| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
![]() شاری بۆکان شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە. بە پێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان 2541.306 کیلومەتری چوارگۆشەیە و لە باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئێران ھەڵکەوتووە. ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکورەوە لە گەڵ میاندواو، لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ سایین قەڵا، لە باشورەوە لەگەڵ سەقز و له باشووری رۆژئاواوه لهگهڵ سەردەشت، لە رۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە.
یەکەم سەرژمێری کە لە ساڵی ١٢٦٩ ی کۆچی مانگی ئەنجام دراوە رێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان ١٠٠ کەس بووەو لە سەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو ١٠٠ بنەماڵە لە بۆکان نیشتەجێ بوون. دوایین سەرژمێریش کە ساڵی 2006 لە لایەن دایرەی ئاماری زێرانەوە بڵاو بۆتەوە رێژەی دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە ١٥٩٠٠٠ کەس و دوای کرماشان، ورمێ و سنە بە پێی ژمارەی دانیشتوانی شار، لە قەرەباڵغترین شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانە؛ ئەمەش بە ھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لە سەر شاڕێی سەرەکی باکور و باشووری رۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارە بەخشیوە و بۆتەھۆی کۆچی زۆر لە گوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە. قەزای ناوەندیی بۆکان لە چوار ناحییە پێکھاتووە و بریتین لە ئاختاچی و ئێلی تەیمور و گەورک و فەیزووڵابەگی. خەڵکی بۆکان بە زمانی کوردی و زاراوەی موکری یان موکریانی دەپەیڤن. بەم زاراوەیە ئەدەبیاتێکی فراوان نوسراوە . دانیشتووانی بۆکان لە سەداسەد ھەموو کوردن و ئایینی زۆربەیان ئیسلام و ئایین زای سوننەی شافعی یە کە لە باب و باپیرانیانەوە وەک میرات پێیان گەیشتووە. شاری بوکان ئیستا دوای شاری کرمانشاە و سنە لە روژھە لاتی کوردستان سیھەم شاری گەورە و پر حەشیمەی کوردنشینە لە ئیران . ئهم وتاره له ویکی پێدیاوه وهرگیراوه. بۆ خوێندنهوهی زۆرتر ئهو لاپهڕهیه ببینه: http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%86%DA%A9%D8%A7%D9%86
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سهر زهوی.. چۆن بنووسرێ وا دهخوێندرێتهوه... شانازی دهکهم که زمانی خۆمم ههیه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**