| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
"چیرۆكی پهنیرهك" به زمانی كوردی له ئێران چاپ ده‌كرێت 11/Dec/27
(PNA) ـ كتێبی "چیرۆكی پهنیرهك" له نووسینی "فاتمه ئه‌بته‌حی" و له وه‌رگێڕانی "مسته‌فا ئێلخانی زاده"، به زمانی كوردی له ئێران بڵاوكرایه‌وه. كتێبه‌كه له لایه‌ن "سیاوه‌ش مه‌زڵوومی پوور" كاری وێنه‌كێشانی بۆ ئه‌نجام دراوه، له لایه‌ن بنكه‌ی هزریی بارهێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ ته‌مه‌نی گرووپی (ج) چاپ و بڵاوكرایه‌وه. چاودێری هونه‌ریی ئه‌م كتێبه "ئه‌بولفه‌زل هیمه‌تی ئاهوویی" و "مریه‌م ره‌حمه‌تی ئه‌وینی" كاری دیزاینی لاپه‌ڕه‌كانی ناوه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی نوێخوازانه ئه‌نجام داوه و هه‌ندێك له لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و كتێبه نیو یان یه‌ك له‌سه‌ر چواره‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كه. "چیرۆكی پهنیرهك" له 24 لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ پێكهاتووه و له چاپی یه‌كه‌میدا به رێژه‌ی 3000 دانه‌ی لێ چاپ كراوه. كتێبه‌كه له زنجیره‌ی چیرۆكه‌كانی ئاژه‌ڵانه كه له زمانی مشكه‌كانه‌وه بابه‌تی ئه‌وین و خۆشه‌ویستنی یه‌كتری ده‌گێڕێته‌وه و بۆ منداڵان لایه‌نێكی فێركاریی بۆیان هه‌یه. "مسته‌فا ئێلخانی زاده" وه‌رگێڕی ئه‌و كتێبه یه‌كێكه له نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و لێكۆڵه‌رانی بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ئێران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێرانه.
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**