https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری کوردستان، نووسەران و شاعیران، چالاکانی بواری ئەدەب و فەرهەنگ و ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی خەڵک، لە ڕێ و ڕەسمێکدا یادی دکتۆر"ئیبراهیم یوونسی" لە سنە ، بەرز ڕاگیرا.

به‌پێی ڕاپۆری"کوردپرێس" ؛ ئەم ڕێو ڕەسمە سەرلە ئێوارەی پێنج شەممە ١٦ی فێبریوێری لە مزگەوتی" مەلا وەیسی"ی شاری"سنە" بەڕێوەچوو.

له‌م ئاهه‌نگه‌ی یادکردنه‌وه‌ی"ئیبراهیم یونسی"دا ؛" ئەحمەد نەزیری"، "ئومێد وەرزەندە"،" ماجدمەردۆخ ڕۆحانی"، "حامد فەرازی"، "نیعمەتوڵڵا عەزیزی" و" نەجمەددین جەباری" سەبارەت بە شەش دەیە کار و تێکۆشانی بێ وچانی ئیبراهیم یوونسی لەبوارەکانی وەرگێڕان، نووسین و خزمەتی ئەدەبی، قسەیان کرد.

"شاکر ئەبووبەکر"بەرپرسی چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش کە بەشداریی لەم کۆبوونەوەیەدا کردبوو لە وتەیەکدا وێڕای ئاماژە بە شوێندانەریی کاروتێکۆشانی ئیبراهیم یوونسی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەب، بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەم وەرگێڕ و نووسەرە بەتوانایه‌ ، بەناوی هەرێمی کوردستانی ئێراقه‌وه‌ سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی ڕەحمەتی و نووسەران و ڕۆشنبیران و چالاکانی بواری فەرهەنگ و ئەدەب.

"ئازاد یونسی" کوڕی خوالێخۆشبوو دکتۆر ئیبراهیم یونسی له‌ قسه‌گه‌لێکدا ڕێزی گرت له‌ ئاماده‌بوونی خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌گی کوردستان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا .

 




Writing at: جمعه 28 بهمن 1390
Time:21:14 By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران