✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
داگرتنی کتێبی کوردی(EBOOK)
شێعر سالم مامۆستا هه‌ژار هێمن شێرکۆ بێکەس مه‌حوی عه‌بباسى حه‌قیقى حەزرەتی وەفایی یونس ره‌ئووف ( دڵدار ) پیرەمێرد بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی گۆران شێخ نوری شێخ صاڵح عەبدوڵا پەشێو نالی ئەحمەد به‌گی جاف ئەحمەدی خانی ئەحمەد هەردی سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی مەولەوی حـــەمـدی قانع ژیلا حسه‌ینی محه‌مه‌د ساڵح دیلان چوارینەی حکیم عمر خەییام ناری کوردی کوێستان عومەرزادە وەلی دیوانە حــــــهریــــق صهيدی هه‌ورامی ویساڵی سوارە ئیلخانیزادە صافی هیرانـــــى ئەحمەد موفتی زادە سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ) شه ریف حسێن په ناهی ژیاننامەى ناودارانی کورد هه‌نبانه بوڕینه نووسین به خه‌تی سۆرانی ووته به‌نرخه‌کان كورته چیرۆک کچه‌که‌ی کافرۆش Weather
|
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت گرفتاره له ناو زوڵفت دڵم بۆ دانه‌یی خاڵت
خوا که‌ی بێت که من په‌شتانی باڵا‌و قامه‌تی تۆ بم
چ وه‌ختێ پڕ به چنگ بگرم دوو لیمۆی نه‌وره‌سی کاڵت
نه‌خۆشی خۆشتره لای من له ساغی و سیححه‌ت ئه‌ی جانا
ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌فته جارێك بێی بپرسی چۆنه ئه‌حواڵت
به شاهی عاله‌می ناگۆڕمه‌وه ئه‌مڕۆ له دنیادا
جنێو و توندیی و قه‌هر و قسه‌ی نالایه‌ق و تاڵت
نیگارا لێم ئه‌پرسی بۆچی وا دێوانه‌یه ئه‌حمه‌د
له عه‌شقی چاوی تۆیه چاوه‌که‌م وا بووم به عه‌وداڵت
ئەحمد موختار جاف
Writing at: 3 / 8 / 1391برچسب: دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت,شێعر کوردی, ئەحمەد به‌گی جاف , Time: By: محمد پیش بینی
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! خەنچەکی تۆ مەرشیفادا جونچەکەم ، ئـــەی غونچەکەم..!
سینە چاکم وەك گـــوڵ و ، دڵ پر لــــــەخوێنم خونچەوەش
بێ گوڵــی روخسار‌و خونچەی لێـــــــوت ، قوربـــــــانی بم
غولغولی بولبول لەعیشقی گـــــــوڵ نەبــــو لەم صوبحەدا
شەعشەعەی ئەو غەبغەبە کەویبوە سەر ئـــەم باغە هەم
لاڵە بێ لالەی رووحت (مەحوی) وەکــو مـــــورغی خەمۆش
مەربەچاکی سینە وەك گوڵ شەرعی دووری کـــــا ، صەنەم
مــــــــەحـــــــوی
Writing at: 3 / 8 / 1391برچسب: خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە, غونچە دەم,شێعر کوردی,مه‌حوی, Time: By: محمد پیش بینی
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان غەزالە تاقەکەی سەربەندی کوێستان
مەکانت کونجی دڵمە،زۆر نزیکی
لە بەر چی نابییەی ئاوازی گریان ؟
بە خەم گەر بمکوژی،ئەو وەختە شادم
کە خاکێکم ئەبم بە تۆزی دامان
رەقیب ئەزانێ من لە لاتم !
کە بولبول دائیما، ها لە گوڵستان
لە کوشتن چون دەترسم رۆژێ سەدجار؟
کە لێوی تۆیه چەشمەی ئاوی حەیران
دڵ و گیانم بە پێشکەش قاسیدت کرد
خراپی کرد هەواڵی دا بە هەرزان
زەمانه ئیش و کاری هەر بەرعەکسە
چ نیسبەت (قانع)و عیشقی جوانان؟!
قانع
Writing at: 3 / 8 / 1391برچسب: ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان,شێعر کوردی,قانع, Time: By: محمد پیش بینی
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا کێ به هیوای ده رد نیه له م شاره پــڕ ئازاره دا یه ک به یه ک تاری پـه راسوم هه ر وه کو سیم ده رکه وت که س نه بو جارێ بهــێنێ پـه نجه یـێک به م تاره دا ڕه ش بوه پــه رده ی خه یاڵی پـه نجه ره ی شیعری ته ڕم ناهۆمــێدی دێ و له پشت ئه م پـه رده خۆی حاشار ه دا ماڵی پــیری ئاوه دان رووی موی ره شی کردم سپی خۆ ده نا ره شبین ده بوم له م خاکه چوار پــێنج پاره دا هه ر که سێ دێ باسی مافی گه ل بکا، وه ک گورگی هار ده م ده نــێنه حه نجه ره ی، کێ حه ق به گورگی هار ه دا؟ تاقمـێ دۆراو بـــڕێ گۆراو گه لیش بێ ده سته ڵات بێ هه ده ف دێن و ده چن له م نا و خه تـی پــه رگاره دا ئه سپـی ئاوه زیـان به ته نیا لنگ ئه ده ن وه ک که س نه بێ مافی گه ل پـێ شێـل ده که ن به خودا فه قه ت له م غاره دا هه ر به ته نیا عاشقانی دڵ به سۆن پـه روانه وار ده وری شه معی خاکی کوردیان داوه له م شه وگاره دا گه رچی هه ر سوتانه ده سره نجی پـه پـووله ی ئاشقیش یان به شی تاراوگه یه له م خاکه پــڕ ئاواره دا چ بکه م ئه و تیشکه ی که ئاسۆی ڕوون ده کرد نووری نه ما نوور چلـۆن ده کشێ به سه ر باڵـی ده زووی کــۆلاره دا
ورمێ 24.6.91 هه تاوی
Writing at: 3 / 8 / 1391برچسب: زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا,شێعر کوردی,سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ), Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 2 / 8 / 1391برچسب:گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه, Time: By: محمد پیش بینی
هەڵبەستی دەروون هەرچەن ئەکەم، ئەو خەیاڵەی پێی مەستم بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم! لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم: بۆچی وەها دوورن لەیەک؟ نازانم! ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار، دەرکەوتایە: ئاوات، هیوا، خەوبینین... پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین! دەرکەوتایە: مانای مەنگی دەریایی، کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی دەرکەوتایە ئەو دنیایەی کە شیعری بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو!.. بەڵام ئەفسووس! کە ئەو شیعرە جوانانە باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە لە ناوەوە ئەجریوێنن، ئەخوێنن هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!..
Writing at: 21 / 7 / 1391برچسب:هەڵبەستی دەروون,شێعر,, Time: By: محمد پیش بینی
هێمن
به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ به پیریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له‌بیر ناچێ
به سه‌د دوکتور و ده‌رمان و په‌رستار ناکرێ چاره‌ی که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ
ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ڕ ئه‌و کچه کورده‌ی بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆده‌ی تازه هه‌ڵپاچێ
خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم ، وشک و بێ زه‌وقم که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو ، له نێو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ
Writing at: 14 / 7 / 1391برچسب:به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ,شێعر,هێمن,وینه, Time: By: محمد پیش بینی
پێشکەشە بەسەرجەم هاورێیان ئەمە یەکێکە لە تازەترین بەرهەمەکانى مامۆستا عەدنان کەریم
به سته ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە روو لەلاى من کە بە جامى بادەوە موشتەرى وەک من لە مەیخانئ کەمن زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێخەمن مەى حەڵاڵە بۆ منى وێرانە ماڵ بۆ منى سەر گەشتەو رووت و رەجاڵ بۆمنى بابردەلەى گردەنشین بۆ منى دڵ پڕ لە ناسۆر و برین بۆ منى ئاوارەو دوورە وەتەن بولبولى بئ بەش لە گوڵزار و چەمەن نابئ قەد ناڵەى جودایى بئ ئەسەر جا چ نەى بیکا چ پیاوى دەربەدەر بۆیە ناڵەم تێکەلى نەى کردووە شیوەنێکم پێیە نەى نەیکردووە لێمگەرئ بادەربڕم سۆزى دەروون لێمگەرئ با هەڵوەرێنم ئەشکى روون
هۆنراوەى : هێمن عــــود : عەدنان کەریم دەفــــ : کارزان محمود
Writing at: 14 / 7 / 1391برچسب:مامۆستا عەدنان کەریم,شێعر,هێمن,هه‌واڵ,وینه,ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە , Time: By: محمد پیش بینی
یاران له جه‌رگم،یاران له جه‌رگم شه‌م شیوه‌ی تیری داوه له جه‌رگم که‌وتمه گیانه‌ڵڵا دواکاتی مه‌رگم مه‌مشۆن و کفن مه‌که‌ن به به‌رگم تکایه مه‌یشۆن جێی برینی له‌ش با له زام بتکێ تکه‌ی خوێنی گه‌ش شه‌هید بێ کفن و بێ شتن چاکه هه‌رکه‌س شه‌هید بێ بێ گه‌رد و پاکه به‌لام وه‌سیه‌تم ئه‌مه‌یه یاران دوور له ووڵاتم وام له دیاران تو خوا با گۆڕم له رێ ی خێڵان بێ له‌سه‌ر ریگای شه‌م شاخی گێڵان بێ کێلیکی به‌رز به‌قه‌د باڵای شه‌م له‌سه‌ر گڵکۆم بێ به‌بی زیاد و که‌م تاقی به به‌وینه‌ی تاقی برۆی ئه‌و سوژده‌گای دڵ بێ به رۆژ و به شه‌و له رووی بنوسن هۆنراوه‌کانم که به تیری شه‌م ده‌رچووه گیانم تا هه‌رکه‌سێ دێ کێل و مه‌زارم بزانێ کوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم چونکه شه‌م گۆنا تاتاری چینه له ده‌شت بێزاره چیا نشینه ڕۆژی هه‌ڵ که‌وێ له رێ گوزارێ ریگه‌ی بنێته سه‌ر گۆڕم جارێ بزانێ که‌شته‌ی ئاخ و داخی دڵ ئێش و ئازاری برده‌وه تۆی گڵ وه لی دیوانه
Writing at: 10 / 7 / 1391برچسب:یاران له جه‌رگم,یاران له جه‌رگم, وه لی دیوانه,شێعر, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 8 / 7 / 1391برچسب:دلم ئه‌مشه‌و نه‌خۆشی نیسبه‌تی چاویکی بیماره,مه‌حوی, Time: By: محمد پیش بینی
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە کە سادق بێ تولووعی ئافتابە
دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو
هەتاکەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە؟
بڵا بەو رۆژە نیلۆفەر بسووتێ
بە مەرگی من سەری زولفت وەلابە
لە عەکسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی رووتە هەم خوونابی نابە
وەرە بنوێنە خۆت، بمکووژە قوربان
بە دینێک کوشتنی عاشق سەوابە
وەرە بنواڕە بەزمی عالەمی دڵ
چ خۆش دەورێکە هۆشیاریی خەرابە
ئەگەرچی ناڵەیە هەر شەوق و زەوقە
ئەگەرچی گریەیە عەینی سەوابە
بە ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هەموو هەر نەغمەیی چەنگ و روبابە
بە چاو و گەردەن و روخساری ساقی
هەموو هەر شاهید و شەمع و شەرابە
کوتم با قیمەتی وەسڵت بە دڵ بێ
بە ماچێکش لە زاری خۆت رەزابە
کەچی فەرمووی: دڵت نەشکێ وەفایی
ئەوە سەودایە، زەڕڕێکیش حیسابە
"حەزرەتی وەفایی"
Writing at: 8 / 7 / 1391برچسب: لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە ,حەزرەتی وەفایی, Time: By: محمد پیش بینی
تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم ؟!
خۆم گومانم هه‌یه که هه‌م یا نیم ؟!
مامۆستا هێمن
Writing at: 6 / 7 / 1391برچسب:تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم , هێمن, Time: By: محمد پیش بینی
Writing at: 6 / 7 / 1391برچسب:داوێنی کێوی ئه‌واڵانی شاری سنه, Time: By: محمد پیش بینی
باوه‌شێن
گوتم ده‌ردی ئه‌وینت، دڵ‌ته‌زێنه گوتی ئه‌و ده‌رده بۆ شیعرت، هه‌وێنه گوتم ڕێژنه‌ی قژت، سایه‌ی سه‌رم بێ گوتی ئه‌و سێبه‌ره، عیلله‌ت په‌ڕێنه گوتم چاوی له به‌ر هه‌ڵنایه هه‌نیه‌ت گوتی جه‌زبه‌ی هه‌یه، چاو هه‌ڵمه‌هێنه گوتم تیری موژه‌ت، عاشق ده‌پێکێ گوتی ئه‌و تیره، هه‌ر عاشق به خوێنه گوتم ئه‌و چاوه بازانه‌ت منی کوشت گوتی نێچیره عه‌شقی ئه‌و شه‌هێنه گوتم وه‌ک چی ده‌چێ ئه‌و کوڵمه سووره‌ت گوتی قیبله‌ی دڵه، سه‌ر دانه‌وێنه گوتم عه‌تری هه‌ناسه‌ت، مه‌ستی کردم گوتی ئه‌و عه‌تره، باده‌ی خه‌م‌ڕه‌وێنه گوتم لێوت، وه‌کوو غونچه‌ی گوڵانه گوتی غونچه له کوێ وا دڵ‌ڕفێنه؟ گوتم وه‌ک به‌ندی هه‌وری لاره ده‌نگت گوتی ئه‌و ده‌نگه، به‌ندی دڵ‌پسێنه گوتم تا ده‌ست هه‌ڵێنی، به‌رزه باڵات گوتی ناگاتێ ده‌ستت، سه‌ر هه‌ڵێنه گوتم بۆم ده‌رخه، سێوی باغی سینگت گوتی ده‌رنایه وا زوو له‌و که‌لێنه گوتم کۆن بوو له دڵما ڕه‌نجی دووریت گوتی شیعرێکی تازه‌م، بۆ وه‌خوێنه گوتم گۆوه‌نده، بریا تۆم ده‌گه‌ڵ بای گوتی یادێکی من، تاسه شکێنه گوتم دامناوه ئه‌مشه‌و بێمه ژوانێ گوتی نابیسی هه‌رگیز ئه‌م به‌ڵێنه گوتم خۆزگه له ئامێزم ده‌گرتی گوتی خه‌ونێکی خۆشه، مه‌یڕه‌وێنه گوتم خۆ که‌عبه که‌ج نابێ به ماچێ گوتی زیاتر له‌وه، پێ هه‌ڵمه‌هێنه گوتم ئاهی "وه‌فا" ده‌ت‌پێکێ ئاخر گوتی چه‌ند خۆشه بای ئه‌و باوه‌شێنه
Writing at: 28 / 6 / 1391برچسب:باوه‌شێن,شێعر کوردی, Time: By: محمد پیش بینی
هەوری پاییز/مامۆستا گۆران وتنی"مەرزیەی ڕەزازی"
له ده‌ریاوه قه‌تاری هه‌وری بارشت که‌وته دووی پێشه‌نگ به سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه،ک‌ش و بێ ده‌نگ به سه‌ر پایزی زه‌ردا با به خوڕ بگری، به کوڵ بگری، له سه‌ر ئاخر گه‌ڵا،ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری، به خوڕ بگری،به کوڵ بگری،به سه‌ر ده‌شت و ده‌ری وشکا به سه‌ر داری گه‌ڵا زه‌ردا، به سه‌ر پووشا،به سه‌ر