ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
به چاوان غه‌مـــزه و ئیــما مه‌فه‌رموو به قه‌تڵی عاشقی شه‌یدا مه‌فه‌رموو ئه‌من کوشته‌ی جه‌مالی تۆم،عه‌زیزم له باغـــی (جنةالمــأوی)مـــه‌فه‌رموو ئه‌تــۆ مــوو سـونبــول و ڕووئافتــــابی له حوسنی طه‌لعه‌تی له‌یلا مه‌فه‌رموو ده‌ڵێن:فه‌رمووته بمکووژی به ناحه‌ق که تۆ سوڵطانی حوسنی وا مه‌فه‌رموو دوو چاوم دوور له تۆ طۆفانی خوێنه له مه‌وج و جۆششی ده‌ریا مه‌فه‌رموو ده‌مت وا بێنه،قیبله‌م،تۆی طه‌بیبم به ته‌شریفی ده‌می عیسا مه‌فه‌رموو من و یه‌ک له‌حظه شه‌و ئارام و تاقه‌ت له دووری ماهی شه‌وئارا؟ مه‌فه‌رموو بۆ خۆت بمکوژه نه‌ک به‌و چاوه مه‌سته به جه‌للادانی بێ په‌روا مه‌فه‌رموو (وه‌فایی)عاشقی ئه‌ندامی تۆیه شه‌هیدی قامه‌تی طوبا مه‌فه‌رموو
وه‌فــــــــــــــایــــی
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**