| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
مه‌هاباد 12 ئۆكتۆبه‌ر ـ موزیكزانی ناوداری ئێرانی و ئامێرژه‌نی به‌توانای تار كه‌یوان ساكیت، له گه‌ڵ گرووپی وه‌زیری له شاری مه‌هاباد كۆنسێرتێكی موزیكی ساز كرد. كۆنسێرته‌كه بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و له ته‌لاری وه‌حده‌ت له شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو، ساكیت چه‌ند پارچه موزیك له ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی له‌و كۆنسێرتانه‌دا پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌ی كار و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی خۆیدا موزیكژه‌ن كه‌یوان ساكیت ئه‌م جاره له ناوچه‌ی موكرْیان چه‌ندین پارچه موزیك له به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له به‌رنامه‌یه‌كدا به هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی پێشكه‌ش كرد. له‌م كۆنسێرته‌دا كه‌یوان ساكیت به تار و سێ‌تار، بێهنام ئه‌بولقاسم به پیانۆ، كووشان یه‌غمایی به تونبهك، كیاره‌ش ساكیت به تار و زانیار نه‌سیم پوور به تار به‌شدارییان كرد. ئه‌و به‌رنامه‌یه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆستی ناوچه‌كه پێشوازیی لێكرا. ساكیت تا ئێستا له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و كوردستانی ئێران و له وڵاتانی جیهان كۆنسێرتی ساز كردووه. كه‌یوان ساكیت ژه‌نیارێكی به‌توانا و لێهاتووی ئامێری تاره، ساڵی 1961 له شاری مه‌شهه‌د له دایك بووه. له ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تی هونه‌ریی خۆیدا به رێژه‌ی 10 كتێبی له بواری فێركاریی ئامێره‌كانی تار و سێ‌تار چاپ و بڵاوكردۆته‌وه. ساكیت هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌لبومی موزیكی به‌رهه‌م هێناوه كه له نێویاندا به تایبه‌ت ئه‌لبومی "شرق اندوه" واته رۆژهه‌ڵاتی خه‌م، له نێو خه‌ڵكی كوردستاندا پێگه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه و سه‌رنجی رێژه‌یكی به‌رچاوی هۆگرانی موزیك بۆ لای خۆی راكێشاوه. سه رچاوه:payamner
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**