https://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

هونه‌ری - دیاركردنی هه‌ڵبژێردراوانی حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن

 

 ـ هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی پێشبڕكێی  له‌نده‌ن و بیرئانینی ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد یه‌ڵماز گۆنه‌ی، دیاركران.

 

رێوڕه‌سمی  كۆتایی  فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوان، ده‌رهێنه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ره‌كانی كورد و بیانی فیلمه‌كانی به‌شداربوو له‌ فیستیڤاڵ، له‌ هۆڵی سینه‌مای "پیكچێر هاوس"ی شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو و له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن، هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی پێشبڕكێی سێیه‌مین بیرئانینی ده‌رهێنه‌ری كورد یه‌ڵماز گۆنه‌ی دیاركران و ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.

 

ئه‌ندامانی  لێژنه‌ی  دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ كه‌ بریتی بوون له‌: ماریا ئۆلسێن به‌رهه‌مهێنه‌ر، دیكۆمێنتساز رۆژنامه‌نووس له‌ به‌ریتانیا، ڤیدا ساڵحی سیناریۆنووسی زنجیره‌ دراما ته‌له‌فیزیۆنی و كورته‌ فیلمه‌كان و به‌رپرسی كۆمپانیای سینه‌مایی "ستاك فیلمی سنه‌" له‌ كوردستانی ئێران، نه‌زیره‌ توران ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین كورته‌ فیلم و ده‌رچووی توێژینه‌وه‌ی سینه‌ما و میدیا له‌ كوردستانی توركیا، ئازاد ناسح عه‌لی (ئازاد كه‌ركووكی) ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین كورته‌ فیلمی چیرۆكی و دۆكیۆمێنتی و زنجیره‌ درامای ته‌له‌فیزیۆنی و ده‌رچووی سینه‌ما له‌ زانكۆی فیلمی مۆسكۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان و شیار عه‌بدی ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین كورته‌ فیلم له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگی خۆیان له‌ به‌شی پێشبڕكێی سێیه‌مین خولی بیرئانینی یه‌ڵماز گۆنه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاند:

 

پله‌ی  یه‌كه‌م:

 

ـ  كورته‌  فیلمی  "هه‌نار  میوه‌ی به‌هه‌شت" له‌ ده‌رهێنانی ته‌یموور قادری له‌ كوردستانی ئێران، پله‌ی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاتی زێڕی پێبه‌خشرا.

 

پله‌ی  دووه‌م:

 

ـ  كورته‌  فیلمی  "پێنج  به‌رد"  له‌ ده‌رهێنانی "كه‌نان تێكس" و "ریزا بارووت" له‌ كوردستانی توركیا، پله‌ی دووه‌می به‌شی كێبڕكێی بیرئانینی یه‌ڵماز گۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاتی نوقره‌ی فیستیڤاڵی پێبه‌خشرا

 

ـ  پله‌ی  سێیه‌م:

 

كورته‌  فیلمی  "خاكی  پاڵه‌وانه‌كان" له‌ ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، پله‌ی سێیه‌می ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاتی نوقره‌ی پێبه‌خشرا.

 

خه‌ڵاتی  تایبه‌تی  ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران:

 

ـ  كورته‌  فیلمی  "ده‌نگی  باران"  له‌ ده‌رهێنانی جه‌لال ساعید په‌نا له‌ كوردستانی ئێران، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی پێبه‌خشرا.

 

ـ  هه‌روه‌ها  كورته‌  فیلمی  "برێشك" (سووتان) له‌ ده‌رهێنانی سه‌ربه‌ست ره‌زا گه‌رمیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ هۆی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌تان، له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری فیستیڤاڵه‌وه‌ رێزی لێگیرا.

 

له‌م  خوله‌ی  فیستیڤاڵی  فیلمی كوردی له‌نده‌ندا، 18 فیلمی سینه‌مایی، 30 فیلمی دۆكیۆمێنتاری، 20 كورته‌ فیلم له‌ به‌شی پێشبڕكێی و هه‌روه‌ها 36 كورته‌ فیلم له‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی (لاوه‌كی) له‌ ده‌رهێنه‌رانی كورد و بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، عێراق، ئێران، توركیا، ئینگلته‌را، سوید، ئه‌ڵمانیا، سوریا، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، هۆڵه‌ندا، ئیتاڵیا، ئیمارات، نه‌رویژ، فه‌له‌ستین و ... نمایشكران.

 

حه‌وته‌مین  خولی  فیستیڤاڵی  فیلمی كوردی له‌نده‌ن و سێیه‌مین خولی پێشبڕكێی یه‌ڵماز گۆنه‌ی بۆ كورته‌ فیلم، به‌ نمایشكردنی 104 فیلمی سینه‌مایی، فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری، ئه‌نیمه‌یشێن و كورته‌ فیلم به‌ ناوه‌رۆكی چیرۆكی و دۆكیۆمێنته‌ری له‌ ده‌رهێنه‌رانی كورد و بیانی له‌ رۆژانی 17 تا 27 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2011 له‌ سینه‌مای "هاكنی پیكچێر هاوس" و "ویستبۆرن ستۆدیۆ" له‌ شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.

 

هه‌روه‌ها  شاره‌وانی  كێنزیگتێن  و چێلسی خاتوو جۆلی میلز له‌ رۆژئاوای له‌نده‌ن، رۆژی 25 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر له‌ هۆڵی "ویستبۆرن ستۆدیۆ"ی شاری له‌نده‌ن ئاماده‌بوو و به‌فه‌ره‌می ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی له‌ رۆژئاوای له‌نده‌ن كرده‌وه‌.

 
پیامنیر

 

 

 




Writing at: دوشنبه 03 بهمن 1390
Time:14:49 By: محمد پیش بینی| ارسال نظر(0) |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**

💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران