت
  5. کردها و کردستان – درک کینان
  6. هنرنمایشنامه نویسی
  7. طوفان – ویلیام شکسپیر
  8. جنبه‌های رمان
  9. اگر بیل استریت زبان داشت
  10. کردها ترکها عربها –  سیسل جی ادموندز
  11. یک جفت چشم آبی – تامس هاردی
  12. به‌ دور از مردم شوریده – ‌ تامس هاردی
  13. جود گمنام – تامس هاردی
  14. موسیقی و سکوت – رز تره‌ مین
  15. بازگشت بومی – تامس هاردی
  16. گشتی در کردستان ترکیه ‌ – شرین لیزر
  17. مردی که‌ خورشید را در دست داشت – جک ریموند جونز
  18. مسله‌ کرد و روابط ایران و ترکیه‌ – السن رابرت
  19. با این رسوایی چه‌ بخشایشی – رندل جاناتان
  20. علامتچی – چارلز دیکنز
  21. داستان دو شهر – چارلز دیکنز
  22. چارلز دیکنز – هاردی باربارا
  23. دفتر یادداشت روزانه‌ یک نویسنده‌ – داستایفسکی فودورمیخایلویچ
  24. کردها – مصطفی نازدار
  25. اسپارتاکوس – فاست هوارد
  26. جامعه‌ شناسی مردم کرد(آغا، شیخ و دولت)-  برویین سن، مارتین وان
  27. جنبش ملی کرد – کریس کوچرا
  28. زندگانی و عقاید آقای تریسترام شندی – استرن لارنس
  29. دست تکیده‌ – تامس هاردی
  30. تاریخ اجتماعی هنر – هاوز آرنولد
  31. سیری در ادبیات غرب – پریستلی ، جان بوینتن
  32. تاریخ ادبیات روسیه‌ – میرسکی سی دی
  33. میراث شوم – گیسینگ جورج
  34. لینمارا،عشق و آرزو – گاسکین کاترین
  35. زن شیشه‌ای
  36. آشیان عقاب – هون کنستانس
  37. تامس هاردی – لویس سی دی


Writing at: چهارشنبه 19 بهمن 1390Time:23:50 By: rebvar| ارسال نظر(0) |


صفحه قبل1...1920212223...44صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران