ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
پایز! پایز! بووکی پرچ زه‌رد من مات، تۆ زیز، هه‌ردوو هاوده‌رد من فرمێسکم، تۆ بارانت من هه‌ناسه‌م، تۆ بای ساردت ... من خه‌م، تۆ هه‌وری گریانت، دوایی نایه، دادم، دادت هه‌رگیز، هه‌رگیز، پایز! پایز! پایز! پایز! شان و مل رووت من مات، تۆ زیز، هه‌ردووکمان جووت هه‌رچه‌ند گوڵ سیس ئه‌بێ بگرین ئاڵتونی دار ئه‌ڕژێ بگرین پۆلی باڵدار ئه‌فڕێ بگرین بگرین،،،بگرین، چاومان نه‌سڕین هه‌رگیز، هه‌رگیز، پایز! پایز! گۆران
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**