| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
"ده‌شتی سووتاو" که ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوی پڕ ته‌پۆڵکه به به‌رینایی 400 هێکتاره له گوندی "حه‌مامیان" ی سه‌ربه شاری بۆکان، ساڵانه ده‌بێته میوانداری20 تا 25 جۆره له‌م باڵنده‌گه‌له. چرگ، باڵنده‌یه‌که له بنه‌ماڵه‌ی چرگه‌کان که له ده‌شتی بێ دار و دره‌خت، زه‌وی و زاری تۆڵکه‌یی و مه‌زرای به‌ربڵاوی پڕ گژ و گیادا ده‌ژیت. ئه‌م باڵنده‌یه مل و لاقی درێژه، باڵ و ده‌نووکی پان و په‌ڕ و باڵی ڕه‌نگامه‌ییه و له‌سه‌ر عه‌رد هێلانه ساز ده‌کات. چرگ له وه‌رزی به‌هاردا هێلکه ده‌کات و هه‌ر جاره‌یش دوو تا چوار هێلکه ده‌کات؛ پاش 25 تا 27 ڕۆژ جووجه‌ڵه‌کانی سه‌ر له هێلکه ده‌ردێنن. چرگ، یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین باڵنده‌کانی ئێران و له باری قه‌ڵافه‌ت و شێوازه‌وه زۆر له قه‌ل ده‌چێت. درێژایی جه‌سته‌ی ده‌گاته مه‌ترێک و کێشیشی ده‌گاته 15 کیلۆگرام. ئه‌م باڵنده‌یه زۆر هه‌ستیاره و زوو ده‌فڕێ و زۆریش به پارێزه و هه‌رچه‌نده خاوه‌نی توانایه‌کی باڵای فڕینه به‌ڵام گه‌ر به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییه‌ک بێته‌وه یان هه‌ڵدێت یان خۆی ده‌شارێته‌وه. له ئێران‌دا ئێستا ده‌شتی "سووتاو"ی بۆکان، گرینگ‌ترین ژینگه‌ی چرگه. ئه‌م شوێنه له‌به‌ر ڕه‌وشی باش و که‌م وێنه‌ی بووه به گرینگ‌ترین ژینگه‌ی باڵنده‌ی ده‌گمه‌نی "چرگ "له‌وڵاتدا.
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**