https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

‌نیوه‌شه‌وه‌، دنیا خامۆش
دێته‌ گوێم ئاهه‌نگێکی خۆش
ئاهه‌نگێکی گیان په‌ره‌وه‌ره‌
شادی هێنه‌، خه‌فه‌ت به‌ره‌
ئاهه‌نگێکی دڵنه‌وازه‌
تاره‌؟ یۆڵۆنه‌ ؟ یا سازه‌ ؟
نا ... نا ... ئاهه‌نگی بلوێره‌
جا وه‌ره‌ گوێی بۆ ڕادێره‌
هه‌زار خۆزگه‌م به‌ خۆت شوانه‌
که‌ به‌و مانگه‌ شه‌وه‌ جوانه‌
دانیشتووی له‌سه‌ر ئاوهه‌ڵدێر
په‌نجه‌ ده‌بزێوی له‌ بلوێر
ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می
شادی، به‌که‌یفی ، بێ خه‌می
ئاغاش به‌ نۆکه‌ر ناگری
وه‌ک من له‌ داخا نامری
وه‌ره‌ شوانه‌ هه‌موو شه‌وێ
نیوه‌ی شه‌وێ، کاتی خه‌وێ
له‌و کێو و نواڵه‌ زه‌نوێره‌
تێی تووڕێنه‌ له‌و بلوێره‌
له‌ سه‌ر ترۆپکی ئه‌و کێوه‌
په‌نجه‌ له‌ بلوێر ببزێوه‌
با کێوه‌که‌ ده‌نگ داته‌وه‌
شاعیریش خه‌و بیباته‌وه‌

هیمن
 



Writing at: دوشنبه 22 اسفند 1390Time:21:05 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


بێجگە لەتۆ من کێم هەیە

لەباوەشیا ئۆقرە بگرم

کێ شک ئەبم بەئارامی

هەستی خۆمی بۆ دەربرم

کێ رێم ئەدا بەو پەنجانە

... فرمێسکی چاوەکانی بسرم

بێجگە لەتۆ هیچ کەس نیە

بۆیە دڵنیام بێ تۆ ئەمرم



Writing at: دوشنبه 22 اسفند 1390Time:21:00 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


گوڵم!
دڵم پـڕه‌ له‌ ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌ شاره‌که‌ت
... ئه‌ڵێم به‌ جامێ ئاوی کانیاوی دێیه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پـڕم، له‌ ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له‌ شار و هاڕه‌ هاڕی ئه‌و
له‌ ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو و یاوی شه‌و
ئه‌ڵێم بـڕۆم له‌ شاره‌که‌ت
له‌ شاری چاو له ‌به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت
بـڕۆمه‌ دێ که‌ مانگه‌ شه‌و بزێته‌ ناو بزه‌م
چلۆن بژیم له‌ شاره‌که‌ت
که‌ پـڕ به‌ دڵ دژی گزه‌م؟!
له‌ شاره‌که‌ت، که‌ ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه‌
مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه‌
ئه‌ڵێی له‌ ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی که‌ تێل و تان و ڕایه‌ڵه‌، که‌له‌پچه‌یه
‌ئه‌وه‌ی که‌ په‌یکه‌ره‌ میسالی داوه‌ڵه‌
ئه‌وه‌ی که‌ داره‌ تێله‌، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه
‌له‌ شاره‌که‌ت که‌مه‌ندی دووکه‌ڵه
‌که‌ دێته‌ ده‌ر له‌ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
و‌ تیشکی بێ‌گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته‌ به‌ند
له‌ هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه‌
دێ به‌ره‌و دڵم
ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه‌ که‌ ئه‌یگوشم
ده‌ستی چێوی‌یه
‌له‌ شاره‌که‌ت زه‌لیله‌ شێر،
باوی ڕێوی‌یه‌
به‌ هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که
‌ئه‌ڵێم بـڕۆم له‌ شاره‌که‌ت
گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته‌ جاڕه ‌گوڵ
له‌ شاری تۆ، له‌ بانی عه‌رشه‌ قۆنده‌ره‌ی دڕاو
شاره‌که‌ت
ئاسکه‌ جوانه‌که‌م!
ته‌سکه‌ بۆ ئه‌وین، بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
کێ له‌ شاری تۆ، له‌ شاری قاتڵی هه‌ژار
گوێ ئه‌داته‌ ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟
منێ که‌ گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم
به‌ داره‌ ته‌رمی کووچه‌کانی شا‌ره‌که‌ت
ڕانه‌هاتووه‌ له‌شم
بناری پڕبه‌هاری دێ
ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا
له‌ شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌ شاره‌که‌ت گوڵم

