| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
"كۆنتراستی ژیان" له دوو نمایشی فیستیڤاڵی كورته فیلمی تاران‌دا كورته فیلمی "كۆنتراستی ژیان" له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد كهریمۆك، له دوو سانسی جیاوادا، له خولی 28ـه‌مینی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران نمایشكرا. كهریموك له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "كورته فیلمی دۆكیۆمێنتاری كۆنتراستی ژیان، به‌شداری له به‌شی پێشبرِكێی 28ـه‌مینی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران كرد، دوێنێ پێنجشه‌ممه 13 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2011، له دوو سانسی جیاوازدا نمایشكرا". گوتیشی "فیلمه‌كه وه‌ك تاكه فیلم به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ به‌شداره، له به‌شی پێشبرِكێدا هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵ ده‌دات". 28ـه‌مینی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران له 11-16 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتۆبه‌ر 2011، له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. چیرۆكی ئه‌م فیلمه، كۆنتراستی ئه‌و دیمه‌نه دژبه‌رانه‌یه كه له رۆژانی جه‌ژندا دێنه كایه‌وه، فیلمه‌كه باس له‌و دیمه‌نه خه‌مئامێزه له‌بیركراوانه ده‌كات كه له رۆژانی جه‌ژندا كه‌متر ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت، چونكه له جه‌ژندا ته‌نیا خۆشی و شادی به‌رقه‌رار نییه، به‌ڵكو چه‌ندین مرۆڤی ئه‌م شاره دوور له ئاسوده‌یی ژیان ده‌گوزه‌رێنن. كاری وێنه‌گرتنی كورته فلیمی "كۆنتراستی ژیان" Life Contrast، له‌لایه‌ن سوهه‌یل سوخه‌ن په‌ژووه له شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، محیه‌دین ره‌زا كاری مۆنتاژی بۆ ئه‌نجامداوه. ماوه‌ی ئه‌م فیلمه 18 خوله‌كه، به‌رهه‌می گرووپی كوردپیكچهرـه كه گروپێكی ئه‌كادیمی فیلمسازییه و كۆمه‌لێك له قوتابیان و مامۆستایانی به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان دایان مه‌زراندووه.
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**