https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather


شاری بۆکان شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە. بە پێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان 2541.306 کیلومەتری چوارگۆشەیە و لە باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئێران ھەڵکەوتووە. ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکورەوە لە گەڵ میاندواو، لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ سایین قەڵا، لە باشورەوە لەگەڵ سەقز و له‌ باشووری رۆژئاواوه‌ له‌گه‌ڵ سەردەشت، لە رۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە.

یەکەم سەرژمێری کە لە ساڵی ١٢٦٩ ی کۆچی مانگی ئەنجام دراوە‌ رێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان ١٠٠ کەس بووەو‌ لە سەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو‌ ١٠٠ بنەماڵە لە بۆکان نیشتەجێ بوون. دوایین سەرژمێریش کە ساڵی 2006 لە لایەن دایرەی ئاماری زێرانەوە بڵاو بۆتەوە رێژەی دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە ١٥٩٠٠٠ کەس و دوای کرماشان، ورمێ و سنە بە پێی ژمارەی دانیشتوانی شار، لە قەرەباڵغترین شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانە؛ ئەمەش بە ھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لە سەر شاڕێی سەرەکی باکور و باشووری رۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارە بەخشیوە و بۆتە‌ھۆی کۆچی زۆر لە گوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە.

قەزای ناوەندیی بۆکان‌ لە چوار ناحییە پێکھاتووە و بریتین لە ئاختاچی و ئێلی تەیمور و گەورک و فەیزووڵابەگی. خەڵکی بۆکان بە زمانی کوردی و زاراوەی موکری یان موکریانی‌ دەپەیڤن. بەم زاراوەیە ئەدەبیاتێکی فراوان نوسراوە . دانیشتووانی بۆکان لە سەداسەد ھەموو کوردن و ئایینی زۆربەیان ئیسلام و ئایین زای سوننەی شافعی یە کە لە با‌ب و باپیرانیانەوە وەک میرات پێیان گەیشتووە. شاری بوکان ئیستا دوای شاری کرمانشاە و سنە لە روژھە لاتی کوردستان سیھەم شاری گەورە و پر حەشیمەی کوردنشینە لە ئیران .

ئه‌م وتاره له ویکی پێدیاوه‌ وه‌رگیراوه‌. بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ ببینه‌:

http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%86%DA%A9%D8%A7%D9%86



Writing at: شنبه 01 بهمن 1390
Time:14:50 By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران