https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گرانبه‌هاترین كتێبی جیهان

12/Jan/11

(PNA) – به‌رگێك له‌ گرانبه‌هاترین كتێبی جیهان، كه‌ شاكاری جۆن جێمز ئادۆبونه‌ و سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له‌ژێر ناوی باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا چاپكراوه‌، كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مه‌زاد ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ به‌ 10 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت. به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی"رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"، ئه‌م كتێبه‌ كه‌ 435 وێنه‌ی له‌ئه‌ندازه‌ی راسته‌قینه‌ی باڵنده‌ی جۆراوجۆر له‌خۆگرتووه‌، وێنه‌كانی به‌ ده‌ست ره‌نگكراون. له‌ ئێستادا ته‌نیا 120 به‌رگی ئه‌م كتێبه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ماوه‌ كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ده‌بێت 107 به‌رگیان له‌ رێكخراوه‌كان و كتێبخانه‌كان بن. به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردییه‌ن،دوایین به‌رگی كامڵی ئه‌م كتێبه‌كه‌ ساڵی 2010 مه‌زادكراوه‌، به‌11 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ریكۆردی گرانبه‌هاترین كتێبه‌كانی جیهانی شكاند. ئه‌و به‌رگه‌ی كه‌ بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مه‌زاد بكرێت، ساڵی 1838 ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی، كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكایی كڕیبووی. سه‌نته‌ری مه‌زادی كریستی كه‌ به‌رپرسی مه‌زادی ئه‌م كتێبه‌ به‌نرخه‌یه‌، له‌ بروشوری مه‌زادی كاڵاكانیدا به‌های ئه‌م كتێبه‌ی له‌ نێوان 7 تا 10 ملیۆن دۆلار دیاریكردووه‌. هه‌ر بۆیه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایان پێیانوایه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م كتێبه‌ به‌ زیاتر له‌ 11 ملیۆن دۆلاربفرۆشرێت و رێكۆردی ئه‌و به‌رگه‌ی كتێبه‌كه‌ بشكێنێت كه‌ ساڵی 2010 به‌ 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. ئه‌م كتێبه‌ به‌نرخو پڕبه‌هایه‌ دووره‌ له‌وه‌یه‌كه‌ له‌ ژێر كارگه‌ریی قه‌یرانی ئابووریی به‌های دابه‌زێت. ئه‌م كتێبه‌ كه‌ له‌ ئه‌ندازه‌ی زۆر گه‌وره‌ به‌ پانی و درێژیی نزیك به‌مه‌ترێك و له‌ چوار به‌رگدا چاپكراوه‌، به‌رهه‌می كار و تێكۆشانی جۆن جێمز ئادۆبونه‌ له‌ ساڵانی 1827 تا 1838. جۆن جێمز بۆ دیتن و توێژینه‌وه‌ی باڵنده‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، له‌ زێدی خۆیفه‌ڕه‌نسا رۆیشت به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا. به‌بڕوای ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایان ئه‌م كتێبه‌ له‌ سه‌رده‌می خۆیدا باشترین و كامڵترین سه‌رچاوه‌ بووه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به‌ هۆی وێنه‌كان و ته‌واوكاریی ره‌نگكردنیان به‌ ده‌ست، ئه‌م كتێبه‌ شتێك زیاتره‌ له‌ كتێبێكی ئاسایی و له‌وانه‌شه‌ به‌های مادی و جوانیناسییه‌كه‌یه‌تیی كه‌ كردوویه‌تیی به‌ به‌رهه‌مێكی پڕبه‌های هونه‌ری تاوه‌كو كتێبێكی گیانه‌وه‌رناسیی. ئه‌ندازه‌ و كێشی ئه‌م كتێبه‌ ئه‌وه‌نده‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ر به‌رگێكی، یان هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی به‌لای كه‌م پێویستیی به‌ دوو كه‌سه‌. پیامنیر




Writing at: دوشنبه 03 بهمن 1390
Time:16:26 By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران