ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
له کونجی بێ که‌سیدا فه‌ردم ئه‌مڕۆ زه‌لیل و زار و بێ هاوده‌ردم ئه‌مڕۆ ......گه‌واهی لافی عیشقی تۆیه قوربان سروشکی سوور و ره‌نگی زه‌ردم ئه‌مڕۆ له سۆزی عیشقی سه‌ردی میهری تۆیه ده‌روون گه‌رم و هه‌ناسه سه‌ردم ئه‌مڕۆ وه‌کوو ته‌یرێکی گوم بووبێ جه‌ناحی هێلانه‌واز و هه‌رداوهه‌ردم ئه‌مڕۆ مه‌گه‌ر سۆزه‌ی نه‌سیمی وه‌سڵی ئه‌و بێ موحه‌تته‌ر کا دڵه‌ی پڕ ده‌ردم ئه‌مڕۆ له عه‌رسه‌ی وه‌سفی ئه‌و مه‌حبوبه له‌نگه خه‌یاڵی وه‌ک سواری جه‌ردم ئه‌مڕۆ له بۆ وه‌سڵی جه‌مالی یاری کوردی ئه‌گه‌ر رۆحم نه‌ده‌م نامه‌ردم ئه‌مرۆ مسته‌فا به‌گی ساحێبقڕان(کوردی)
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**