| ✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
گوگلي کوردي NOW
Blog Categories
Weather
|
كردنه‌وه‌ی پێشانگای ده‌ستكه‌وته توێژینه‌وه‌ییه‌كان له سنه
(PNA) ـ پێشانگایه‌كی دوایین ده‌ستكه‌وته توێژینه‌وه‌ییه‌كانی پارێزگای كوردستان له شاری سنه كرایه‌وه. به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی توێژینه‌وه و ته‌كنه‌لۆژیا له ئێران، پێشانگای دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی بواری لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و كارناسان و لێكۆڵه‌رانی ئه‌و پارێزگایه، له شوێنی هه‌میشه‌یی پێشانگاكانی پیشه ده‌ستییه‌كانی پارێزگای كوردستان له شاری سنه كرایه‌وه. له‌م پێشانگایه‌دا به رێژه‌ی 14 داموده‌زگا، زانكۆ، ناوه‌نده‌كانی زانستی و لێكۆڵینه‌وه‌یی پارێزگای كوردستان به‌شداریان كردووه و دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی زانستی و توێژینه‌وه‌یی خۆیان نمایش كردووه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا به ئه‌نجامیان گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها زانكۆكانی ئازاد، كوردستان، زانستی و كاربوردی، زانسته پزیشكییه‌كان، په‌یامی نوور، نووسینگه‌ی فێركاریی و توێژینه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان و هێزی ئینتزامی ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان خستۆته روو. ئه‌و پێشانگایه به مه‌به‌ستی خستنه رووی دوایین ده‌ستكه‌وته توێژینه‌وه‌ییه‌كانی ئیداره و داموده‌زگا و زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی زانستی و لێكۆڵینه‌وه‌یی پارێزگای كوردستان و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان له نێوان یه‌كه‌كانی توێژینه‌وه‌یی ئه‌و ئیدارانه و ناساندنی داهێنه‌ران و دابین كردنی بانكی زانیاریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌و پێشانگایه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و رووناكبیران و هۆگرانی بواری پیامنیر
|
About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
Blog Links
Blog Archive
مهر 1393
بهمن 1392 دی 1392 مهر 1392 مرداد 1392 تیر 1392 فروردین 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهریور 1391 مرداد 1391 تیر 1391 خرداد 1391 اردیبهشت 1391 فروردین 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 دی 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by 3692.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**