https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

 

 

كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردۆلۆژی له‌زانكۆی عیبری له‌ ئیسرائیل

زانكۆی عیبری له‌ ئۆرشه‌لیم له‌ ئیسرائیل، كه‌ رێزبه‌ندی هه‌شته‌می له‌ لیستی باشترین زانكۆكانی جیهان هه‌یه‌، به‌شی كوردۆلۆژی تێدا كرایه‌وه‌.

كه‌سایه‌تی  كورد  و  سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل- كورد، داود باغستانی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ له‌ زانكۆی عیبری له‌ ئۆرشه‌لیم، هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه‌ بۆ كورد، هه‌روه‌ها ژماره‌ی زۆری كورد له‌ ئیسرائیل له‌ شاری ئۆرشه‌لیمه‌".

گوتیشی  "ئه‌م  زانكۆیه‌  له‌  پله‌ هه‌شته‌می باشترین زانكۆكانی جیهانه‌، به‌باشمان زانی به‌شی كورد بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست به‌ گشتی بكه‌ینه‌وه‌، واتا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نییه‌".

بریكار  وه‌زاره‌تی  خوێندنی  باڵای عێراقی فیدراڵ سه‌لام خۆشناو له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند "ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، ئێمه‌ له‌ به‌غدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌ ئیسرائیله‌وه‌ نییه‌وه‌ و پابه‌ندین به‌ ده‌ستووری عێراق".

گوتیشی  "له‌  هه‌موو  دنیا  شتێكی ئاساییه‌ زانكۆ و ئه‌كادیمییه‌كان، هه‌ر به‌شێك بیانه‌وێت ده‌یكه‌نه‌وه‌".

نووسه‌ر  و  رۆشنبیری  كورد  فه‌رهاد پیرباڵ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامێنر گوتی "ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌م، وای ده‌بینم كه‌ كارێكی زۆر باشه‌، ئاواته‌خوازم په‌ره‌ به‌و به‌شه‌ له‌ ئۆرشه‌لیم بدرێت".

گوتیشی  "زمانی  كوردی  كه‌  ته‌نها له‌ هه‌رێمی كوردستان دانی پێنراوه‌، ئه‌ویش به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆمان بووه‌، كه‌ چی له‌ سێ ده‌وڵه‌تی زل و گه‌وره‌ كه‌ موسڵمانن، دانیان به‌ زمانی میلله‌تێكی موسڵمان نه‌ناوه‌، كه‌چی وڵاتێكی عیبری و موسڵمان نین به‌شێكی تایبه‌ت به‌و زمانه‌ له‌ زانكۆكانیان ده‌كه‌نه‌وه‌".

هیوای  ئه‌وه‌شی  خواست  كه‌ "په‌یوه‌ندی رۆشنبیری له‌ رێگه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌، له‌ نێوان هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و ئیسرائیل دروست ببێت".

 

 




Writing at: شنبه 01 بهمن 1390Time:15:26 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

ورود کاربران

خوش آمدید! لطفا وارد حساب خود شوید

رمز عبور را فراموش کرده‌اید؟
حساب کاربری ندارید؟

فراموشی رمز عبور

نام کاربری یا ایمیل خود را وارد کنید

یا

ثبت نام کاربران

در چند ثانیه حساب کاربری خود را بسازید

قبلا ثبت نام کرده‌اید؟

نظرات کاربران

دیدگاه خود را با ما در میان بگذارید