| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان له كتێبێكی دوو به‌رگیدا چاپ ده‌كرێت 12/Jan/01 (PNA) ـ كتێبی "فه‌رهه‌نگی موزیكیخۆراسان" له نووسینی (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی)، له دوو به‌رگدا له ئێران چاپ ده‌كرێت. گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری ناودار و لێهاتووی دوتاری ناوچه‌ی خۆراسان (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی) كتێبێكی دوو به‌رگی به ناوی فه‌رهه‌نگی مۆسیقایی خۆراسان نووسیوه و ئێستا له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی دایه. كتێبی فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسانبۆ ناساندنی موزیكی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی خۆراسان ته‌رخان كراوه و ناساندنی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیار و گۆرانیبێژانه‌ی كه ئه‌و مه‌قام وبهسته و گۆرانییانه ده‌چڕن و سه‌ر له نوێ ناساندنه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌كانی سۆز و به‌سته و مه‌قامه‌كان و ناساندنی شێوازه‌كان و ئاهه‌نگه‌كان و چۆنییه‌تی چڕینی تایبه‌تی مه‌قام و ئاهه‌نگه‌كان و هه‌موو جۆره‌كانی ژه‌نینی ئامێری دوتار و ئامێره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه و سه‌رجه‌می ئه‌و ناوه‌رۆك و بابه‌تانه‌ی كه له موزیكی ناوچه‌ی خۆراسان گرینگه له‌و كتێبه‌دا به وردی باسی لێوه‌ده‌كرێت. (پوورعه‌تایی) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه بۆ ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكانی خۆراسان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئێران گه‌شت ده‌كات و هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری پێوه بینیوه. (پوورعه‌تایی) كه مامۆستای قوتابخانه‌كانی خۆراسان بووه له ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تكردنییدا له‌و ناوچانه‌ی پارێزگای خۆراسان و دواتریش وه‌كوو لێكۆڵه‌رێكی به‌په‌رۆش هه‌وڵی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی هه‌موو زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به هونه‌ری موزیكی ره‌سه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌ی خۆراسانداوه و توانیویه‌تی ده‌ستكه‌وتی ئه‌و توێژینه‌وانه له‌و به‌رهه‌مه‌یدا بنووسێت. نووسه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی به مه‌به‌ستی ناساندنی زیاتری فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان و ناساندنی شێوازه‌كانی موزیكی ره‌سه‌نی ناوچه‌یی و خۆماڵی و هه‌روه‌ها تۆماركردنی به‌شێك له‌و سه‌رچاوه پڕبایه‌خه فه‌رهه‌نگی و مه‌عنه‌وییه نووسیوه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له ئێران چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**