| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
![]() بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی یا ناسراو به بابا تایه‌ری عوریانی ، هونه‌رێكی به‌رز و هه‌ره گه‌وره‌ی كلاسیزمی كورده ئه‌م هۆنه‌ره مه‌زنه‌مان زۆر لایه‌نی ژیانی به نادیاری و شاردراوه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ندی لێزانراوه كه خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان بووه ، كه شارێكی سه‌ر به ناوچه‌ی لوڕستانه ، چوار خشته‌كیه‌كانی به زاراوه‌ی لوڕی وتوه پیاوێكی سۆفی و خواناس بووه له خه‌ڵك دور كه‌وتۆته‌وه و گۆشه‌گیری لا په‌سه‌ند بووه ، به‌ڵكه بگات به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ر له‌هه‌مه‌دان كۆچی دووایی كردوه‌و گۆڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر گردێكه كه كه‌وتۆته باكوری ڕۆژ ئاوای هه‌مه‌دان ئێستا ئارامگه‌یه‌كی جوانیان به‌سه‌ره‌وه درووست كردووه ( له وێنه‌كانی په‌یجه‌كه‌مان ئه‌لبوومێكمان بۆ وێنه‌ی مه‌زارگه‌كه‌ی درووست كردووه ) له‌باره‌ی ژیانیه‌وه گه‌لێك كه‌س لێی دواون و هه‌ریه‌كه به‌پێی سه‌لیقه‌و بۆ چوونی خۆی شتی نووسیوه به‌ڵام ژیانی بابه تایه‌ر وه‌ك و ژیانی شاعیره گه‌وره‌كانی تر به دوور نه‌بووه له ده‌ست تێوه‌ردانی مێژوناسانی ئه‌ده‌ب و ئه‌وانه‌ی سه‌رسا م و پابه‌ند بوون به‌بیروو به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی . له ئه‌نجامدا وا ده‌ركه‌وتووه كه‌ساڵی له دایك بوونی پێش نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی نه‌بووه بابا تاهیر له یه‌كێك له چوارینه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ساڵی له دایك بوونی كردووه كه به پێی لێكدانه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌بجه‌دی كه‌ساڵی له دایك بوونی ده‌كاته (326) كۆچی به‌رامبه‌ر به (938) زایینی وه سالی مردنی به (401) كۆچی به‌رامبه‌ر به (1010) زایینی دانراوه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ دروستی ساڵی مردنی له‌به‌ر ده‌ست نیه
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**