سوارە ئیلخانیزادە



Writing at: دوشنبه 22 اسفند 1390Time:20:58 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


پــــێ ی کە صــــافە وەک بلوورە لا ئیقی پـــاوانەیە

عالـــەمێ بێ ڕوح ئەکــــا وەختێ کە خۆی ون ئەکا

دیـــــارە ڕۆژی تیا نــــەبێ دونــیا وەکو وێـــــرانەیە

قەط مەکەن لۆمەی(ویصالی) خزمەتی ڕەیحان ئەکا

وا لەدەوری شەمعی کوڵمی قەلبی وەك پــەروانەیە


شاعیری گەور کورد
(محەمەد کوری شێخ ئەحمەدی مەرەدۆخی)
ناسراو بە
(ویصاڵی)



Writing at: دوشنبه 22 اسفند 1390Time:20:54 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |




ئه‌و په‌نجه‌ی وا له‌ بێ هێزی ده‌له‌رزێ
گوشیویه‌تی مه‌مكۆڵه‌ی باڵا به‌رزێ

ئه‌و ددانه‌ی ئێستێ نه‌ماوه‌ تاقی
گه‌ستویه‌تی زۆر جار چه‌ناگه‌ی ساقی

ئه‌و چاوانه‌ی سۆمایی لێ بڕاوه‌
هێند له‌ جوانان داگیرا، داگیراوه‌

ئه‌و لێوه‌ی ئێستێ باری گرتووه‌
كوڵمه‌ی نه‌رم و نۆڵی یاری گرتووه‌

ئه‌و با هۆیه‌ی زه‌مانه‌ لێی بڕی هێز
كام كیژ جوانه‌ گرتویه‌ته‌ نێو ئامێز

ئه‌و دڵه‌ی ژوانی ده‌ویست و جوانی
ئێستا پڕه‌ له‌ غه‌م، له‌ نیگه‌رانی

ئه‌و پێیانه‌ی شه‌رزه‌ی كردووه‌ كوتر و كوان
ماندوو نه‌بوو له‌ هات و چۆی جێ ژوان

هێمن



Writing at: دوشنبه 22 اسفند 1390Time:20:50 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


چاوم له ئاسمان بڕی

دڵم هێنده‌ی دیگه گیرا

گه‌لێک بیره‌وه‌ری کۆنم

له پڕ هاتنه‌وه به‌ بیرا


ئارام - ئارام به لۆژه لۆژ

ئه‌وا به‌ره‌و ماڵ بوومه‌وه

نه‌كه‌س له پێشمدا ده‌ڕوا

نه‌كه‌س دیاره به دوومه‌وه



Writing at: دوشنبه 22 اسفند 1390Time:20:48 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


گەر حەز دەکەن
سەرینی مناڵەکانتان
گوڵمێخەکی لەسەر شین بێ ،
دەوروپشتی بێشکەکانیان
پڕ لە خەونی بەفر ڕەنگی ئارمووشین بێ ،
دەسرازەیان –
پەلکە زێڕینەی ئاسمان بێ ،
دڵی مەسیح –
بووکە شووشەی یارییان بێ ،
گەر حەز دەکەن
ڕەزەکانتان پڕ مێوە بن ،
خۆر لە لافاوی خەندەتان بخواتەوە ،
هەوری گران
نامە لە کێڵگەکانتان نەبڕێ و
پێڵووی خاوی کانییەکانتان هەڵداتەوە :
بەرەڵڵا کەن ، بەرەڵڵا کەن
ئەو باڵندەیەی...هێل انەی
لەسەر زمانم کردووە ،
بەرەڵڵای کەن !
............... .........



