| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
ده لین له دو قوتبه ی زه وی دا شه ش مانگ شه وه و شه ش مانگ روژه خور نوستوه و هه ر له خه وه ئه ی من له کام ولاته ده ژیم که ساله های ساله شه وه؟
همکار جدید: دوست ورفیق عزیز آقای ریبوار فتح الهی را به بخش نویسندگان تبریک عرض می‌کنم امیدوارم بتوانند در ارتقاء آن سهمی داشته باشند. به خیر هاتی سه ر جاوان مالی خوتانه! یول فیلمی از یولماز گونای است که به عنوان یکی از فیلم سازان مطرح از او نامبرده می شود ایشان با درایت خاصی زندگی کسانی را به تصویر کشیده است که شاید خود نیز بخشی از ان باشد با دردها و ناراحتی های انها آشناست و صحنه ها و پیام های قوی و معنا داری را می توان در آن دید با این وجود از دیدگاه روان‌شناسی می توان انتقاد هایی هرچند کوچک را از این فیلم گرفت. ادامه مطلب
گۆرانی بێژی ناوداری كوردستان،هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك له شاری بۆكان (رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) له ساڵی ١٩٢١ هاتۆته دنیاوه.
حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌گه‌ر له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار بوو به‌ڵام هه‌ر له هه‌رزه‌كارییه‌وه توانی به ده‌نگه ناسكه‌كه‌ی خۆی ببێته ئاوازێ له گوێی هه‌موو كردێكدا بزره‌نگێته‌وه. حه‌سه‌ن زیره‌ك له ژیاندا ئازاری زۆری كێشا. ژیاننامه‌ی حه سه ن زیره ك: هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری کورد حه‌سه‌ن زیره‌ک له گه‌ڕه‌کی سه‌ر قه‌ڵا، هه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که قه‌ڵای سه‌ردار و مزگه‌وتی جامیعه‌و حه‌وزه‌گه‌وره‌ی بۆکانی لێ هه‌ڵکه‌وتووه، له رۆژی 29 / 11 / 1921 له دایک بووه.یازده ساڵان ده‌بێ که باوکی له‌ده‌ست ده‌دا و دایکیشی مێرد ده‌کاته‌وه. زیره‌ک و خوشک و براکانی ده‌که‌ونه ژیانێکی پڕ له سه‌خڵه‌تی جیا له یه‌ک. هونه‌رمه‌ندی شانۆکار برایم �?ه‌ڕشی سه‌باره‌ت به ژیانی حه‌سه‌نزیره‌کده‌نوسێ: پێناسه ی حه سه ن زیره‌ک به پێی ناسنامه ی ژماره 735 ی ئیداره ی سه بتی ئه حوالی شاری بۆکان،به مجۆره یه: ناو حه‌سه‌ن، شۆره تی زله "بۆکانی". ناوی باوك عه‌وڵازله بۆکانی . ناوی دایك: ئامین. رۆژی له‌دایکبوون: 29/11/1921. اوێنیله‌دایکبوون: شاری بۆکان. شوێنی وه‌رگرتنی ناسنامه: بۆکان، گه‌ڕه‌کی له‌دایکبوون: گه‌ڕه‌کی سه‌ر قه‌ڵا. خشته‌ی ژیانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک: له ته مه نی ژێر ده ساڵیدا له گه ڵ عه به چاوه ش و حه‌مه حسێن چاوه ش له شاییه‌کانی ناو شار و گونده کانی بۆکان گۆرانی چریوه . له حه وت و هه شت ساڵیدا شاگرد مسگه‌ری و قاوه‌چییه‌تی ده‌کاو هه روها له به ر گاڕانی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی بۆکان بووه . حه‌سه‌ن زیره‌ک 11 ساڵان ده‌بێ که باوکی له‌ده‌ست ده‌دا و دایکی شوو ده‌کاته‌وه. له‌و ساڵه‌وه هه‌تیو ده‌مێنێته‌وه و بۆ بژی‌و ده‌ست ده‌کا به قاوه‌چێتی و چاوساخی و شۆ�?یری و گزیری ئاغاوات و ..... ساڵی 1953 بۆ یه‌که‌م جار ده‌نگی له رادیۆی کوردی به‌غدا بیستراوه. 14 ی گه‌لاوێژی 1958 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ مێدیای زه‌ندی زه‌ماوه‌ندی کردووه. له ساڵانی 1960 – 1961 له شاری سلێمانی له تیپی شانۆی هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌گه‌ڵ سێوه‌خان و ره‌شۆڵ عه‌بدوڵڵا له شانۆنامه‌کانی (بوکی ژێر ده‌واری ره‌ش، خه‌سوو یان ئه‌ژدیها ، ته‌ڕپیر) به‌شداری کردووه. له نێوان ساڵانی 1967 – 1968 له شاری سه‌قز هۆتێلی سێ ئه‌ستێره‌ی هه‌بووه که بۆخۆی له‌وێ گۆرانی گوتووه. ساڵی 1971 نه‌خۆشی هێرشی بۆ دێنێ و شێرپه‌نجه‌ی جه‌رگ له عه‌ردی ده‌دا و دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له جێگادا که‌وتن له رۆژی 26/6/ 1972 له شاری بۆکان ماڵئاوایی له زێد و نێشتمانه‌که‌ی ده‌کا و له سه‌ر وه‌سێتی خۆی له داوێنی کێوی ناڵه‌شکێنه که ده‌ڕوانێته بۆکان ئه‌سپارده‌ی دایکی نیشتمان ده‌کری
( دڵی باوک بەخششێکی جوانی خوای گەورەیە ) بریفۆ ( ئامۆژگاری باوک دەرمانێکی شیرینە ، سودەکەی تاڵیەکەی تێدەپەڕێنێت ) دیمۆ فیلویس
ئه‌گه‌ر یه‌کێکت خۆش‌ویست، نیشانی بده،باشتره له‌وه‌ی که پێی بلێیت.
