ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی بۆ غه‌ین و نوون و چیم و هێ ... غونچه بازاری نه‌زاکه‌ت‌داری و ته‌نگی شکاند هه‌ر که زاهیر بوو له ده‌وری باغی حوسنت لام و بێ لهب شه‌که‌ر تا که‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشکینت دڵم داغدار و خه‌سته بێ وه‌ک لام و ئهلف و لام و هێ؟ لاله روخسارم له سایه‌ی ئه‌شکی خوێنین ره‌نگه‌وه چوونکه رووسوورم له قاپی عه‌ین و شین وقاف و تێ عیشقت ئه‌ی جانا،منی ریسوایی عاله‌م کردووه چاکه ئینسافت ببێ بۆ ئهلف و سین و تێ و هێ ئیسته بۆ لاف و گه‌زاف هه‌ر که‌س ده‌بینی عاشقه نه‌ک هه‌موو که‌س جان فیدا وه‌ک میم و حێ و واو و یێ مه‌حوی ئه‌مرۆ زۆر نه‌خۆشه قه‌ت شیفای نایێ به هیچ گه‌ر شیفای بێتن،به بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه دێ (مــــەحــــــوی)
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**