| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ
هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵ دە، بەس بگری
محەممە‌د و ئەسرا زۆرترین ناو لەنێو منداڵانی مەهابادی سەرۆکی ئیدارەی سەبتی ئەحوالی مەهاباد وتی : ناوەکانی محەممە‌د لەنێوکوڕان و ئەسرا لەنێو کچان، زۆرترین ناو لەنێو منداڵانی ئەو شارە بووە. یووسف میکاییلی ، لە وتووێژ لەگەڵ کورد پرێس، وتیشی: لەسەرجەم یەک هەزار و شەشسەدوچل منداڵی کوڕێک کە ئەمساڵ لەدایک بوونە "محەممە‌د"زۆرترین ناوی بە خۆی تەرخان داوە. ئەو هەروەها وتیشی: لەنێو کچانیش دا لەسەرجەم هەزار و شەشسەد و یازدە کچکە لە دایک بوونە لەم شارە " ئەسرا" زۆرترین ناو بووە. ئەو وتیشی: لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لەنێو کوڕان دا ناوی " محەممە‌د"،"عەلی"،"ئەمیرحسێن" زۆرترین ژومارە و لەنێوکچانیش دا ناوگەلێکی وەک" فاتمە"،"زەهرا"و"ستایش" زۆرترین ناوگەلێک بوونە کە دانراون.
كۆرِێكی رێزلێنان بۆ (عوسمان هه‌ورامی) ساز ده‌كرێت
12/Jan/03 (PNA)- كۆرِێكی رێزلێنان بۆ گۆرانیبێژی ناسراو (عوسمان هه‌ورامی) له شاری مه‌ریوان سازده‌كرێت. ئه‌م چالاكییه له 8 ئادار/ مارس 2012، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین (مه‌ریوان) بۆ پاراستنی چاندی ناوچه و شیكاری زانستیانه‌ی موزیكی هه‌ورامی ساز ده‌كرێت. رێكخه‌رانی ئه‌م چالاكییه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر كه‌وتووه، تێیدا داوا له هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران،توێژه‌ران كراوه، وتاره‌كانیان بۆ نووسینگه‌ی ئه‌و كۆرِه رێزلێنانه‌بنێرن كه له شێوه‌ی كۆنگره‌یه‌ك به‌رِێوه ده‌چێت. ئه‌م ته‌وه‌رانه‌یش بۆ كۆنگره‌كه دیاری كراون: "شیكاریی و لێكدانه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی مامۆستا (عوسمان) هه‌ورامی)"،"ره‌وتی مێژوویی گۆرانیبێژیی موزیكی هه‌ورامی"، "هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و ته‌كنیكه‌كانی موزیكی هه‌ورامی له‌گه‌ڵ موزیكی ئێرانی و موزیكی كلاسیكی رۆژئاوا"، "لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسیانه و مرۆڤناسیانه‌ی موزیكی هه‌ورامی" و "خه‌سارناسیی گۆرانی و موزیكی هه‌ورامی". وتاره‌كان ده‌بێت به زمانی كوردی‌یان فارسی بێت و له رێگه‌ی ئیمه‌یلی كۆنگره hemayesh@vejin.org یان نووسینگه‌ی كۆنگره به ده‌ست رێكخه‌رانی كۆنگره ده‌گات. (عوسمان هه‌ورامی) یه‌كێك له گۆرانیبێژه میللییه ناسراو دیاره‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامانه. پیامنیر
دیوانی شاعیرانی عێراقی بۆ جاری دووه‌م له ئێران چاپ ده‌كرێت
12/Jan/04 (PNA) ـ دیوانی شیعری "پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م" به‌رهه‌می شاعیرانی عێراقی، بۆ جاری دووه‌م له ئێران چاپ ده‌كرێت. له رۆژانی داهاتوودا دیوانی شیعری"باقیمانده وتنم" واته "پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م" كه هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له به‌رهه‌مه‌كانی شاعیرانی هاوچه‌رخی عێراقی و سه‌باره‌ت به ره‌نج و ئازار و مه‌ینه‌ته‌كانی خه‌ڵكی عێراقه له سه‌رده‌می حكومرِانی سه‌دام حوسن و جه‌نگه‌كان و ئه‌و شڵه‌ژان و ئاواره‌یی و سه‌رلێشێواوییه كه ئه‌و وڵاته له‌و ساڵانه‌ی دواییدا پێیدا تێپه‌ڕیوه، بۆ جاری دووه‌م له ئێران چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه. سه‌رجه‌می شیعره‌كانی ئه‌و دیوانی شیعره بریتین له به‌رهه‌مه‌كانی گروپێك له شاعیرانی هاوچه‌رخی عێراقی كه له لایه‌ن خاتوو فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده (موسته‌فه‌وی) هه‌ڵبژێردراوه له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ق له لایه‌ن محه‌مه‌د سادق و چه‌ندین كه‌سی دیكه ئه‌نجام دراوه و چاپ یه‌كه‌می له ساڵی 2009 له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی نیگاه له ئێران به رێژه‌ی 1650 دانه‌ی لێ چاپ و بڵاوكرایه‌وه. هه‌روه‌ها به ده‌یان ناونیشانی شیعری شاعیرانی هاوچه‌رخی عێراقی و پێشه‌كی وه‌رگێڕ و چه‌ندین هۆنراوه و پارچه هه‌ڵبه‌ستی نوێ و دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سوهه‌یل نه‌جم شاعیر و وه‌رگێڕی عێراقی له خۆ گرتووه. هۆنراوه‌كانی ئه‌و كتێبه تایبه‌تن به شیعری عێراقی هاوچه‌رخ و هه‌ندێك ته‌رخان كراوه و لادانی رژێمی به‌عس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003. به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیرانه له دیوانی شیعری پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م چاپ كراوه وشیعره‌كانی ئه‌و كتێبه بۆ ئه‌وشاعیرانه و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نێو گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا نێژراون، وه‌كوو بینایه‌كی یادگاره و به هێمایه‌كی هه‌رمان پێناسه ده‌كرێت. دیوانی شیعری "پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌م" له چواره‌مین خولی خه‌ڵاتی دووساڵانه‌ی فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی (په‌روین ئیعتسامی) خانمه شاعیری ناوداری ئێرانی له قۆنافی دووه‌می ناوبژیوانیدا یه‌كێك بوو له چوار به‌رهه‌مه وه‌رگیراوه‌كه‌ی گرووپی شیعری (وه‌رگێردراو) و له زستانی ساڵی 2010 مۆڵ‌تی به‌شداریی كردن له قۆناغی دووه‌می ناوبژیوانییه‌كانی ئه‌و خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه‌ی به‌ده‌ستهێنا. پیامنیر
وه‌رگێڕدرانی چیرۆکه‌کانی هانس کریتسیه‌ن ئاندێرسه‌ن بۆ سه‌ر زمانی کوردی
کۆمه‌ڵه چیرۆکێک له چیرۆکه‌کانی "هانس کریستییه‌ن ئاندێرسه‌ن"ی نووسه‌ری ده‌نیمارکی له لایه‌ن وه‌رگێڕی چالاکیی مه‌هابادییه‌وه به زمانی کوردی له چاپ درا. به پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ژمارێک له چیرۆکه‌کانی نووسه‌رو چیرۆک نووسی به‌ناوبانگی ده‌نیمارکی "هانس کریستییه‌ن ئاندێرسه‌ن" له کۆمه‌ڵێکی 11 به‌رگیدا له‌لایه‌ن "له‌یلا مامی" وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی. "له‌یلا مامی" کۆمه‌ڵێک له‌و چیرۆکانه‌ی هه‌ڵبژاردووه و وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و به ناوی "چیرۆکه خۆشه‌کانی دونیا" له چاپی داوه بۆ تازه‌لاوان . له به‌ناوبانگترینی ئه‌و چیرۆکانه‌ی "له‌یلا مامی" وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به "په‌ری زه‌ریایی"،"کیژۆڵه‌ی شقارته فرۆش"، بێچووه مراوی ناشیرین"، کچه وردیله"، "شاژنی به‌فره‌کان" و"به‌رگی نوێی پاشا". ئاندێرسه‌ن خاوه‌نی ناوبانگێکی جیهانییه و پتر له 100 چیرۆکی بۆ منداڵان و تازه‌لاوان نووسیوه و چیرۆکه‌کانی وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه سه‌ر زیاترله 100 زمان له جیهان. radio sorani
فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان له كتێبێكی دوو به‌رگیدا چاپ ده‌كرێت 12/Jan/01 (PNA) ـ كتێبی "فه‌رهه‌نگی موزیكیخۆراسان" له نووسینی (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی)، له دوو به‌رگدا له ئێران چاپ ده‌كرێت. گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری ناودار و لێهاتووی دوتاری ناوچه‌ی خۆراسان (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی) كتێبێكی دوو به‌رگی به ناوی فه‌رهه‌نگی مۆسیقایی خۆراسان نووسیوه و ئێستا له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی دایه. كتێبی فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسانبۆ ناساندنی موزیكی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی خۆراسان ته‌رخان كراوه و ناساندنی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیار و گۆرانیبێژانه‌ی كه ئه‌و مه‌قام وبه‌سته و گۆرانییانه ده‌چڕن و سه‌ر له نوێ ناساندنه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌كانی سۆز و به‌سته و مه‌قامه‌كان و ناساندنی شێوازه‌كان و ئاهه‌نگه‌كان و چۆنییه‌تی چڕینی تایبه‌تی مه‌قام و ئاهه‌نگه‌كان و هه‌موو جۆره‌كانی ژه‌نینی ئامێری دوتار و ئامێره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه و سه‌رجه‌می ئه‌و ناوه‌رۆك و بابه‌تانه‌ی كه له موزیكی ناوچه‌ی خۆراسان گرینگه له‌و كتێبه‌دا به وردی باسی لێوه‌ده‌كرێت. (پوورعه‌تایی) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه بۆ ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكانی خۆراسان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئێران گه‌شت ده‌كات و هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری پێوه بینیوه. (پوورعه‌تایی) كه مامۆستای قوتابخانه‌كانی خۆراسان بووه له ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تكردنییدا له‌و ناوچانه‌ی پارێزگای خۆراسان و دواتریش وه‌كوو لێكۆڵه‌رێكی به‌په‌رۆش هه‌وڵی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی هه‌موو زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به هونه‌ری موزیكی ره‌سه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌ی خۆراسانداوه و توانیویه‌تی ده‌ستكه‌وتی ئه‌و توێژینه‌وانه له‌و به‌رهه‌مه‌یدا بنووسێت. نووسه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی به مه‌به‌ستی ناساندنی زیاتری فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان و ناساندنی شێوازه‌كانی موزیكی ره‌سه‌نی ناوچه‌یی و خۆماڵی و هه‌روه‌ها تۆماركردنی به‌شێك له‌و سه‌رچاوه پڕبایه‌خه فه‌رهه‌نگی و مه‌عنه‌وییه نووسیوه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له ئێران چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه. |
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**