![]() تۆفیق مەحموود ھەمزە ناسراو بە پیرەمێرد و حاجی تۆفیق بەگ (١٨٦٧- ١٩٥٠) شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لە سلێمانی لەدایکدەبێ و لە لاوی‌دا زانستی ئایینی دەخوێنێت. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە ١٨٩٨دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت و لە حکومەتی عوسمانی‌دا لە چەند پۆستی ئیداری و سیاسی‌دا دادەمەزرێ. لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥ و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی ھەر لەوێ خەریکی کاری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی دەبێ. پیرەمێرد بەرھەمی ئەدەبیی زۆری ھەیە و زۆر خزمەتی ڕۆژنامەگەریی کوردی کردوە.
ئه‌وی به هێزی قۆڵی ئه‌نازێ
زوو په‌كی ئه‌خا سه‌ختی هه‌ورازێ ئه‌وی كه به بێ شایی هه‌ڵپه‌ڕێ وه‌ك ئاشی بێ دان بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێ ![]() بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی یا ناسراو به بابا تایه‌ری عوریانی ، هونه‌رێكی به‌رز و هه‌ره گه‌وره‌ی كلاسیزمی كورده ئه‌م هۆنه‌ره مه‌زنه‌مان زۆر لایه‌نی ژیانی به نادیاری و شاردراوه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ندی لێزانراوه كه خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان بووه ، كه شارێكی سه‌ر به ناوچه‌ی لوڕستانه ، چوار خشته‌كیه‌كانی به زاراوه‌ی لوڕی وتوه پیاوێكی سۆفی و خواناس بووه له خه‌ڵك دور كه‌وتۆته‌وه و گۆشه‌گیری لا په‌سه‌ند بووه ، به‌ڵكه بگات به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ر له‌هه‌مه‌دان كۆچی دووایی كردوه‌و گۆڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر گردێكه كه كه‌وتۆته باكوری ڕۆژ ئاوای هه‌مه‌دان ئێستا ئارامگه‌یه‌كی جوانیان به‌سه‌ره‌وه درووست كردووه ( له وێنه‌كانی په‌یجه‌كه‌مان ئه‌لبوومێكمان بۆ وێنه‌ی مه‌زارگه‌كه‌ی درووست كردووه ) له‌باره‌ی ژیانیه‌وه گه‌لێك كه‌س لێی دواون و هه‌ریه‌كه به‌پێی سه‌لیقه‌و بۆ چوونی خۆی شتی نووسیوه به‌ڵام ژیانی بابه تایه‌ر وه‌ك و ژیانی شاعیره گه‌وره‌كانی تر به دوور نه‌بووه له ده‌ست تێوه‌ردانی مێژوناسانی ئه‌ده‌ب و ئه‌وانه‌ی سه‌رسا م و پابه‌ند بوون به‌بیروو به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی . له ئه‌نجامدا وا ده‌ركه‌وتووه كه‌ساڵی له دایك بوونی پێش نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی نه‌بووه بابا تاهیر له یه‌كێك له چوارینه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ساڵی له دایك بوونی كردووه كه به پێی لێكدانه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌بجه‌دی كه‌ساڵی له دایك بوونی ده‌كاته (326) كۆچی به‌رامبه‌ر به (938) زایینی وه سالی مردنی به (401) كۆچی به‌رامبه‌ر به (1010) زایینی دانراوه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ دروستی ساڵی مردنی له‌به‌ر ده‌ست نیه
پایز! پایز! بووکی پرچ زه‌رد |
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**