| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من سەودازەدە و بێ سەر و سامانە دڵی من سەرگەشتە ئەسوڕێتەوە، بێ لانە دڵی من ... هەر ساتێک بە دەردێکەوە ناڵانە دڵی من هەرچەندە بە دویا ئەگەڕێم شار و وڵاتان دەشت و کەژ و سەحرا و چۆڵ و بیابان شێتانە ئەبێ ڕووی لە چ لا کردبێ یاران وەک بولبولەکەی وێڵی گوڵستانە بەهاران ئاخۆ لە چ لا غەزەل خوانە دڵی من یا دەربەدەی کوچی شارانە دڵی من سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت نەمچێشتبوو تاڵی مەیی و میخانەی چاوت نەیدیبوو دەست و پێی دڵەکەم حەلقەی داوت ئازاد بوو لە پێچ و خەمی ئەگریجەی خاوت وا ئێستا لە تاو ئاگری هیجرانی تاوت فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من شێخ نوری شێخ صاڵح
ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە ئەو بارانە پەستم دەکا کە ڕەشەبای لەگەڵدا بێ پەست دەبم بەو گوڵە گەنمەی لەگەڵ ژەنگا پەنجەیان تێک ھەڵکێشابێ ! ئەی بارانی ساڵی نەھات : ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە! بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە. ئەی گوڵە گەنمی زێڕ کەفتم : ئەگەر ھاتی بێ ژەنگ وەرە ھەر وەک لەناو دڵما تەنیای سەرینەکەم بۆ دوو کەسە، دوو کورسی تامەزرۆم ھەیە، دوو پاڵەشم ھەیە بۆ چای عەبدوڵا پەشێو
فوستانی ره‌شی نازکی چین چینی له‌به‌ردا
وه‌ک هه‌وری سیا بێ، به‌سه‌ری قورسی قه‌مه‌ردا قوربانی نیگاهی غه‌زه‌بت ڕۆح و دڵی من یه‌ک له‌حزه، دوو سه‌د تیر و ڕمت، چۆن له‌جگه‌ر دا؟! مادام که به شمشێری برۆت له‌ت له‌ته جه‌رگم لازم نییه ئه‌و خه‌نجه‌ره، کردووته به به‌ردا دوو دیده‌یی مه‌خمووری نیگارم به شه‌باهه‌ت وه‌ک ئاهوو وه‌هایه، که له‌خه‌و بێ له‌سه‌حه‌ردا ده‌ستێ که به داوێنی ئه‌تۆ، ده‌ستێ به دڵ بم چی بکه‌م، که نییه ده‌ستێ، بکه‌م خاکێ به‌سه‌ردا قوربان، وه‌کو خاکی به‌ری پێت که‌وتووه دایم ئه‌حمه‌د، که مه‌گه‌ر دولبه‌ر، خۆی بێ له گوزه‌ردا 1896- 1935 ، هه‌ڵه‌بجه ئه‌حمد به‌گی جاف
تیرێژ که به ڕۆژ و پێل به ده‌ریا دریا له‌و ڕۆژه‌وه گوڵ پێکه‌نی، بولبول گریا خوا نووسی له چاره‌ی ڕه‌شی ئێمه‌ش به‌شمان ژینێکی هه‌ژاری پڕ له خۆزیا و بریا بیستوومه به‌هه‌شتێ هه‌یه حۆری تێدا ڕووباری شه‌ڕابی پاکی ده‌ڕوا پێدا من لێره مه‌ی و یارێ په‌یاکه‌م چ ده‌بێ؟ ده‌سکه‌وته‌که هه‌ر یه‌کن به هه‌ر دووک ڕێدا گریا گولێ بۆ گوڵاو سه‌ر ئاگر نریا ئه‌م بۆن و به‌رامه‌یه‌م نه‌بووبا بریا نرخی هونه‌ر و جوانی یه ده‌یبا گه‌ردوون کێ پێکه‌نی جارێکی، هه‌زار جار گریا بێهووده‌یه بیر و خه‌م، دڵت خۆش که برا پرسیار نه‌کرا، به‌شت درا هه‌رچی درا تۆ هێشته نه‌هاتوویه جیهان ڕۆژی به‌رێ ئه‌و ڕۆژه ده‌بوو بچیته ده‌ر، دیاری کرا به‌س هه‌ڵ بخولێ به ده‌وری پیس و پاکا تا که‌نگێ به شوین هه‌موو خراپ و چاکا گه‌ر زه‌مزه‌می، یان دای بنێ ئاوی ژیانی ناچاری ده‌بێ ڕۆچی به سینه‌ی خاکا مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تا وێستا ته‌وڕات و زه‌بوور، تا ده‌گه‌یه ئاوێستا زۆر که‌س له ژیان دواوه زانایانه بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوێستا ![]() شاری بۆکان شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە. بە پێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان 2541.306 کیلومەتری چوارگۆشەیە و لە باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئێران ھەڵکەوتووە. ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکورەوە لە گەڵ میاندواو، لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ سایین قەڵا، لە باشورەوە لەگەڵ سەقز و له باشووری رۆژئاواوه له‌گه‌ڵ سەردەشت، لە رۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە.
یەکەم سەرژمێری کە لە ساڵی ١٢٦٩ ی کۆچی مانگی ئەنجام دراوە رێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان ١٠٠ کەس بووەو لە سەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو ١٠٠ بنەماڵە لە بۆکان نیشتەجێ بوون. دوایین سەرژمێریش کە ساڵی 2006 لە لایەن دایرەی ئاماری زێرانەوە بڵاو بۆتەوە رێژەی دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە ١٥٩٠٠٠ کەس و دوای کرماشان، ورمێ و سنە بە پێی ژمارەی دانیشتوانی شار، لە قەرەباڵغترین شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانە؛ ئەمەش بە ھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لە سەر شاڕێی سەرەکی باکور و باشووری رۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارە بەخشیوە و بۆتە‌ھۆی کۆچی زۆر لە گوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە. قەزای ناوەندیی بۆکان لە چوار ناحییە پێکھاتووە و بریتین لە ئاختاچی و ئێلی تەیمور و گەورک و فەیزووڵابەگی. خەڵکی بۆکان بە زمانی کوردی و زاراوەی موکری یان موکریانی دەپەیڤن. بەم زاراوەیە ئەدەبیاتێکی فراوان نوسراوە . دانیشتووانی بۆکان لە سەداسەد ھەموو کوردن و ئایینی زۆربەیان ئیسلام و ئایین زای سوننەی شافعی یە کە لە با‌ب و باپیرانیانەوە وەک میرات پێیان گەیشتووە. شاری بوکان ئیستا دوای شاری کرمانشاە و سنە لە روژھە لاتی کوردستان سیھەم شاری گەورە و پر حەشیمەی کوردنشینە لە ئیران . ئه‌م وتاره له ویکی پێدیاوه وه‌رگیراوه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه ببینه: http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%86%DA%A9%D8%A7%D9%86
به غه‌مزه چاوی مه‌خمووری سیاهی مه‌ستی مه‌ی كردم |
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**