https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

 

مه‌هاباد  12 ئۆكتۆبه‌ر  ـ موزیكزانی ناوداری ئێرانی و ئامێرژه‌نی به‌توانای تار كه‌یوان ساكیت، له‌ گه‌ڵ گرووپی وه‌زیری له‌ شاری مه‌هاباد كۆنسێرتێكی موزیكی ساز كرد.

كۆنسێرته‌كه‌  بۆ  ماوه‌ی  دوو شه‌و له‌ ته‌لاری وه‌حده‌ت له‌ شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو، ساكیت چه‌ند پارچه‌ موزیك له‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی له‌و كۆنسێرتانه‌دا پێشكه‌ش كرد.

له‌  درێژه‌ی  كار  و  چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی خۆیدا موزیكژه‌ن كه‌یوان ساكیت ئه‌م جاره‌ له‌ ناوچه‌ی موكرْیان چه‌ندین پارچه‌ موزیك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا به‌ هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی پێشكه‌ش كرد.

له‌م  كۆنسێرته‌دا  كه‌یوان  ساكیت به‌ تار و سێتار، بێهنام ئه‌بولقاسم به‌ پیانۆ، كووشان یه‌غمایی به‌ تونبه‌ك، كیاره‌ش ساكیت به‌ تار و زانیار نه‌سیم پوور به‌ تار به‌شدارییان كرد.

ئه‌و  به‌رنامه‌یه‌  له‌  لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆستی ناوچه‌كه‌ پێشوازیی لێكرا.

ساكیت  تا  ئێستا  له‌  زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و كوردستانی ئێران و له‌ وڵاتانی جیهان كۆنسێرتی ساز كردووه‌.

كه‌یوان  ساكیت  ژه‌نیارێكی به‌توانا و لێهاتووی ئامێری تاره‌، ساڵی 1961 له‌ شاری مه‌شهه‌د له‌ دایك بووه‌. له‌ ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تی هونه‌ریی خۆیدا به‌ رێژه‌ی 10 كتێبی له‌ بواری فێركاریی ئامێره‌كانی تار و سێتار چاپ و بڵاوكردۆته‌وه‌.

ساكیت  هه‌روه‌ها  چه‌ندین ئه‌لبومی موزیكی به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ له‌ نێویاندا به‌ تایبه‌ت  ئه‌لبومی "شرق اندوه‌" واته‌ رۆژهه‌ڵاتی خه‌م، له‌ نێو خه‌ڵكی كوردستاندا پێگه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه‌ و سه‌رنجی رێژه‌یكی به‌رچاوی هۆگرانی موزیك بۆ لای خۆی راكێشاوه‌.

سه رچاوه:payamner

 




Writing at: شنبه 01 بهمن 1390Time:15:08 By: awenakurd| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

ورود کاربران

خوش آمدید! لطفا وارد حساب خود شوید

رمز عبور را فراموش کرده‌اید؟
حساب کاربری ندارید؟

فراموشی رمز عبور

نام کاربری یا ایمیل خود را وارد کنید

یا

ثبت نام کاربران

در چند ثانیه حساب کاربری خود را بسازید

قبلا ثبت نام کرده‌اید؟

نظرات کاربران

دیدگاه خود را با ما در میان بگذارید