https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

کامکاران




کامکاران بنەماڵەیەکی کوردن پێک ھاتوو لە حەفت برا و خوێشکێک کە لە بەناوبانگترین و پێشرەوترین تیپەکانی مووسیقان لە کوردستان و لە ئێرانیش دا. کۆی بەرھەمەکانیان ھەم گۆرانی کوردی لە خۆی گرتوە و ھەم مووسیقای سوننەتی فارسی کە بە مێلۆدییەکی زۆر جوان و بە ریتمێکی پڕ وزە وە لێدراون. گۆرانییە کوردییەکانیان دەوڵەمەندانە جۆراوجۆرن و بە قووڵی ریشەیان وا لە مێژووی کۆن و فەرھەنگی نەتەوە سەرفەراز و پڕھ...ەستەکەیان. باس لە چیرۆکە حیماسییەکان و جەنگەکان و عێشقە رۆمانتیکەکان دەکەن و چیرۆکی پاڵەوانانی نەتەوەیی و ئایینی دەگێڕنەوە کە ھەندێکیان دەگەڕنەوە بۆ ھەزاران ساڵ لەمەوبەر، بۆ سەردەمی مادەکان.



کامکارەکان لە سەرانسەری جیھان دا کۆنسێرتیان پێشکەش کردووە. یەکێک لەوانە لە مەراسیمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بووە بە شیرین عیبادی لە سالی ٢٠٠٣ دا.




میژووی تیپەکە



کامکاران، بۆ ئەوەڵ جار، ساڵی ١٣٤٤ ک.ە لە سنە دا وەکوو تیپێکی بنەماڵەیی دەرکەوتن و گەلێک بەرنامەی جۆربەجۆریان لە باشگای ئەفسەران، مەدرەسەکان و تالارەکانی شاری سنە دا پێشکەش کرد. سەرپەرشتی ئەو تیپە سەرەتاییە مامۆستا حەسەن کامکار (باوکی بنەماڵە) بوو و بۆ خۆی بە ڤیۆڵۆن بەشداری دەکرد. دیکەی ئەندامان بریتی بوون لە: ھۆشەنگ (ئاکاردیۆن)، بیژەن (گۆرانیبێژ)، پەشەنگ (سەنتوور)، قەشەنگ (گۆرانیبێژ و ڤیۆڵۆن) و ئەرژەنگ (دومەک).


ساڵی ١٣٤٨ کە مناڵەکانی بنەماڵە تۆزێک گەورەتر بوون، تیپەکەیشیان پتەوتر و یەکانگیرتر بوو و کۆنسێرتگەلێکیان لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ورمێ بەڕێوە برد.


پاش ساڵی ١٣٥٠، ھەندێک لە ئەندامانی بنەماڵە، لەوانە ھۆشەنگ، بیژەن و ئەرسەلان، بۆ فێربوونی زانستییانەی مۆسیقا چوون بۆ تاران و لە زانکۆی ھونەرە جوانەکانی ئەوێ دا دەستیان بە خوێندن کرد (لەو سەردەمە دا، ئەرژەنگ نیگارکێشیی دەخوێند). دوای ماوەیێک، کامکاران لەگەڵ موحەممەد رەزا لوتفی، حسەین عەلیزادە، پەرویز مشکاتیان و چەند کەسێکی تر، دوو تیپی مۆسیقای شەیدا و عارفیان دەمەزراند. ئێستاکە ئەم دوو تیپە لە ناودارترین تیپەکانی مۆسیقای سوننەتیی ئێرانین و لەگەڵ شەجەریان و شارام نازری دا ھاوکاریان بووە.


یەکەم کۆنسێرتەکانی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی "تیپی کامکاران" ەوە، لە سەرەتای سەردەمی پاش ئینقلابی ئێران، لە وەرزشگای ئازادی و تالاری وەحدەت لە تاران دا بەڕیوەچوو کە پێکھاتبوو لە سێ بەشی سەرەکی: مۆسیقای فارسی، تاکەژەنیی سەنتوور لە لایەن ئەردەوانەوە و مۆسیقای کوردی.


لە ساڵی ١٣٦٨ ک.ە ‌ئومێد لوتفیش، کوڕی قەشەنگ و موحەممەد رەزا لوتفی، کە تاری دەژەنی، ھاتە ناو تیپەکەوە.



کامکاران، لەم کۆنسێرتگەلی دواییەی خۆیان دا، ھەندێک لە لاوانی بەھرەداریان لەگەڵ خۆیان ھاوڕێ کردووە.





ئەندامانی گرووپ



ھۆشەنگ کامکار


بیژەن کامکار


پەشەنگ کامکار


قەشەنگ کامکار


ئەرژەنگ کامکار


ئەرسەلان کامکار


ئەردەشیر کامکار


ئەردەوان کامکار


مریەم ئیبراھیم پوور


سەبا کامکار


ھانا کامکار


نەیریز کامکار


سیاوەش کامکار


ئومێد لوتفی



------------------------------------


سەرچاوە :



http://en.wikipedia.org/wiki/Main_Page






Writing at: شنبه 08 بهمن 1390
Time:09:02 By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران