| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
به‌همه‌ن قوبادی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانیفیستیڤاڵی فیلمی ئه‌بوزه‌بییه ئه‌بوزه‌بی 14 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر (PNA) ـ به به‌شداری سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئافاقی نوێ"، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سینه‌ماكاری به‌ئه‌زموونی كورد به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئافاقی نوێ"، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له ته‌نیشت ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ له‌وانه: پاوڵ بابودجیان، مه‌روان حه‌مید، خاتوو ئێمینار جاكیر و خاتوو ئێمی مۆلین، 12 فیلمی سینه‌مایی پێشبڕكێی "ئافاقی نوێ" له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، هێندستان، میسر، رۆمانیا، مه‌غریب، ئیمارات، سوید، به‌رازیل، ئیسپانیا، لوبنان، بوڵغاریاو نه‌رویژ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. قوبادی به هۆی سه‌رقاڵی به نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماییه‌وه نه‌یتوانی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵدا ئاماده‌بێت و بڕیاروایه له رۆژی 16ی ته‌شرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر له شوێنی فیستیڤاڵ ئاماده‌بێت و له‌به‌رچاوی كامێراكانی كه‌ناله جۆراوجۆره‌كانی جیهان و وێنه‌گرانی ئاماده‌بوو له فیستیڤاڵ، پێ بنێته سه‌ر مافووره‌ی سووری فیستیڤاڵه‌وه. به به‌شداری كه‌سایه‌تییه به‌رچاوه‌كانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئیمارات، عسیا سه‌یف ئه‌لمه‌زرووعی به‌رپرسی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵ، پیتێر ئێسكارلیت به‌رپرسی كارگێڕی فیستیڤاڵ، ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی ئیمارات و وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "به‌ڕێز له‌زهه‌ر" له ده‌رهێنانی فیلیپ فالاردو، نوێنه‌ری سینه‌مای كه‌نه‌دا له ئۆسكاری 2011، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له شوێنی به‌شكۆ و سه‌رئاوه‌ڵای "فێرمۆنت باب ئه‌لبه‌حر"ی شاری ئه‌بوزه‌بی له ئیماراتی ئه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كرایه‌وه. له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، كاتژمێر 6ی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌ممه 13ی ته‌شرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر 2011، به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له‌به‌رچاوی كامێراكانی كه‌ناله جۆراوجۆره‌كانی جیهان و وێنه‌گرانی ئاماده‌بوو، چوونه سه‌ر مافووره‌ی سووری فیستیڤاڵ و له درێژه‌دا ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی ئیمارات، وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا پێیان نا سه‌ر مافووره‌ی سووری ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه. له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌ره‌تا محه‌مه‌د خه‌له‌ف ئه‌لمه‌زرووعی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رهه‌نگ و میراتی ئه‌بووزه‌بی به‌خێرهاتنی له مێوانانی به‌رشداربوو له فیستیڤاڵ كرد و له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به گرینگی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵه هاته ئاخاوتن. له به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی عسیا سه‌یف ئه‌لمه‌زرووعی و پیتێر ئێسكارلیت هه‌ر كام وتارێكیان پێشكه‌ش كرد، له به‌شی كۆتاییدا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا كاتژمێر 9ی شه‌و فیلمی سینه‌مایی "به‌ڕێز له‌زهه‌ر" له ده‌رهێنانی فیلیپ فالاردو، له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵا و تازه سازكراوی "فێرمۆنت باب ئه‌لبه‌حر"ی نمایشكرا. پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی "پێشبڕكێی سه‌ره‌كی"، به‌شی "ئاسۆی نوێ"، به‌شی "پێشبڕكێی فیلمه بڵنده دیكۆمێنتییه‌كان"، به‌شی "ویترینی فیستیڤاڵ"، به‌شی "پێشبڕكێی كورته فیلمه چیرۆكی و دیكێمێنتارییه‌كان"، به‌شی "جیهانی ئێمه"، به‌شی "پێشبڕكێی ئیمارات"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" و هه‌روه‌ها "به‌شی خوێندكاری" له رۆژانی 13 تا 22ی ته‌شرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2011 له هۆڵی "فێرمۆنت باب ئه‌لبه‌حر"، هۆڵه‌كانی ئه‌بوزه‌بیی شانۆیی و له هۆڵه‌كانی ناوه‌ندی سینه‌مایی "مۆرینا ماڵ" به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م فیستیڤاڵه‌دا 179 فیلم له سینه‌ماكارانی 42 وڵاتی جیهان نمایش ده‌كرێن، له‌وانه: ئیمارات، ئێران، جه‌زائیر، ئه‌رژه‌نتین، ئوستڕاڵیا، به‌لژیكا، بۆسنیا، به‌رازیل، بوڵگاریا، كه‌نه‌دا، چین، میسر، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، هێندستان، ئیتاڵیا، لوبنان، مه‌كسیك، مه‌غریب، ئیسله‌ندا، نه‌رویژ، رۆمانیا، رووسیا، ئه‌فریقیای باشوور، ئیسپانیا، سوید، سوریا، تونس، توركیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین وڵاتی دیكه. له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بییه‌وه خه‌ڵاتی 100 هه‌زار دولاری بۆ باشترین فیلمی به‌شی "كێبڕكێی سه‌ره‌كی"، خه‌ڵاتی 50 هه‌زار دولاری بۆ فیلمی دووه‌می ئه‌م به‌شه، خه‌ڵاتی 20 هه‌زار دولاری بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و ئه‌كته‌ری ئافره‌تی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ دیاری كراوه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی نه‌قدی دیكه‌ش بۆ به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌ستنیشان كراوه.
محموله یک میلیون دلاری 'شراب شیراز' به آ‌مریکا نرسید هه‌ولیر(اربیل)24/ژوئیه(PNA) - یک محموله شراب شیراز به ارزش یک میلیون و ۷۰ هزار دلار در یک حادثه در استرالیا منهدم شده است. به گزارش بی بی سی این محموله شامل ۴۶۲ صندوق از یک نوع شراب گران قیمت بود که در حال بارگیری برای صادرات به آ‌مریکا بود که به خاطر اشتباه راننده لیفتراک دچار سانحه شد. ارزش هر بطری از شراب قرمز این محموله ۱۹۹ دلار اعلام شده است. اسپارکی مارکی، مدیر شراب سازی مک لارن ویل گفته است از دیدن صحنه صندوق های در هم شکسته شراب شیراز، دل آزرده شده است. آقای مارکی گفت: "هنگامی که در کانتینر را باز کردند مانند صحنه قتل بود." او افزود: "ولی بوی آن خارق العاده بود." به گفته آقای مارکی، محموله نابود شده معادل یک سوم از تولید شراب سازی او در سال است. آقای مارکی گفت: "این یک ضرر بزرگ است. در حال جستجو در همه ۴۶۲ صندوق آسیب دیده هستیم تا ببینیم چند بطری سالم پیدا می کنیم." محموله صادراتی شراب های آقای مارکی بیمه شده بود. شراب شیراز نوعی شراب قرمز است که از انگوری به همین نام در استرالیا تولید می شود.
کشف یک غار باستانی در استان دهوک PNA- یک غار باستانی هنگام اجرای پروژه‌های برق رسانی در منطقه‌ی آکری از توابع استان دهوک کشف شد. به گزارش خبرنگار خبرگزاری پیامنیر، هنگام حفاری برای اجرای پروژه‌های برق رسانی در مسیر جاده‌ی اصلی شهر آکری، غاری باستانی کشف شد. "عمر حسین شریف"، مدیر اداره‌ی میراث فرهنگی آکری در این ارتباط به خبرنگار پیامنیر گفت: یک تیم تحقیقاتی از اداره‌ی میراث فرهنگی پس از دریافت خبر کشف این غار باستانی از این محل دیدار نموده‌اند. وی افزود: پس از بررسی‌های اولیه نشانه‌هایی از زندگی انسان در زمان‌های قدیم، نوشته، چندین آثار باستانی از جمله یک کوزه‌ی منقش در آن‌جا یافت شد. مدیر اداره‌ی میراث فرهنگی آکری همچنین گفت: تحقیقات جدی در این مورد برای ارائه‌ی جزئیات بیش‌تر انجام خواهد شد.
![]() پاییزه، دار‌و ده‌وه‌ن بێ به‌رگه
دڵ په‌شۆكاوی خه‌یاڵی مه‌رگه ... هه‌ر گه‌ڵایێ كه له دارێ ده‌وه‌رێ نووسراوێكه به ناخۆش خه‌وه‌رێ تاو هه‌ناوی نییه وا مات و په‌شێو له‌شی زاماری ده‌كێشێته نشێو ڕۆژپه‌ڕه، سارده كزه‌ی بای زریان كاته بۆ ژینی له‌ده‌سچوو، گریان دڵی پڕ بوو له په‌ژاره و له دڵۆ ژینی خۆی هاته‌وه بیر پیره‌هه‌ڵۆ به قسه خۆشه مه‌ترسیی مردن تاڵه ئه‌و هه‌ستی به مردن كردن كاتی كۆچكردنه، وه‌ختی سه‌فه‌ره داخه‌كه‌م، سه‌ختیی نه‌مانم له‌به‌ره هه‌ر بینا هات ئه‌جه‌ل و من مردم با له شیوێ په‌ڕ و باڵی بردم تۆ بڵێی پاشی نه‌مان ژینێ بێ؟ بۆ له‌شی سارده‌وه‌بوو تینێ بێ؟ تۆ بڵێی ئه‌و خه‌وه هه‌ستانی بێ؟ یانه ئه‌و قافڵه وه‌ستانی بێ؟ مه‌رگه دێ و دوا به هه‌موو شت دێنێ هه‌موو ئاواتێ له دڵ ده‌ستێنێ پاشه‌رۆكێكی بكه‌م له‌م باخه تاكوو باڵ و په‌ڕی من په‌رداخه هه‌ر بڕۆم نابه‌ڵه‌د و بێ سه‌ر و شوێن دیار نییه خێڵی هه‌ڵۆیان له كوێن شاره‌زای ڕێگه‌یی مردن كێیه؟ چییه ئه‌و مه‌نزڵه، كوێنه‌ی جێیه؟ نابمه ڕێبواری كه‌لی هات و نه‌هات چاره‌كه‌م به‌شكوو ئه‌وا هات و نه‌هات خۆی به خۆی گوت كه ده‌چم بۆلای قه‌ل كه‌یخودای پیر و به بیری گه‌لی مه‌ل هه‌ڵفڕی ڕاوكه‌ری زاڵی كه‌ژ و كێ‌و له چیای به‌رزه‌وه ڕووی كرده نشێو كه‌وته ئه‌و ده‌شته له ترسا ته‌ق و ڕه‌و ده‌رپه‌ڕی كوڕكوڕ و كڕ مایه‌وه كه‌و هاته لای قه‌ل به كزی و بێ وازی قه‌ل گوتی: مامه هه‌ڵۆ، ناسازی؟ گوتی قاڵاوه ڕه‌شه‌ی پسپۆرم! پیرم و پێیه له لێوی گۆڕم باخی ژینم به خه‌زان ژاكاوه كاتی مه‌رگه و ئه‌جه‌لیش ناكاوه پێم بڵێ، چۆنه كه تۆ هه‌ر لاوی؟! زۆر به ساڵ پیری، به‌ڵام چا ماوی! هێزی ئه‌ژنۆم نییه، باڵ بێ هێزه هه‌موو گیاندارێ ژیانپارێزه قه‌ل گوتی: باشه كه گوێ ڕادێری په‌ندی من پاكی به دڵ بسپێری! ئه‌و ده‌مه‌ی بابی به‌هه‌شتیی من مرد دوور له تۆ، ده‌رد و به‌ڵای ئێوه‌ی برد پێی گوتم ڕۆڵه هه‌وای ڕاز و نزار هه‌یه‌تی ده‌رد و نه‌خۆشیی به هه‌زار دیق و زه‌ردوویی و ئاهۆ و وه‌رهه‌م به گژه‌ی بای به‌قه‌وه‌ت دێن به‌رهه‌م گۆشتی كه‌و چه‌نده كه تامداره به ناو هه‌نگ و هاڵاوێ ده‌هه‌نوێته هه‌ناو تا وزه‌ی بیر و خه‌یاڵ سه‌رده‌كه‌وی كه له گوڕ كه‌وتی وه‌ها وه‌رده‌كه‌وی په‌ین و پاڵێ كه له پاڵی دێێه مه‌نزڵی نۆكه‌ری خۆتی لێیه كه‌ره‌تۆپیو و كه‌لاكی گوێلـک هه‌ڵمی دڵڕوونكه‌ره‌وه‌ی سه‌ر گوێلـک پێكه‌وه چینه بكه‌ین له‌و په‌ینه بۆی سه‌نێر مه‌ڵحه‌می بیر و زه‌ینه ورد به‌وه، چه‌نده به مانا قووڵه! مه‌سه‌له و گفتی قه‌لی ماقووڵه بیكه سه‌رمه‌شقی ژیان ئه‌و ئیشه هه‌ر له‌سه‌ر داری نه‌وی هه‌ڵنیشه! <> <> <> <> هاته‌وه بیری هه‌ڵۆ ڕابردووی پاكی بووژانه‌وه یادی مردووی گوڵ كرا ڕایه‌خ و پایه‌ندازم چه‌نده ئاژوا له‌شی كێ‌و ئاوازم چه‌نده ڕوانیمه زه‌وی له‌و بانه كێ‌و و ده‌شت له‌و سه‌ره‌وه چه‌ن جوانه چه‌ن چكۆڵه‌ن په‌له‌وه‌ر له‌و به‌رزه ئاخ كه چه‌ن خوێڕیگره ئه‌م عه‌رزه چه‌نده ڕاوی كه‌و و كه‌وباڕم كرد دوژمنی تاقمی شمقاڕم كرد كۆڵكه‌زێڕینه وه‌كوو تاقی زه‌فه‌ر ئاسمان بۆ منی به‌ست كاتی سه‌فه‌ر حه‌وته‌وانان بوو میداڵی شه‌ڕی من چه‌نده شۆراوه به خوێن شاپه‌ڕی من ئێسته بۆ وا ڕه‌به‌ن و داماوم من هه‌ڵۆ، چاو له ده‌می قاڵاوم ساكه ئه‌و كاره وه‌ها ساكاره مه‌رگه میوانی گه‌دا و خونكاره هه‌وری ئاسمان بێ خه‌ڵاتم باشه یا له‌شم خاشه بكێشن واشه كوتی وا ژینی درێژ پێشكه‌شی خۆت گۆشتی منداره‌وه‌بوو هه‌ر به‌شی خۆت ژینی كورت و به هه‌ڵۆیی مردن نه‌ک په‌نا بۆ قه‌لی ڕووڕه‌ش بردن لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی چۆن بژی شه‌رته، نه‌وه‌ک چه‌نده بژی.
واژه ؛هه لپه رکی ؛از کلمه هه لپر به معنی جنبش و تکان و در اصل به معنی حمله کردن است که نمادی ازحرکات جنگي است ... ادامه مطلب |
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**