ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
وەلی دیوانە هه‌ی شه‌می شه‌وان هه‌ی شه‌می شه‌وان هه‌ی شه‌می به شه‌وق چلچرای شه‌وان ... هه‌ی ژیانی من، هه‌ی ڕۆحی ڕه‌وان هه‌ی گلێنه‌یی دیده‌ی بێخه‌وان هه‌ی ئاسكی سه‌ركه‌ل، له سێبه‌ر سڵكه‌ر هه‌ی هه‌وای سازی كوێستانان له‌سه‌ر هه‌ی عه‌نبه‌رین خاڵ سۆسه‌نی كڵاف هه‌ی ڕوناكایی ڕه‌شماڵانی جاف هه‌ی من په‌روانه‌ی په‌ڕ سوتاوی تۆ هه‌ی من گیرۆده‌ی زوڵفی خاوی تۆ تۆ جارێ نایه‌ی بۆ سه‌روه‌ختی من گوێ ناده‌ی به ئاه زامی سه‌ختی من ناپرسیت ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم بێباكی له تین قرچه‌ی ده‌رونم هه وای كوێستانت وا بۆ بوه‌وه حه‌یفت كرد منت له بیر چووه‌وه بێ مروه‌تیت كرد هه‌ی شه‌م ده‌رباره‌م من بۆ تۆ قه‌یسی سیا ستاره‌م واده‌ی من و تۆ دیوانی خوا بێ مه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه دادم ڕه‌وا بێ شه‌می شه‌م ڕوومه‌ت تۆ به سه‌لامه‌ت سكاڵای دڵم كه‌وته قیامه‌ت
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**