ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
خۆپارێزی جێنشین دەگێڕنەوە حەزرەتی عەلی كوڕی ئەبی تالب (ر.خ) شەوێك رۆیشت بۆلای خەلیفەی موسڵمانان عومەری كوڕی خەتاب (ر.خ) كە سەیری كرد وا حەزرەتی عومەر لەبەر چرایەك كە بە رۆنی زەیت هەڵگیرساندرا بوو دانیشتووە و شتی فەرمانبەرانی لەبەر دەنووسیەوە. كە گەیشتمە لای دەستی لە نووسین هەڵگرت و فەرمووی: ئەی عەلی بۆ ئیشی خۆت هاتووی یان بۆ ئیشی موسڵمانان؟ حەزرەتی عەلی (ر.خ) فەرمووی: ئەی خەلیفەی موسڵمانان بۆچی ئەو پرسیارەم لێ دەكەی؟ حەزرەتی عومەر (ر.خ) لەوەڵامدا فەرمووی: ئەی عەلی ئەو فتیلە و رۆنە زەیتە، ئی گەنجینەی موسڵمانانە بەشی هەموویانی پێوەیە ئەگەر ئەتۆش بە ئیشی موسڵمانانەوە هاتووی ئەوا چرایەكە ناكوژێمەوە، بەڵام ئەگەر بۆ ئیشێك هاتووی كە تایبەتە بەخۆتەوە ئەوا چراكە دەكوژێنمەوە بۆ ئەوەی ماڵی موسڵمانان لە شتێك بەكار نەهێنین كە بەرژەوەندی گشتی موسڵمانانی تێدا نەبێ.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**