دڕکا، به سه‌ر سه‌رچاوه‌یی کزرا،به سه‌ر زیخی چه‌می دێما، به سه‌ر هه‌ر وشکی پێکا وا له هاوینی گه‌رم جێ ما به‌ڵی بگری،به کوڵ بگری،هه‌تا ئاخر دڵۆپ بگری، به گریه‌ی هه‌وری پایز با نوقم بێ سینه‌ی کزری! به‌فر ئاسۆی بڵند بگرێته چوارچێوه‌ی بلوورینی، له چه‌م هه‌ڵسێ خوڕه‌و هاژه‌ی شه‌پۆلی ئاوی خوێنینی! دڵۆپی سارد‌و فێنک با له سه‌ر دار‌و ده‌وه‌ن بڕژێ، په‌پووله‌ی زه‌ردی ئاڵتوونی له سه‌ر لق هه‌ڵوه‌رێ، بپژێ به‌ڵێ! بگری هه‌ور،بارانی پایز بێ وچان بگری، له سه‌ر باغچه‌ی گوڵێ وا سیس ئه‌بێ ئاخر چڵی عومری! بگرمێنێ،ته‌پ و نم دابکا،بیکاته شه‌ست،هه‌رگیز، نه‌وه‌ستێ قوڵپی گریانی،نه‌وه‌ستێ هه‌وره‌که‌ی پایز، ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاکاوه، له حاڵی گیان که‌نشتایه، نیشانه‌ی ماته‌می پایز له فرمێسکی درشتایه
Writing at: 19 / 6 / 1391برچسب:هەوری پاییز/مامۆستا گوران,وتنی مەرزیەی ڕەزازی,شێعر کوردی,گۆران, Time: By: محمد پیش بینی
یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەو
کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو بنووسن بە خوێن جەرگی سەر کردووم کە من بە تیری دەستی(شەم) مردووم چونکە ئەو(شەمە) تاتاری چینە لە دەشت بێزارەو و چیا نشینە بەڵکوو هەڵکەوێ لە راگۆزارێ رێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ بزانێ کوشتەی دەستی خۆیەتی لە خاکا مەیلی رەنگ و بۆیەتی جوابی پرسیاری گۆریشم وایە یاری مەحشەرم شەری لەیلایە هۆنراوەی"وەلی دێوانە" وەرگێرانی"مامۆستا پیرەمێرد" وتنی"مامۆستا کەریم کابان"
Writing at: 19 / 6 / 1391برچسب:یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان ,شێعر کوردی,پیرەمێرد,وەلی دیوانە, Time: By: محمد پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند نه‌ک نمه‌کگیر بم، به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، هیچ نه‌مدواند
گوڵ به‌تۆزی پێته‌وه لاف و گه‌زافی لێ ئه‌دا
وا شوکر سۆزه‌ی نه‌سیمت هات ئه‌ویشی لێ ستاند
نه‌شته‌ری موژگانی تۆ هاتوه‌ته سه‌ر سه‌فحه‌ی دڵم
هه‌ر خه‌تێ بوو غه‌یری خه‌تتی سه‌بزی تۆ پاکی کڕاند
له‌شکری ئاهم له‌گه‌ڵ جه‌یشی حه‌به‌ش ده‌عوا ئه‌کا
حیره‌تم ماوه که چۆن ئه‌و دلبه‌ره دڵمی رفاند؟!
بۆ گوڵی رووت هاتم و په‌رچه‌م ئه‌بینم بۆیه وا
ماهی نه‌ورۆزم به شیوه‌ن، وه‌ک موحه‌ڕڕه‌م خۆی نواند
تۆ له‌ئه‌وه‌ڵ گۆی وه‌فات هێنایه ناو مه‌یدانه‌وه
ئێستا چه‌وگانی خیلافت پشتی سه‌د وه‌عده‌ی شکاند
تو خوا قه‌ت غیره‌ته بۆ تۆ ئه‌رێ سه‌روی ره‌وان؟
گوڵ به بێ تۆ وا له‌باغا خێوه‌تی خۆی لێ چه‌قاند
با وجود ئینساف بده‌م چاکه، گوڵیش موشتاقته
هه‌ر له شه‌وقی تۆیه، سه‌رپۆش و گریبانی دڕاند
هه‌ر که‌سێ مایل به بیرێکه و ته‌ریقێکی هه‌یه
تۆ به‌شوعله‌ی غه‌م (حه‌ریق)یی وا وه‌جاغت هه‌ڵگراند
Writing at: 19 / 6 / 1391برچسب: چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن, گوڵ به عیشوه خۆی نواند,شێعر کوردی,حه‌ریق, Time: By: محمد پیش بینی
گوڵم! دڵم پـڕه له ده‌رد و کوڵ ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت ... ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێیه‌که‌م عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پـڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو و یاوی شه‌و ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت ... له شاری چاو له به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت بـڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزه‌م چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت که پـڕ به دڵ دژی گزه‌م؟! له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه له شاره‌که‌ت که‌مه‌ندی دووکه‌ڵه که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و تیشکی بێ‌گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه دێ به‌ره‌و دڵم ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئه‌یگوشم ده‌ستی چێوی‌یه له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر، باوی ڕێوی‌یه به هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که ئه‌ڵێم بـڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل چلۆن ئه‌بێته جاڕه گوڵ له شاری تۆ، له بانی عه‌رشه قۆنده‌ره‌ی دڕا‌و شاره‌که‌ت ئاسکه جوانه‌که‌م! ته‌سکه بۆ ئه‌وین، بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟ منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم به داره ته‌رمی کووچه‌کانی شاره‌که‌ت ڕانه‌هاتووه له‌شم بناری پڕبه‌هاری دێ ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا له شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم
سوارە ئیلخانیزادە
Writing at: 17 / 6 / 1391برچسب:گوڵم,شێعر کوردی,سوارە ئیلخانیزادە, Time: By: محمد پیش بینی
تابـــی سەر کوڵمت بوو کـــەوا زوڵفی بە بادا یــا ڕۆژی ویساڵت شـەوی هیجرانی وەلادا..؟
خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر یاخـــۆ حەبەشی زادە لـە نێو ئابـــی بەقادا..؟
خوێنین خگەرن تالیبی ئـــەو زادە دووعـــالەم ئــەو جەوهەروە بۆ هیچە بە دوو عالەمی نادا
هەر تـــارە کەوا مەسکەنی بــارێ دڵ و روحە سەد روحـــی بەبادا کە بە دا‌و پەرچەمی بادا
بــــازاری شکا وەك دڵــــی زارم گــــوڵ و نافە تـــاتــای سەری زوڵفی کە بەسەر عاریزیدا دا
ئەو زارە کەوا هەر بە تەبەسسوم هـەیە حاڵی پیرێکە دەڵـــــێ گــــا لە بەقـــــا گـا لە فەنادا
حەیرەت زەدەیی نێرگس و ئەبرۆ(وەفــــــایی) کـــافرنییە وا مەست و لـــە میحرابی دووعادا
شاعیری گەورەی کورد (میرزا عبدالرحیمی سابڵاغی) ناسراو بە (وەفـــــــــــــــــــــایی)
Writing at: 17 / 6 / 1391برچسب:تابـــی سەر کوڵمت بوو کـــەوا زوڵفی بە بادا,شێعر کوردی,حەزرەتی وەفایی, Time: By: محمد پیش بینی
چ دەبێ گـــــەر لــــــە رەقیبم دڵــــــم ئـــازاری ببێ..؟ هــــەر گـــــوڵی بولبول بێ حوکمە دەبێ خاری ببێ
مانیعە بۆ گـــــوزەری دڵ لـــــە روخت زوڵفــی سیاە گەنجی بێ هەر طەرەفی شەرطە دەبێ ماری ببێ
زەحمەتە عـــــوقدەیی خــــــاطر بە ویصـالت وا ببێ قـــەدەغەی بۆسە دەکــــەی دا لەبی من باری ببێ
نایەڵـــی لەذذەتی وەصـڵت لـــــە دڵا جەوری رەقیب شادمــــانیی نییە بـــۆ ئــــەو کەسە ئەغــیاری ببێ
لە ڕەهی کەشمە کەشا جــانی هەمیشە عـــەدەرە عاشقی بـــــێ دڵ ئەگـــــەر دولبەر عـــەییاری ببێ
بە شەوێ ڕەنـگە بەدڵەد بێ لە غەم و طوولی فیراق گـــەر طەبیبم وەکـــــوو مــــن دیدەیـــی بێداری ببێ
جان نیثاری ڕەهی جانانەیە (ســـــــــــــالم) بە ئەبەد لە تەکــا تێغی جـــــەفا گـــــــەر دڵـــی ئینکاری ببێ
Writing at: 11 / 6 / 1391برچسب:چ دەبێ گـــــەر لــــــە رەقیبم دڵــــــم ئـــازاری ببێ,,؟,شێعر کوردی,سالم, Time: By: محمد پیش بینی
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه عـــه‌رز كـــه‌ر وه لـــه‌یـــلا وه صـــه‌د خـــامـــه‌وه چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێو‌ر وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس شێرکۆ بێکەس «کوردستانی از زیباترین کلمات» جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو روژین پیش بینی چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به عیشوه خۆی نواند کولکه زێرینه کولکه زێرینه نه‌ورۆز نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان دڵى وام ناوێ عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا بوکه باغانه لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە Abdulla Pashew خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە چـاو مــه‌ســتـه ده هــه‌سـتــه بــێــره لام خــونـچـه گـوڵـــم سازی ئاواره خانمه موزیكژه‌نی كورد تارا جاف مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره شێرکۆ بێکه‌س خۆزگه باران ده‌يزانی، باڵنده كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە. هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی وەفایی شعر پاییز این کهنه رباط را که عالم نام است شه‌وگاری ته‌نیایی کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ... چاوه‌که‌م زانیوته بۆچی خه‌و له چاوم ناکه‌وێ هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه هەڵبەستی دەروون Daily Links
Blog Links
قالب وبلاگ
شێعر ئاواكورد تیشکی نوێ سه رچه مه خوشه ویستی توو. ریبوار تیشکی مانگه شه و عشق زبان چمنزار هه واروو عه شقی دورترین ماڵێک بۆ نه‌ققاشی و شێعر و وێنه روستای زیبای بالاکوه چرک نویس زاگرس موزیک احادیث و سنت پیامبر (ص) رادیو سورانی ئیران ماڵپه‌ڕێکی هـه‌واڵ چهره-موسیقی،عکس،فیلم شاخه گل وبلاگ آموزشی عمومی نوسین- کوردی نیرگیزی مندالان بوکان - روژهه لات فێر بوونی زمانی كوردی کتتێبخانهی کوردی لینکه کان ماڵپه‌ڕێکی گشتی هونه‌ری کوردیه! کیت اگزوز زنون قوی چراغ لیزری دوچرخه
تبادل
لینک هوشمند
Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**