"فیڵ له‌مپێرت" کارناسی خۆراک ئه‌ڵێ: مێوه و سه‌وزه‌گه‌لێک که ڕه‌نگیان سووره، هه‌نده ماده‌یان تێدایه که ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه که‌م ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌بنه هۆی دابه‌زینی زه‌ختی خوێن و کڵۆسترۆڵی خراپی خوێنیش که‌م ئه‌که‌نه‌وه.
ته‌ماته و شووتی بۆ ته‌ندرووستی چاو و ده‌رمانی پرۆستات زۆر باشن. سێوی سووریش سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڤیتامینی سی، فیبر و ئانتی ئۆکسیدانه.
توه‌فه‌ره‌نگی ده‌بێته هۆی پته‌وبونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسقان و گێلاسیش پێش به تیاچوونی وشیاری و ئاوه‌ز ده‌گرێت.
بیباری دۆڵمه‌یی سووریش بۆ باشتر کردنی خو و خده و باش خه‌وتن به‌سووده.