ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
سازی ئاواره وەرن ئه‌ی سازی ئاواره به هانای سۆزی گریانم دڵم به‌سته‌ی ده‌وێ ئه‌مڕۆ به جێ دێڵم موکریانم وه‌کوو هه‌نگاوه کانیشم ده‌له‌رزێ وه دڵ و ده‌نگم ده‌با وێنه‌ی منی کۆچه‌ر بناڵێ سازی دڵته‌نگم به سه‌ر ئه‌م خاکه شیرینه نیگای رێبواری من ده‌کشێ له یادم دا بمێنێ با له ئاخر دیمه‌نی نه‌خشێ ئه‌گه‌رچێ نایه‌ڵێ ئه‌سرین ببینم دیمه‌نی شاری که‌چی پێم خۆشه ماچی که‌م ته‌واوی داری و دیواری به قوربان خاکی ره‌نگینی موکریان و مه‌هابادی ده‌ڕۆم و هه‌ر ئه‌ویندارم به شاری شێعر و ئازادی مه‌هاباده قه‌لای جوانی هه‌وارگه‌ی شێعر و گۆرانی له مێژووی نیشتیمانم دا تروسکه‌ی دێ چراکانی - ما مۆستا شه ریف حسێن په ناهی
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**