Writing at: شنبه 20 اسفند 1390Time:23:29 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |



سه‌نگـــی هـــه‌واران ، سـه‌نگی هه‌واران

ســـــه‌نگی سیا ره‌نگ کــــــــۆنه‌ هه‌واران

جای به‌زمی رێندان ، نێشان گــــه‌ی یاران

ته‌ختی خــــاڵ خـــــــــاڵان ، نازک نازداران

جه‌زه‌ڵ مــــــه‌زانوو سفیـــــــد سـه‌نگه‌نی

ئیسه‌ سه‌به‌ب چێش سیـــاره‌نگــــــه‌نی؟

کۆن عـــــــه‌یش و نێشات نه‌و وه‌هارانت ؟

کۆن ئاهـــــووی رێنـــــــدان پۆل نازارانت ؟

سه‌رخار، چوون تۆ کۆی عه‌نبه‌ر پۆشان بێ

دایم ئامـــــه‌شۆ وه‌ لای تۆشــــــــــان بێ

ئیســـــــه‌ جای ئه‌وان چـــــــۆڵه‌ن وێرانی

ئه‌حــــــواڵی ئه‌وان تۆ چێش مــــــه‌زانی؟

سا که‌ ئێـــذ شنه‌فت سه‌نگی سیا ره‌نگ

به ‌ ئاه و نـــــاڵه‌ لێــــــم ئامـــــــا به‌ ده‌نگ:

ئه‌حـــــواڵی ده‌ردم دێوانه‌ی بێ هــــــۆش

مه‌ر نمــــــه‌زانی چی بیم سیـــــــاپۆش ؟

ئه‌وسا من هـــــامڕاز خاڵ قــــــه‌تاران بیم

ته‌کیــــه‌گای رێنـــــــــــدان پۆل نازاران بیم

ره‌نگم سفید بێ چــــــــوون ره‌نگی کافوور

شــــــه‌وقی جه‌مینم دیار بێ جــــــه‌ دوور

ناگــــــا په‌ی ته‌قدیر چـــــه‌رخی پۆر سته‌م

ئێمه‌ و نازاران جیا کــــــه‌رد جه‌ هــــــــــه‌م

ئیسه‌ نه‌ پام هـــــــه‌ن بلووشان وه‌ شـــۆن

نه‌ وێم مـــــــه‌زانوو ماواشان چکــــــــــــۆن

فه‌ڵـــــــه‌ک ئه‌ر زانه‌یش چێش ئامان پێمان

دووری نازدارا نه‌رمـــــــانێ پێمـــــــــــــــان

کـــــــه‌رداش دۆچـــــــــــاری ده‌رد و جیایی

نیاش به‌ دڵــــــدا داخـــــــــــــــــی سیایی

ئی داخ هــــــه‌ر په‌ی من تا رۆی ره‌ستاخێز

چوون هێجـــــــرانی یار گێـــــــــرته‌نم به‌ڕێز

ئایری هێجـــــــران که‌وته‌ن نه‌ جـــــــــه‌رگم

سیاوش کـــــــه‌رده‌ن سه‌رتاپای به‌رگــــــم

چی کـــــــۆره‌ی ئایر من نه‌جـــــــــــــۆشا‌نا

جــه‌ سینـــــه‌ی « صه‌يدی » سیاو پۆشانا



Writing at: شنبه 20 اسفند 1390Time:23:12 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


چــاوه‌که‌م ئــه‌مڕۆ له‌ گـــوڵشه‌ن گــوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
نه‌ك نمه‌ك گیربم بـــه‌ مه‌رگـــی تـــۆ قـه‌سه‌م هیچ نه‌مدواند

گـــــوڵ بــــه‌ تــــــۆزی پێته‌وه‌ لاف و گــــه‌زافـــی لـــێ ئه‌دا
وا شکور سۆزه‌ی نــــه‌سیمت هــــات ئه‌ویشی لێ ستاتند

