https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather


شاعیری لووتكە و هەڵكەوتوو سەیید عەبدولڕەحیم كوڕی مەلا سەعید ناسراو بە مەولەوی ساڵی 1806 لە گوندی سەرشاتەی دەڤەری تاوگۆزی (سەر بە هەڵەبجە) هاتۆتە دونیاوە و، هەر بە منداڵی لەسەر دەستی باوكیدا قورئانی پیرۆزی خوێندووە و خەتمی كردووە..

ئەوجا لە پێناوی خوێندن و زانستدا بە فەقێیەتی بە شارەكانی پاوە، مەریوان، سنە، بانە، سلێمانی، هەڵەبجە.. هتد گەڕاوە. دواتر لە سلێمانی لەسەر دەستی زانا (مەلا عەبدولڕەحمانی نوتشەیی) موفتیی سلێمانی و مامۆستای مزگەوتی مەڵكەندی، ئیجازەی عیلمیی وەرگرتووە.

پاش تەواوكردنی خوێندن گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی تاوگۆزی و لەوێ لە گوندی چروستانە بووەتە مامۆستا و لەگەڵ عەنبەر خاتووندا (بە ڕەگەز ئەفغانییە) بوونەتە هاوسەر..

ئەوجا بە خولیای ڕێبازی سۆفیگەری دەچێتە تەوێڵە و بە خزمەتی شێخ عوسمانی سیراجەدینی گەورە- نەقشبەندی- دەگات و لە تەسەوفدا قووڵ دەبێتەوە و دەبێتە یەكێك لە هەڵكەوتووەكانی ڕێبازی نەقشبەندی. پاشان دەچێتە شەمێران و دواتریش بۆ گوندەكەی خۆی سەرشاتە دەگەڕێتەوە و ساڵی 1882 بە ڕووداوێكی دڵتەزێن وەفات دەكات.
ەو بەرهەمە شیعرییە مەزنانەی مەولەوی كە ئەمڕۆ لەبەر دەستدان ئەمانەن: دیوانە شیعرە هەرە بە نرخەكەی بە شێوەزاری هەورامی، الفچیلە بە زمانی عەرەبی، عەقیدەی مەرزیە بە شێوەزاری سۆرانی، فوائح بە فارسی ,لەڕاستیدا مەولەوی شاعیر و فەیلەسوف و سۆفییەكی پایە بڵندی نەتەوەكەمانە،

نەك هەر ئەوەندە بەڵكو ئەگەر بەراوردی خەیاڵ و توانای شیعریی ئەم زاتە لەگەڵ شاعیرانی غەیرە كوردی ئەو سەردەمەشدا بكەین، دەبینین هەموو قەڵەم و زمانێك دان بەوەدا دەنێن كە هزری ڕووناكی ئەو لەسەر هەموویانەوەیە، نەخاسمە لە بواری وەسف و لاواندنەوە و تەسەوفدا، ئەمەش نموونەیەكە لە لاواندنەوەیەكی (مرپیە) بۆ عەنبەر خاتوونی هاوسەری :

هەرچی مەوینۆن شێوەی تۆش پێشەن دڵ وەهەتیتەی حەسرەتدا كێشەن
هەر ماهێ نەوبۆ حاڵم پەشێوەن هیلالیش شێوەی ئەبرۆی تۆش پێوەن
نەشەو ڕاحەتم نەڕۆژ دڵشادم ئەو زوڵف و ڕۆ ڕۆت مەوزاوە یادم
شمشاو نەرگس وەنەوەشەی چەمەن سەیرشان ئازار بینایی چەمەن



Writing at: شنبه 01 بهمن 1390
Time:14:46 By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران