| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
فیلمی كوێستانی قه‌ندیل ده‌چێته ئاڵبانیا و به‌ریتانیا
فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداریكردن له فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن، به‌شداری له فیستیڤاڵی فیلمی تیرانا له ئاڵبانیا ده‌كات. به‌رێوه‌به‌ری فیلمی كوێستانی قه‌ندیل هاورێ كه‌ریمی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له فیستیڤاڵی فیلمی ئۆرنس له ئیسپانیا و به‌شداریكردن له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دیكه‌دا، له توركیا، هیندستان، ئیتالیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی، فیلمی كوێستانی قه‌ندیل به‌شداری له به‌شی كێبه‌ركێی فیلمه جیهانییه‌كان له فیستیڤاڵی تیرانا له ئه‌لبانیا ده‌كات". "كوێستانی قه‌ندیل" یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی درێژی سینه‌ماكاری كورد ته‌ها كهریمییه، باس له پێكه‌وه ژیان و به‌ریه‌ككه‌وتنی چوار نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و فارس و تورك ده‌كات، له جوگرافیایه‌كی هاوشێوه‌ی كوێستانی قه‌ندیلدا. ئه‌م فیلمه له زمانی سێ كه‌سایه‌تییه‌وه چیروكی كه‌سوكاری ونبووه‌كان شه‌ری نێوان ئه‌و كلتوورانه ده‌گێرێته‌وه كه چون بۆ ونبووه‌كانیان ده‌گه‌رێن. "كوێستانی قه‌ندیل" به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانیی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. له‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌دا قوتبه‌دین سادقی مامۆستای و ئه‌كته‌ری شانۆ، جومه‌رد قاره‌مان، عه‌ینه‌دین و له‌میا حوسه‌ین و كامه‌ران رووف وه‌ك ئه‌كته‌ری میوان رۆڵی تێدا ده‌بینن. هاوڕێ كه‌ریمی ئه‌وه‌شی خسته روو "فیستیڤاڵی فیلمی تیرانا یه‌كێك له فیستیڤاڵه به‌ناوبانگه‌كانی ئاڵبانیا كه له ساڵی 2003 ـه‌وه ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه و ئه‌مساڵ نوهه‌مین خولی خۆی له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، له رۆژانی 5 -10 كانوونی دووه‌م /دیسێمبه‌ر 2011به‌رێوه ده‌بات". كوێستانی قه‌ندیل كاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن كه‌یوان یۆسفی، موزیكی ئاوازدانه‌ر فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری و مۆنتاژ محه‌مه‌د ره‌زا وه‌ته‌ن دوست بۆ ئه‌نجام دراوه و له لایه‌ن كۆمپانیای ستاك فیلم كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی جیهانی بۆ ده‌كرێت. ته‌ها كه‌ریمی ده‌رهێنه‌ر له دایكبووی شاری بانه له كوردستانی ئێران و به فیلمه‌كانی به‌شداری زیاتر له 55مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه و ده‌یان خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرتووه. --پیامنیر
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**