| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
هەڵبەستی دەروون هەرچەن ئەکەم، ئەو خەیاڵەی پێی مەستم بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم! لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم: بۆچی وەها دوورن لەیەک؟ نازانم! ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار، دەرکەوتایە: ئاوات، هیوا، خەوبینین... پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین! دەرکەوتایە: مانای مەنگی دەریایی، کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی دەرکەوتایە ئەو دنیایەی کە شیعری بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو!.. بەڵام ئەفسووس! کە ئەو شیعرە جوانانە باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە لە ناوەوە ئەجریوێنن، ئەخوێنن هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!..
هێمن
به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ به پیریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له‌بیر ناچێ
به سه‌د دوکتور و ده‌رمان و په‌رستار ناکرێ چاره‌ی که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ
ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ڕ ئه‌و کچه کورده‌ی بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆده‌ی تازه هه‌ڵپاچێ
خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم ، وشک و بێ زه‌وقم که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو ، له نێو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ
پێشکەشە بەسەرجەم هاورێیان ئەمە یەکێکە لە تازەترین بەرهەمەکانى مامۆستا عەدنان کەریم
به سته ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە روو لەلاى من کە بە جامى بادەوە موشتەرى وەک من لە مەیخانئ کەمن زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێخەمن مەى حەڵاڵە بۆ منى وێرانە ماڵ بۆ منى سەر گەشتەو رووت و رەجاڵ بۆمنى بابردەلەى گردەنشین بۆ منى دڵ پڕ لە ناسۆر و برین بۆ منى ئاوارەو دوورە وەتەن بولبولى بئ بەش لە گوڵزار و چەمەن نابئ قەد ناڵەى جودایى بئ ئەسەر جا چ نەى بیکا چ پیاوى دەربەدەر بۆیە ناڵەم تێکەلى نەى کردووە شیوەنێکم پێیە نەى نەیکردووە لێمگەرئ بادەربڕم سۆزى دەروون لێمگەرئ با هەڵوەرێنم ئەشکى روون
هۆنراوەى : هێمن عــــود : عەدنان کەریم دەفــــ : کارزان محمود
یاران له جه‌رگم،یاران له جه‌رگم شه‌م شیوه‌ی تیری داوه له جه‌رگم که‌وتمه گیانه‌ڵڵا دواکاتی مه‌رگم مه‌مشۆن و کفن مه‌که‌ن به به‌رگم تکایه مه‌یشۆن جێی برینی له‌ش با له زام بتکێ تکه‌ی خوێنی گه‌ش شه‌هید بێ کفن و بێ شتن چاکه هه‌رکه‌س شه‌هید بێ بێ گه‌رد و پاکه به‌لام وه‌سیه‌تم ئه‌مه‌یه یاران دوور له ووڵاتم وام له دیاران تو خوا با گۆڕم له رێ ی خێڵان بێ له‌سه‌ر ریگای شه‌م شاخی گێڵان بێ کێلیکی به‌رز به‌قه‌د باڵای شه‌م له‌سه‌ر گڵکۆم بێ به‌بی زیاد و که‌م تاقی به به‌وینه‌ی تاقی برۆی ئه‌و سوژده‌گای دڵ بێ به رۆژ و به شه‌و له رووی بنوسن هۆنراوه‌کانم که به تیری شه‌م ده‌رچووه گیانم تا هه‌رکه‌سێ دێ کێل و مه‌زارم بزانێ کوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم چونکه شه‌م گۆنا تاتاری چینه له ده‌شت بێزاره چیا نشینه ڕۆژی هه‌ڵ که‌وێ له رێ گوزارێ ریگه‌ی بنێته سه‌ر گۆڕم جارێ بزانێ که‌شته‌ی ئاخ و داخی دڵ ئێش و ئازاری برده‌وه تۆی گڵ وه لی دیوانه لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە کە سادق بێ تولووعی ئافتابە
دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو
هەتاکەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە؟
بڵا بەو رۆژە نیلۆفەر بسووتێ
بە مەرگی من سەری زولفت وەلابە
لە عەکسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی رووتە هەم خوونابی نابە
وەرە بنوێنە خۆت، بمکووژە قوربان
بە دینێک کوشتنی عاشق سەوابە
وەرە بنواڕە بەزمی عالەمی دڵ
چ خۆش دەورێکە هۆشیاریی خەرابە
ئەگەرچی ناڵەیە هەر شەوق و زەوقە
ئەگەرچی گریەیە عەینی سەوابە
بە ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هەموو هەر نەغمەیی چەنگ و روبابە
بە چاو و گەردەن و روخساری ساقی
هەموو هەر شاهید و شەمع و شەرابە
کوتم با قیمەتی وەسڵت بە دڵ بێ
بە ماچێکش لە زاری خۆت رەزابە
کەچی فەرمووی: دڵت نەشکێ وەفایی
ئەوە سەودایە، زەڕڕێکیش حیسابە
"حەزرەتی وەفایی"
![]() تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم ؟!
خۆم گومانم هه‌یه که هه‌م یا نیم ؟!
مامۆستا هێمن
![]()
باوه‌شێن
گوتم ده‌ردی ئه‌وینت، دڵ‌ته‌زێنه گوتی ئه‌و ده‌رده بۆ شیعرت، هه‌وێنه گوتم ڕێژنه‌ی قژت، سایه‌ی سه‌رم بێ گوتی ئه‌و سێبه‌ره، عیلله‌ت په‌ڕێنه گوتم چاوی له به‌ر هه‌ڵنایه هه‌نیه‌ت گوتی جه‌زبه‌ی هه‌یه، چاو هه‌ڵمه‌هێنه گوتم تیری موژه‌ت، عاشق ده‌پێکێ گوتی ئه‌و تیره، هه‌ر عاشق به خوێنه گوتم ئه‌و چاوه بازانه‌ت منی کوشت گوتی نێچیره عه‌شقی ئه‌و شه‌هێنه گوتم وه‌ک چی ده‌چێ ئه‌و کوڵمه سووره‌ت گوتی قیبله‌ی دڵه، سه‌ر دانه‌وێنه گوتم عه‌تری هه‌ناسه‌ت، مه‌ستی کردم گوتی ئه‌و عه‌تره، باده‌ی خه‌م‌ڕه‌وێنه گوتم لێوت، وه‌کوو غونچه‌ی گوڵانه گوتی غونچه له کوێ وا دڵ‌ڕفێنه؟ گوتم وه‌ک به‌ندی هه‌وری لاره ده‌نگت گوتی ئه‌و ده‌نگه، به‌ندی دڵ‌پسێنه گوتم تا ده‌ست هه‌ڵێنی، به‌رزه باڵات گوتی ناگاتێ ده‌ستت، سه‌ر هه‌ڵێنه گوتم بۆم ده‌رخه، سێوی باغی سینگت گوتی ده‌رنایه وا زوو له‌و که‌لێنه گوتم کۆن بوو له دڵما ڕه‌نجی دووریت گوتی شیعرێکی تازه‌م، بۆ وه‌خوێنه گوتم گۆوه‌نده، بریا تۆم ده‌گه‌ڵ بای گوتی یادێکی من، تاسه شکێنه گوتم دامناوه ئه‌مشه‌و بێمه ژوانێ گوتی نابیسی هه‌رگیز ئه‌م به‌ڵێنه گوتم خۆزگه له ئامێزم ده‌گرتی گوتی خه‌ونێکی خۆشه، مه‌یڕه‌وێنه گوتم خۆ که‌عبه که‌ج نابێ به ماچێ گوتی زیاتر له‌وه، پێ هه‌ڵمه‌هێنه گوتم ئاهی "وه‌فا" ده‌ت‌پێکێ ئاخر گوتی چه‌ند خۆشه بای ئه‌و باوه‌شێنه
هەوری پاییز/مامۆستا گۆران وتنی"مەرزیەی ڕەزازی"
له ده‌ریاوه قه‌تاری هه‌وری بارشت که‌وته دووی پێشه‌نگ به سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه،ک‌ش و بێ ده‌نگ به سه‌ر پایزی زه‌ردا با به خوڕ بگری، به کوڵ بگری، له سه‌ر ئاخر گه‌ڵا،ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری، به خوڕ بگری،به کوڵ بگری،به سه‌ر ده‌شت و ده‌ری وشکا به سه‌ر داری گه‌ڵا زه‌ردا، به سه‌ر پووشا،به سه‌ر دڕکا، به سه‌ر سه‌رچاوه‌یی کزرا،به سه‌ر زیخی چه‌می دێما، به سه‌ر هه‌ر وشکی پێکا وا له هاوینی گه‌رم جێ ما به‌ڵی بگری،به کوڵ بگری،هه‌تا ئاخر دڵۆپ بگری، به گریه‌ی هه‌وری پایز با نوقم بێ سینه‌ی کزری! به‌فر ئاسۆی بڵند بگرێته چوارچێوه‌ی بلوورینی، له چه‌م هه‌ڵسێ خوڕه‌و هاژه‌ی شه‌پۆلی ئاوی خوێنینی! دڵۆپی سارد‌و فێنک با له سه‌ر دار‌و ده‌وه‌ن بڕژێ، په‌پووله‌ی زه‌ردی ئاڵتوونی له سه‌ر لق هه‌ڵوه‌رێ، بپژێ به‌ڵێ! بگری هه‌ور،بارانی پایز بێ وچان بگری، له سه‌ر باغچه‌ی گوڵێ وا سیس ئه‌بێ ئاخر چڵی عومری! بگرمێنێ،ته‌پ و نم دابکا،بیکاته شه‌ست،هه‌رگیز، نه‌وه‌ستێ قوڵپی گریانی،نه‌وه‌ستێ هه‌وره‌که‌ی پایز، ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاکاوه، له حاڵی گیان که‌نشتایه، نیشانه‌ی ماته‌می پایز له فرمێسکی درشتایه |
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**