نه‌شته‌ری موژگـــانـــی تـــــۆ هــــاتۆته‌ سه‌ر صه‌فحه‌ی دڵم
هه‌ر خه‌تێ بـوو غه‌یـــر خــــه‌تی سه‌بزی تۆ ، پــــاکی کڕاند

له‌شکری ئـــــاهم لـه‌گه‌ڵ جه‌یشی (حه‌به‌ش) ده‌عـــوا ئه‌کا
حیره‌تــم!! ئاوا کـــه‌ چـــۆن ئــــه‌و دڵبه‌ره‌ دڵـمـــی ڕفـــــاند!

بۆ گـوڵـــی ڕووت هــــاتـــم و پـــه‌رچـــه‌م ده‌بینم بـــۆیــه‌ وا
ماهــــی (نـــه‌ورۆزم) به‌شیوه‌ن وه‌ك (موحه‌ڕه‌م) خۆی نواند

تــۆ لـــه‌ ئه‌وڵ ، گــــــۆی وه‌فــــات هێنایـــه‌ نێو مه‌یدانه‌وه‌ ؟!
ئێستا چـــاوگــانــی خیلافت پشتی صــه‌د وه‌عده‌ی شکاند

تـــوخـــوا قـــه‌ت غیره‌ته‌ بــۆ تـۆ ئه‌رێ ؟ ئه‌ی سه‌روی ڕه‌وان
گوڵ به‌ بــێ تــۆ وا له‌ بـــاغـــا خێوه‌تی خـــۆی لـــێ چه‌قاند

با وجـــود ئینـصــاف بـــده‌م چـــــاکه‌ گـــــــوڵیش موشتاقته‌
هـه‌ر لــــه‌ شـه‌قـــی تـــۆیه‌ سه‌رپـــۆش و گـــــریبانی دڕاند

هـــه‌ر کـــه‌سێ مــــایـــــل بـــه‌ بیرێکــه‌ و ته‌رقێکــی هه‌یه‌
تۆ به‌ شوعله‌ی غه‌م ((حه‌ریقی))ی وا وه‌جـاخت هه‌ڵ کڕاند

حــــــه‌ریــــق
 



Writing at: شنبه 20 اسفند 1390Time:22:08 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


نه‌فه‌س بگره‌ له‌ هاتو چۆیی خۆڕڕایی هه‌تا ماوی
که‌ ئه‌م بایه‌ هه‌تا ئێستاکه‌ هه‌ر عومری به‌ با داوی
حه‌یاتت نه‌قدی ته‌حصیلی به‌قاوو ڕیبحی ڕیضوانه‌
ئه‌تۆ ده‌یکه‌ی به‌ مایه‌ی ده‌خڵ و خه‌رج و که‌سبی به‌دناوی
عه‌جه‌ب ماوم له‌ جه‌رگت ئه‌ی دڵه‌ی غافڵ که‌ موددێکه‌
له‌سه‌ر ئه‌م ئاگره‌م داناوی هێشتا هه‌ر نه‌برژاوی
مه‌ثه‌ل دینا ژن و چه‌رخیش خه‌ڕه‌ك ده‌م ده‌م به‌ دۆخی غه‌م
ڕه‌گی تاری وجودت با ده‌دا هێشتا کو هه‌ خاوی
زه‌مانه‌ چه‌رخ و چه‌رخی ئاسمانیشی فه‌له‌ك فیکه‌
سه‌ری ڕشته‌ی و جودی چه‌نده‌ باداوی یو‌ هه‌ر ماوی
مه‌گه‌ر مه‌یخانه‌یه‌ دنیا که‌وا کاسی له‌به‌ر که‌ئسی
به‌ نه‌غمه‌ی عودی سوتاوی به‌ نه‌شئه‌ی طاسی تاساوی
ئه‌مێسته‌ش گه‌رچی عه‌یش و عوشره‌تت هه‌ر تاڵ و تاڵاوه‌
به‌مه‌رگی تۆ له‌ پاشانیش ده‌خۆی تاڵاوی تاڵاوی
هه‌وای سه‌یری به‌ڕ و به‌حر ئاگری به‌رداوه‌ته‌ عومرت
که‌ تۆزی مونعه‌قید خاکی دڵۆپێ مونجه‌مید ئاوی
که‌ خاکی خاکی دامه‌ن به‌ وه‌گه‌ر نه‌ تۆزی به‌ر بادی
که‌ ئاوی ئاوی گه‌وهه‌ر به‌ وه‌گه‌ر نه‌ بڵقی سه‌ر ئاوی
*****
که‌ خاکی خاکی دامه‌ن به‌ وه‌گه‌ر نه‌ تۆزی به‌ر بادی
که‌ ئاوی ئاوی گه‌وهه‌ر به‌ وه‌گه‌ر نه‌ بڵقی سه‌ر ئاوی
هه‌تا شه‌ققه‌ی فه‌له‌ك نه‌بوه‌ به‌ کافوری کفن هه‌سته‌
که‌ ئه‌مشه‌و فڕصه‌ته‌ هێشتا فه‌له‌ك ماوی ئه‌تۆش ماوی
نه‌واڵه‌ی تۆبه‌ ده‌ر بێنه‌ هه‌ت اته‌ن نه‌بوه‌ته‌ سفر
پیاڵه‌ی شیشه‌ بشکێنه‌ هه‌تا وه‌ك کوپه‌ نه‌شکاوی
به‌ میعراجی سولوکی سالیکاندا تا نه‌چی ڕۆژێ
له‌ ناو جه‌هلی مورره‌ککه‌بدا ده‌مێنی هه‌ر وه‌کو ماوی
گه‌دا ئینسان و دنیا غوربه‌ته‌ (من حیث لا تشعر)
به‌ هیممه‌ت طالیبی چشتێکی نازانی بڵێی ناوی
شتێکه‌ بی شه‌بیهـ و جنس و فه‌صڵ و که‌شف و ته‌قریره‌
موبه‌ڕڕایه‌ له‌ ته‌قریر و حه‌دیثی حادیث و ڕاوی
نه‌زانینت له‌ به‌ر عیجزه‌ نه‌وه‌ك جه‌هله‌ که‌ ئه‌م چشته‌
قه‌دیمه‌ نایه‌ته‌ ته‌قریری قه‌ولی حاکی یو ڕاوی
له‌ قورئاندا به‌ ( ما اخفی لهم) مه‌کتوم و مه‌ختومه‌
به‌یان نابێ به‌ ته‌فسیری دو‌صه‌د (که‌ششاف)و (به‌یضاوی)
موبه‌ییه‌ن بو له‌ قورئاندا به‌ نوری (قرة الاعین)
نه‌وا ضیح بو به‌ (که‌ششاف) و نه‌ڕۆشن بو به‌ (به‌یضاوی)
که‌ جێگه‌ت بۆ عیباده‌ت بێ چ فه‌وقانی چ ته‌حتانی
که‌ حوببت بۆ سیاده‌ت بێ چ (به‌رزنجی) چ (باراوی)
مه‌که‌ ده‌عوایی پاکی نه‌سه‌ب بۆ جیفه‌یی دونیا
که‌ سه‌یید بی چ ( به‌رزنجی) چ (پیرایی) چ (باراوی)
وه‌ره‌ ئه‌م نیکته‌یه‌ من پێت بڵێم ((نالی)) ئه‌گه‌ر فه‌رضه‌ن
هه‌مو دنیات ببێ هێشتاکو هه‌ر حه‌یران و داماوی
وه‌ره‌ ئه‌م نیکته‌یه‌ من پێت بڵێم ((نـــــــــالــــــــــی)) ئه‌گه‌ر فه‌رضه‌ن
هه‌مو دنیات ببێ هێشتاکو هه‌ر حه‌یران و داماوی



Writing at: سه‌شنبه 16 اسفند 1390Time:23:47 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


صفحه قبل1...1314151617...44صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران