ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
نمونه‌ی چاوو ڕووتن مانگ و په‌روین نه‌خۆشه دڵ له لێوت بێنه هه‌نگوین له‌سه‌ر دینت ئه‌گه‌ر تۆ موسته‌قیمی ده ئه‌مرم پێ بکه لاچم له‌سه‌ر دین په‌شێوه بول بولی دڵ بۆ گوڵی ڕووت فیداتم بۆچ ئه‌که‌ی زوڵفت به په‌رژین گوڵاڵه‌ی بیستون ئێسته‌ش به‌هاران ئه‌ڵێن پێت ماجه‌رای فه‌رهاد و شیرین چ شیرینه خوایه ئه‌و نیگاره‌م به بالای ئه‌و بڕاوه ، ناز و ته‌مکین نیگار شین پۆشه بۆیه ئاسمانیش هه‌میشه ڕه‌نگی شینه وا ده‌کات شین له‌لای من ده‌رسی خوێند بولبول که‌وا شه‌و هه‌تا سبحه‌ینێ ناوه‌ستێ له ناڵین وه‌کو ڕه‌شماری زامار پێچ ئه‌خۆم من که دیم وه‌ستا زولفت چین له‌سه‌ر چین به ماچی لێوی تۆ ئه‌یده‌م ئه‌گه‌ر بێ و قبوڵی که‌ی له من تۆ چین و ماچین خوایا چی ئه‌بێ زستانی مه‌یلی له حه‌ق ( ئه‌حمه‌د) بکه‌ی تاوێ به هاوین
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**