ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
گه‌ردشی چاوت قه‌راری عاشقی میسکین ده‌با ساحیری چاو به‌سته ئارێ دڵ ده‌کێشێ دین ده‌با قیبلهکهم به‌و زاری هه‌ر وه‌ك غونچه بۆیه پێکه‌نی دا بڵێن خه‌نده‌ی له گوڵ دێ ئابڕۆی په‌روین ده‌با من گوتم: گرتی حه‌به‌ش که‌عبه‌ی جه‌ماڵت ئه‌و ده‌ڵێ کاروانی میشکه بۆ شارێ گوڵ و نه‌سرین ده‌با گه‌ر ببینێ طاقی په‌یوه‌ستی برۆت فه‌رهادی چین رۆحی شیرینی به قوربانی به صه‌د ناڵین ده‌با پێچ و تاوی زوڵفی خاو و ڕه‌مز و غه‌مزه‌ی سیحری چاو ئه‌و له‌لایێ رۆح ده‌کێشێ ئه‌م له‌لایێ دین ده‌با نه‌شته‌ری چاوی حه‌بیبم دێ به سینه‌مدا ده‌چێ مه‌رهه‌می نازی طهبیبم بۆ دڵی خوێنین ده‌با من وه‌ها مه‌ستی گوڵهندامم که نازانم ئه‌به‌د هۆشی من دوگمه‌ی ته‌ڵا یا ساعیدی سیمین ده‌با تا (وه‌فای) له‌و ده‌ره بێت و بچێ مه‌نعی مه‌که سورمه‌یی خاکی ده‌رت بۆ چاوی پڕ ئه‌سرین ده‌با
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**