| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
کـــــــــــــــــاك
باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گرانبه‌هاترین كتێبی جیهان
12/Jan/11 (PNA) – به‌رگێك له گرانبه‌هاترین كتێبی جیهان، كه شاكاری جۆن جێمز ئادۆبونه و سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له‌ژێر ناوی باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا چاپكراوه، كۆتایی ئه‌م مانگه مه‌زاد ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه به 10 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی"رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"، ئه‌م كتێبه كه 435 وێنه‌ی له‌ئه‌ندازه‌ی راسته‌قینه‌ی باڵنده‌ی جۆراوجۆر له‌خۆگرتووه، وێنه‌كانی به ده‌ست ره‌نگكراون. له ئێستادا ته‌نیا 120 به‌رگی ئه‌م كتێبه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ماوه كه به ئه‌گه‌ری زۆر ده‌بێت 107 به‌رگیان له رێكخراوه‌كان و كتێبخانه‌كان بن. به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردییه‌ن،دوایین به‌رگی كامڵی ئه‌م كتێبه‌كه ساڵی 2010 مه‌زادكراوه، به11 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ریكۆردی گرانبه‌هاترین كتێبه‌كانی جیهانی شكاند. ئه‌و به‌رگه‌ی كه بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه مه‌زاد بكرێت، ساڵی 1838 ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی، كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكایی كڕیبووی. سه‌نته‌ری مه‌زادی كریستی كه به‌رپرسی مه‌زادی ئه‌م كتێبه به‌نرخه‌یه، له بروشوری مه‌زادی كاڵاكانیدا به‌های ئه‌م كتێبه‌ی له نێوان 7 تا 10 ملیۆن دۆلار دیاریكردووه. هه‌ر بۆیه‌ش ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایان پێیانوایه كه له‌وانه‌یه ئه‌م كتێبه به زیاتر له 11 ملیۆن دۆلاربفرۆشرێت و رێكۆردی ئه‌و به‌رگه‌ی كتێبه‌كه بشكێنێت كه ساڵی 2010 به 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. ئه‌م كتێبه به‌نرخو پڕبه‌هایه دووره له‌وه‌یه‌كه له ژێر كارگه‌ریی قه‌یرانی ئابووریی به‌های دابه‌زێت. ئه‌م كتێبه كه له ئه‌ندازه‌ی زۆر گه‌وره به پانی و درێژیی نزیك به‌مه‌ترێك و له چوار به‌رگدا چاپكراوه، به‌رهه‌می كار و تێكۆشانی جۆن جێمز ئادۆبونه له ساڵانی 1827 تا 1838. جۆن جێمز بۆ دیتن و توێژینه‌وه‌ی باڵنده ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، له زێدی خۆیفه‌ڕه‌نسا رۆیشت به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا. به‌بڕوای ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایان ئه‌م كتێبه له سه‌رده‌می خۆیدا باشترین و كامڵترین سه‌رچاوه بووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به هۆی وێنه‌كان و ته‌واوكاریی ره‌نگكردنیان به ده‌ست، ئه‌م كتێبه شتێك زیاتره له كتێبێكی ئاسایی و له‌وانه‌شه به‌های مادی و جوانیناسییه‌كه‌یه‌تیی كه كردوویه‌تیی به به‌رهه‌مێكی پڕبه‌های هونه‌ری تاوه‌كو كتێبێكی گیانه‌وه‌رناسیی. ئه‌ندازه و كێشی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌نده‌یه كه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ر به‌رگێكی، یان هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی به‌لای كه‌م پێویستیی به دوو كه‌سه. پیامنیر عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه بێ‌شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه
چاوی من ده‌م‌ده‌م ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش دا بڵێن ده‌ریای عومانه دوڕ و مه‌رجانی هه‌یه
په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه
ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن: له‌علی ڕوومانی هه‌یه، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت ڕاسته هه‌ر زی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه
دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت، حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه
له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش دێن ده‌ڵێن: به‌خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه «نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه
لــــــــه دڵدا ئاته‌شى عيشقت بلێسه‌ى ميسلى ته‌ندوره
عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه
چرای زووڵمه‌تکه‌ده
که‌بێ لێوی له‌سه‌ر لێومبنێ،ڕۆحم له‌سه‌رلێوه
مه‌حوی
شەوكەسێ پرسی لەخۆ دەرخستی پەروانەشەو
وه‌رگێرانی مامۆستا ناسر حیسامی
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**